بابه‌ت: ئینســـان (به‌رزان هه‌ستیار)
[center]ئــــــــینســـــان
ئه‌م که‌ونه له‌سه‌ر شانی شکاوی (خه‌تا) کان...
چوار مشقی لێی دانیشتووه
کێ یه‌که‌م تاوانبار ئه‌ناسێته‌وه ...
که وای لێ‌کردین
ته‌ونی جاڵجاڵۆکه تێک بده‌ین و
هه‌واڵی ماڵی خاڵیشمان له خاڵخڵۆکه بپرسین ؟
کێ ئه‌و گه‌مژه‌یه ناس ئه‌کات
رێێ دارستانه‌کانی
بۆ ڕاوهباڵنده و ئاژه‌ڵان نیشان داین ؟
ئه‌ی ئینسان، ئه‌ی دڕنده‌ترین مه‌خلووق
تۆ خۆت ئه‌زانیت ئه‌م سه‌رزه‌مینه
چۆن به بۆنی گوناهه‌کانت کاس بووه؟
حاڵی هه‌یت که‌شتی ئه‌م سه‌فه‌ره کوورتهت
چه‌ند زوو ئه‌یدات له گاشه‌به‌ردێکی ده‌ریایی عه‌ده‌م و
هه‌پروون به هه‌پروون ئه‌بێت و
ئه‌بێته‌وه به هیچ ، هیچ، هیچ؟
ئه‌زانیت هیچ چیه ئه‌ی ئینسان، ئه‌زانیت؟!
درکت به‌وه کردووه، تۆ ....
خوێنی گوورگه‌کان ئهرێژیت بۆ ئه‌وه‌ی
لمۆزی خۆت زووتر بگاته پاشه‌ڵی مه‌ڕه‌کان؟!
باڵی باز و هه‌ڵۆکان ئه‌شکێنیت
تا خۆت گوورجتر
چنگت بکاته کۆتر و قومری و پاساریه‌کان ،
تێ ئه‌گه‌یت تۆ چیت، ئه‌ی ئینسان؟
تۆ هه‌موو شتێکیت و (هیچ)یش نیت
تۆ ئه‌و گه‌رد و تۆزهیت
ئهنیشیته سه‌ر به‌فری یه‌ک شه‌وه‌ش
تۆ ئه‌و تلیاکهیت کهونت سیخناخ کردووه له گێژی
سه‌یرێکی په‌نجه‌کانت که،
له نینۆکه‌کانت وورد به‌ره‌وه،
شه‌یتان نه‌ماوه نوێژیان له‌سه‌ر نه‌کات
خوێن نه‌ماوه له ژێریانه‌وه چۆراوگه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت
فریای خۆتکهوه ،
کات ، شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی خه‌واڵوو نیه
له سه‌رت ماتڵ بێت،
عوزورخواییهک بۆ هه‌موو (بوون) بهێنه‌ره‌وه
به ده‌ریاکان بڵێ بتبه‌خشن به شینێتی خۆیان
له ئاسمان بپاڕێره‌وه
له به‌ر چاوی گه‌شی ئه‌ستێره‌کان
عه‌زابت له‌سه‌ر سووک بکات
به زه‌مین بڵێ له شهرانگێزیت ببورێت،
برۆ سه‌ر له هێلانه‌ی ئه‌و بێچووه کۆترانه بده
که له ئێواره‌یه‌کدا هه‌تیوت خستن ،
له‌به‌رده‌م ئه‌و کارژۆڵانهدا کز ههڵتروکێ
که دایکیانت له ژێر ره‌حمه‌تی چهقۆکاندا
به زۆر پاڵخست ،
به‌و جه‌نگه‌ڵانه بڵی خه‌جاڵه‌تم
که ئاگرت له خۆیان و
شهنمی باریوی سهرگهڵاکانیان به‌ردا
سه‌فه‌ر بکه، هه‌ر له سه‌فه‌ردا به
ئه‌م شۆرشه سارده‌ت درێژ خایه‌نه
