بابه‌ت: پرته‌قاڵ و سووده‌کانی
[size=24]سووده‌کانی: بۆ ئازارری سنگ و کۆکه و به هێزکردنی جگه‌ر و تازه‌کردنه‌وه‌ی سووڕی مانگانه لای ئافره‌ت و پاککردنه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌کان به‌که‌ڵکه ئه‌گه‌ر ئاوی پرته‌قاڵ له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆی ترش تێکه‌ڵ بکرێت ده‌بێته هۆی پاراستنی له‌ش له زۆر نه‌خۆشی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌گه‌وره‌ترین و به‌سودترین میوه‌ی زستانه دائه‌نرێت.
پزیشکه‌کانی خواردنی ئه‌م میوه‌یه به شتێکی به‌سوود دائه‌نێن بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی هه‌روه‌ها بۆ ته‌وژمی به‌رزی خوێن، مرۆڤ له‌نه‌خۆشی ئێسقان ده‌پارێزێت و ددانه‌کان لهکلۆر بوون ده‌پارێزێت، ئه‌گه‌ر ئاوی پرته‌قاڵ له‌گه‌ڵ شه‌کردا بخورێت ئازاری ئه‌نفلونزا وهه‌ڵامه‌ت که‌م ده‌کاته‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی که‌تووشی (قرحه)ی گه‌ده یا ریخۆڵه‌کانیان بوون نابێت به‌زۆری بیخۆن .
توێکڵی پرته‌قاڵ: بۆ رۆماتیزم به‌که‌ڵکه ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی که بخرێته سه‌ر شوێنی ئازاره‌که بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ئازاره‌که‌ی لائه‌بات.
قه‌ڵه‌ویش كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی گه‌وره‌یه له‌سه‌رووی هه‌موو كێشه ته‌ندروستیه‌كانی تره‌وه، چونكه به‌هۆیه‌وه ڕێژه‌ی مردن زیاد ده‌كات هه‌روه‌ها په‌یوه‌سته به كێشه‌ی ده‌روونی و عاتفیه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه قه‌ڵه‌وی كاریگه‌ر ده‌كاته سه‌ر ته‌ندروستی تاك وكۆمه‌ڵگه .
* پزیشك بۆ کورد *[/size]