بابه‌ت: ده‌ڕۆم
[size=16]ده‌ڕۆم
ده‌ڕۆم به‌ره‌و ده‌ڤه‌رێك
كه بۆنی هیچ مرۆڤێك لێ نه‌یه‌ت
تاكو به‌ره‌و ئاوابوونی خۆشبهختیهكانم
ڕێ بكه‌م
ئه‌و خۆشبه‌ختیانه‌ی
له وڵاتی جه‌لاد و جاهیله‌كان
هه‌ڵڕێژراوه و نه من نه تۆ
ناتوانین به‌ده‌ستی بێنین
خۆشبهختیهك كه چی مرۆڤه
به سه‌رمای زستان و
گه‌رمای هاوین و
سه‌وزایی به‌هار و
گه‌ڵا وه‌ریوه‌كانی پایز
ناتوانێت به‌ده‌ستی بێنێت
ده‌ڕۆم به‌ره‌و خاكێك
خاڵی بێت له گشت ڕه‌نگه‌كان و
بۆنی خاكیش لێم نزیك نه‌بێته‌وه
چونكه خاك نه‌یتوانی
بۆ جارێكیش ڕه‌نگی خۆیم
پێ ببه‌خشێ
ته‌نها به‌رگێكی دڕنده و
جه‌لادێكی چاو نه‌ترسی پێبه‌خشیم
مرۆڤێكم په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی
خاكێكی بێڕه‌حم و
عه‌قڵێكی عه‌وله‌مه‌ی جیهانگیریم
په‌روه‌رده‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كی
ناو عه‌قڵ گهورهگانم
ده‌ڕۆم!
ده‌ڕۆم به‌ره‌و ئه‌فسانه‌یه‌ك
بۆ ئه‌وه‌ی هیچ قه‌ڵه‌مێك
نه‌توانێ ئه‌فسانه‌ی من بنوسێته‌وه و
نهمكاتهوه به ئه‌فسانه‌یه‌ك
كه له ئه‌فسانه‌كانی تر جیا بكرێته‌وه
ده‌ڕۆم له‌گه‌ڵ په‌ڵه هه‌وره‌كان
ده‌بم به هاوڕێ و
به درێژایی وه‌رزێك ڕقی خۆم
به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا ده‌ڕێژم و
بارانی به‌ره‌كه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌بارێنم
له‌گه‌ڵ په‌ڵه هه‌وره‌كان له وه‌رزێكدا
سه‌فه‌ر ده‌كه‌ین به‌سه‌ر گشت خاكهكان
تاكو بزانم
چی مرۆڤێك
چی خاكێَك
چی ژیانێك
یاری به عه‌قڵی مرۆڤ ناكا و
به درێژایی ژیان
مانا جوانه‌كانی لێك ده‌ده‌نه‌وه
ده‌ڕۆم ده‌بم به بایه‌كی بێ ڕه‌نگ و
له‌گشت ساته‌كاندا سه‌فه‌ر ده‌كه‌م
بایه‌ك كه نه به‌زه‌یی هه‌بێت و
نه خه‌میش هه‌ڵگرێ
ته‌نها بایه‌كی بێ ڕه‌حم بێت
تاكو له‌گشت ساتێكا
فریای كچه چاو زه‌رده‌كانی
سه‌ر خاك بكه‌وم و
لێنه‌گه‌ڕێم ببنه قوربانی
كلتورێك
كه كۆتاییه‌كه‌ی سوتان بێت
چونكه ئاگریش به‌و هه‌موو
بێڕهحمیهی خۆیه‌وه
به‌زه‌یی به (مێ)یه‌كانی
خاكم دێته‌وه....
نوسینی: توانا عومه‌ر[/size]