ئه‌م نوێژه‌ت وا زوو ته‌واو نابێت
ئه‌بێت خۆت له ئۆقیانوسه‌کان هه‌ڵکێشیت بۆ ده‌ست نوێژ
سه‌رتاپا زه‌مین بکه‌یت به به‌رماڵ
که‌ونیش به قیبله،
ئینسان ئه‌ی تاوانباری گێل
تۆ، بۆ لێو تهڕکردنێک
ئاماده‌یت چه‌مێک لیخن بکه‌یت،
بۆ پێکردنی سیگارێک
سه‌ر و قژی قامیشه‌ڵانێک ئاگردهیت ،
هه‌ر بۆ پێکه‌نین
پۆلێک سوێسکه‌ی جوان
له سه‌مفۆنیای شه‌قه‌ی باڵه‌کانیان بخه‌یت
***
شتێکی بچکۆله له ژێر قه‌فه‌سه‌ی سنگتایه
ناوت ناوه ، دڵ ،
به‌ڵام هه‌میشه له بیرت ئه چێته‌وه
فوویه‌ک له گه‌ردی سه‌ر ئاوێنه‌که‌ی بکه‌یت
جووتێک ههڵماتی دوورهنگت له سه‌رتا هه‌ڵگرتووه و
پێیان ئه‌ڵێیت چاو ،
که چی ته‌نها ره‌نگێکیان تێ ئهرژێنیت
که هه‌ر له نیگای خۆتا قه‌شه‌نگه .
ئه‌ی ئینسان ، ئه‌ی ئهنانیترین ئافریده
له زه‌لیلیدا چه‌ند گچکهیت و
له سه‌ر قه‌ڵی غروریشتا
جیهانت لا ئه‌بێته نقێمێکی پیرۆزه‌یی
بۆ ئه‌نگوستیله زێڕینه‌که‌ت،
تۆ یه‌که‌م تونێلت لێداو
مێژووت پڕکرد له بۆ ساردی مه‌رگ ،
ئیدی له‌و ساوه
هاوینان به‌ر درگاکه‌ت
به تافی ئاوی شه‌ڕه‌کان
فێنک ئه‌که‌یته‌وه،
ئیدی له‌وساوه به‌هه‌شتێک له ژێر پێتا راخراوه
شێ‌دار به رۆحی رزیوی زه‌ریایه‌کی مردوو.
تۆ تاوانباریت ئه‌ی ئینسان
به‌زۆر کردنی ژماره‌ی گۆڕستان ،
به قۆرخ کدنی زه‌مین ، بۆ دووکه‌ڵی ئاره‌زووه‌کانت ،
تاوانباریت به دزینی گه‌نجینه‌ی (غروور)،
به‌تاڵان کردنی شه‌تڵه‌کانی دۆزه‌خ
بۆ باخچه‌کانی سه‌ر زه‌مین ،
به راکێشانی جۆگه‌له‌ی بارووت
بۆ سه‌ر رووباره پڕ ههنگووینهکانی به‌هه‌شت،
تاوان باریت ئه‌ی ئینسان
به گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ی دڵداری
له‌گه‌ڵ گۆریلاکانی (غه‌در)دا،
به چاو داگرتن له کچه باڵغ نه‌بووه‌کانی (خیانه‌ت)،
چیت ماوهفریای خۆت بکه‌ویت، پاک بیته‌وه؟
ڕه‌نگه سبه‌ی له‌سه‌ر سفره
چۆڵ و هۆڵه‌که‌ی فهووت بوون ، فراوین بکه‌یت،
کێ ئه‌زانێت، کێ ؟
پێ ئه‌چیت هه‌ر خۆشت
ئاورینگێک له پشکۆکانی کوانووی (نه‌مری) بدزیت و
له خوێنتا بیشاریته‌وه
ئه‌ی ئینسان تۆ
تۆ چ نهێنیه‌کی سه‌یریت
چ مه‌ته‌ڵێکی ئاشکرا !!!
به‌رزان هه‌ستیار [/center]
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..
YASSIN OMER
[/size][/center]