بابه‌ت: با خۆشه‌ویستی بۆ خواره‌وه ئه‌بات .. (یاسین عمر)
پێشکه‌شه به .........
بــا خۆشه‌ویستی بۆ خواره‌وه ئه‌بات
بــا خۆشه‌ویستی بۆ خواره‌وه ئه‌بات
باران بۆ و قوڵایی زه‌وی
ره‌شه‌با به حه‌وادا
تۆش بۆ ناخی دڵ
بــا خۆشه‌ویستی بۆ خواره‌وه ئه‌بات
باران له‌گه‌ڵ خوێیه‌کاندا ئه‌یتوێنێته‌وه
ره‌شه‌با گێژه‌نی ئه‌دات
تۆش بۆ قوڵایی رۆح
له دراما ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کاندا باس ئه‌کرێت
ژن و مێرده‌کان له‌سه‌ر جێ ئه‌یدۆڕێنن
سیاسیه‌کان هه‌رگیز نایچێژن
مه‌له‌کان ئه‌زمونی ئه‌که‌ن و
مه‌لا کانیش حه‌رام
من و تۆ تاسه‌ی ئه‌که‌ین
باوکت نا هێڵێت
دایکت پێت پێئه‌که‌نێت
تۆش په‌شیمانی
له ماچێکایه
له هه‌موو ماچێکا نیه
له قسه‌یه‌کی به‌تامایه
له قسه‌یه‌کی به‌تامی ترا نیه
هه‌ندێ جار له هه‌وادایه
هه‌ندێ جار له به‌رددا
له دیموکراتتیدایه
گه‌لێ جار له سته‌مگه‌ریدا
له شوێنایه
له بوندایه
له عهدهمدایه
ئه‌ترسێت و زۆرجاریش ئازایه
ئاخێوه‌ره ، کۆمێنتاره و
زۆر جاریش هه‌روا بێده‌نگه
بــا خۆشه‌ویستی بۆ خواره‌وه ئه‌بات
باران بۆ کانیلهکان
ره‌شه‌با بۆ ئه‌و جوگرافیایانه‌ی نه‌ی دیوه
منیش بۆ مێژوو
له حه‌لاجی ئه‌سێنم و
ئه‌یده‌م به سولتان سلێمان
له شههجههانی ئه‌سێنم و
ئهیبهخشمه عومه‌ری خه‌طاب
منیش ئه‌یبه‌مه‌وه بۆ مێژوو
له گریکیهکانی ئه‌سێنم و
ئه‌یده‌مه مسوڵمانه‌کان
له حهشاشیهکانی ئه‌سێنم و
ئه‌یده‌مه حه‌واریه‌کان
ئای خۆشه‌ویستی بۆ وایه ؟!
بۆ زه‌رده‌و له هه‌مان کاتا ره‌ش
بۆ سپیه‌و له‌هه‌مان کاتا سوور
بۆ خێره له‌هه‌مان کاتا شهر
بۆ وایه بۆ ؟!!
بۆ تاڵه و شیرینه
دڵخۆشه و غه‌مگینه
هه‌م رقه و هه‌م ئه‌وین
هه‌م ته‌نگه و زۆر به‌رین
بۆ وایه بۆ ؟!!!!
ئازیزام خه‌م مه‌خۆ
چاوانت ره‌شتر که
له سهرجێت جوانتر بتلێره‌وه
هیچ مه‌که هیچ
من باشم من سه‌لامه‌تم
رهگهزم دیاره و ناسنامه‌م هه‌یه و
قه‌بزیش نیم
بــا خۆشه‌ویستی بۆ خواره‌وه ئه‌بات
باران بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی تا ئێستا قسه‌یان تیا نه‌کراوه
تۆش بۆ ناخی دڵ
من که له‌م هیوا تۆقێنه‌رانه‌ی مرۆڤ زراوم چووه
من که له‌م هێلکه پیسانه‌ی ئه‌تۆم
من که‌له‌م هه‌موو بێ متمانه‌ییه
چاوه‌ڕێی تۆفانێکی ترم
چاوه‌ڕێی تۆشم
چاوه‌رێی باران و گه‌رمی خودا
خودا که باران ئه‌نێرێت و ته‌نهایی
خودا که سه‌وزی ئه‌نێرێت و پشت خوران
خودا که ره‌حمه‌ت ئه‌نێرێت و تۆ
چاوه‌ڕێی تۆم
ته‌نهاش تۆ
گوێم له جیره‌ی ئێسکهکانمه
سوواون وه‌ک ماشین
پێویستم به رۆنێکی نه‌رمه
له خۆم بێزارم له تۆ نا
له خۆشه‌ویستی تووره‌م له تۆ نا
رۆژێکی به‌فران بار ئه‌ڕۆینه ده‌ر
ده‌ست له‌ناو ده‌ست
کلیل و کێلۆن ئاشت ئه‌که‌ینه‌وه
کل و کلدان
په‌نجه‌ره و روانین
لێو و ماچ
وته و گوێ
هه‌موو دنیا ئاشت ئه‌که‌ینه‌وه
تۆ ئه‌ڵێیت ئه‌م تۆزه به‌شناکات
من ئه‌ڵێم لهوێچێکیشی زیاده
تۆ ئه‌ڵێیت به‌شی کردنه‌وه‌ی برغویه‌ک
به‌شی گرتنی پلایسێک
به‌شی ماچێکی بێتام ناکات
من ئه‌ڵێم زۆر زۆره به‌ش ئه‌کات
به‌شی هه‌موو شتێک ئه‌کات
ئه‌کرێت جه‌میل صایبی پێ ئاشت که‌ینه‌وه
ئه‌کرێت مه‌ولانای پێ بهێنینه‌وه
ئه‌کرێت عه‌ده‌می پێبدۆزینهوه
عیسای پێبێنینه خواره‌وه بۆ زه‌وی
ئه‌کرێت ئه‌هریمه‌نی پێفریو به‌ین
به‌شی یه‌زدان شێر و
میربه‌درخان پاشا
به‌شی ئه‌هریمه‌ن و کتێبی پیرۆز
قورئانی پته‌و و عه‌قڵی مۆدێرن
شه‌ره‌ف و دڵداری
ئای که میهره‌بانه خۆشه‌ویستی
به‌شی من و تۆ و
دایکت و باوکیشت ئه‌کات
بــا خۆشه‌ویستی بۆ خواره‌وه ئه‌بات و
ئێمه‌ش ماڵمان له‌سه‌ره‌وه‌یه
باران بۆ قوڵایی زه‌مین رایده‌دات و
ماڵی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ته‌پۆڵکه‌یه‌کی بلۆکین
تۆ بۆ کوونیله‌کانی رۆحی ئه‌نێریت و
منیش سه‌رقاڵی نینۆک کرتاندنم
با به‌رده‌وام خوشه‌ویستی بۆ خواره‌وه ده‌بات
ئای خۆشه‌ویستی بۆ وایه
بۆ خێره له‌هه‌مان کاتا شه‌ڕ
بۆ وایه بۆ ؟!!
یــــــــاســـیـــن عــــــــــــمـــــــر
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..
YASSIN OMER
[/size][/center]