کاکه ئه‌مه ڕنکردنه‌وه‌یه‌کی تر
ئه‌بو هوره‌یره ( خوا لێی ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه , له پێغه‌مبه‌ره‌وه كه فه‌رمه‌یه‌تی [ (إنَ أوَلَ مَا يُحَاسَبُ بِهِ العَبدُ يَومَ القِيامَةِ مِن عَمَلِهِ صَلاتُهُ , فان صلحت , فقد أفلح و أنجح , وإن افسدت , فقد خاب و خسر , فان انتقص من فريضته شئ قال الرب عز وجل : انظروا هل لعبدي من تطوع , فيكمل منها ما انتقص من الفريضة ؟ ثم تكون سائر أعماله على هذا ) رواه الترمذي وقال حدبث حسن ) ] , واته ( یه‌كه‌م كرده‌وه‌یه‌ك له ڕۆژی دوای دا به‌نده‌ی له‌سه‌ر محاسه‌به ئه‌كرێت نوێژه‌كانیه‌تی , ئه‌گه‌ر نوێژه‌كانی ئه‌نجام دا بوو وه به‌باشی و نه‌جاحه‌تی هێنا ئه‌وه ڕزگاری بووه و ده‌رچووه , وه ئه‌گه‌ر له نوێژه‌كانی نه‌كرد بوو یان به خراپی ئه‌نجامی دا یوو وه نه‌جاحه‌تی نه‌هێنا ئه‌وه خه‌ساره‌ت مه‌ند ئه‌بێت و له هه‌موو كرده‌وه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو نابێت ..........) .
حوكمی نه‌كردنی نوێژ به ئه‌نقه‌ست ( عمدا )
پرسیار : ئه‌گه‌ر كه‌سیك نوێژ ته‌رك بكات به ئه‌نقه‌ست ئایا پێ ی كافر ئه‌بێت یان نا ؟
وه‌ڵام : ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ڵێت باوه‌ڕم به فه‌رز بوونی نوێژ هه‌یه و به‌ڵام نوێژ ته‌رك بكات به ئه‌نقه‌ست ئه‌وه كفرێكی گه‌وره‌ی كردوه , به‌ڵام ئه‌گه‌ر نكۆڵی واجب بوونی نوێژ بكات و دانی پێدا نه‌نێیت ئه‌وه پێ ی كافر بووه به ڕای زۆربه‌ی زانایان له‌سه‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رێلى الله علیه وسلم ,كه ده‌فه‌رموێت [ (رأس الأمر الإسلام , وعمودة الصلاة , وذروة سنامه الجهاد في سبيل الله ) ] ڕخرجه الامام ڕحمد والترمژی و ابن ماجه واته (سه‌ری هه‌موو كارێك ئیسلامه و عمودیشی ( فه‌قه‌راتی ) نوێژه , .... .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت [ (بين الرجل وبين الكفر والشرك ترك الصلاة ) ] اخرجه مسلم ,واته ( له نێوان مسوڵمان و كافر شتێك هه‌یه ئه‌ویش وازهێنان له نوێژه) .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت [ (العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة فمن تركها فقد كفر) اخرجه المام أحمد واهل السنن بإسناد صحيح و الترمذي ) ] واته (ئه‌و په‌یمانه‌ی له نێوان ئێمه و بێباوه‌ڕاندایه نوێژه , ئه‌وه‌ی نوێژی ته‌رك كرد ئه‌وه كافر بووه ) .
كه‌واته ئه‌وه‌ی ئینكاری نوێژ بكات كافره چونكه درۆ ئه‌كات به فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی , وه بۆ مسوڵمان هه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی هه‌بوو وازی له نوێژ هێنا بوو ئامۆژگاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی نوێژ بكات خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یكرد ئه‌وه‌ی هات و چۆی نه‌كات و وه‌په‌یوه‌ندی لێ بپچڕێنێت و وه‌ڵامی نه‌داته‌وه هه‌تا ته‌وبه نه‌كات و نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره .
حوكمی نوێژ نه‌كه‌ر
پرسیار : ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك نوێژ نه‌كات ئه‌بێته برامان له ئیسلامدا ؟
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر كه‌سێك نوێژ نه‌كات و ئینگاری واجب بوونی بكات ئه‌وه كافره و له ئیسلام ده‌رچووه , له‌به‌ر ئه‌وه نابێت له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نوێژنه‌كه‌ردا بژین به‌ڵام ده‌بێت ئامۆژگاری بكه‌ین به‌ڵكو خوای گه‌وره هیدایه‌تی بدات , چونكه نوێژ نه‌كه‌ر كافره هه‌روه‌ك له پێشتر ڕوونمان كرده‌وه له‌ژێر ڕووناكی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوایه , وه له قورئانی پیرۆزیشدا خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی شه‌ریك په‌یدا كه‌ره‌كان ( المشركین ) ده‌فه‌رموێت [ (فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ الصَّلاَةَ وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ ) ] سوره التوبه/11 , واته (ئه‌گه‌ر كافره‌كان و موشریكه‌كان تۆبه‌یان كرد و په‌شیمان بوونه‌وه و نوێژیان كرد و زه‌كاتیان دا ئه‌وه براتانن له دینی ئیسلامدا , وه ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بوونه‌وه و نوێژیان نه‌كرد و زه‌كاتیان نه‌دا ئه‌وه براتان نین ) , وه مه‌فهومی ئایه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌مه‌یان نه‌كرد ئه‌وا برامان نین , وه له فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ریش كه ده‌فه‌رموێت [ (بين الرجل وبين الكفر والشرك ترك الصلاة ) ] اخرجه مسلم ,واته ( له نێوان مسوڵمان و كافر شتێك هه‌یه ئه‌ویش وازهێنان له نوێژه) . ) .
وه له ووته‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر و خه‌لیفه‌كان :
عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( خوا ڕازی بێت لێی ) ده‌فه‌رموێت ( لا حظ في الاسلام لمن ترك الصلاة ) واته (هیچ نسیبێك یان به‌شێك له ئیسلام بۆ ئه‌و كه‌سه نی یه كه نوێژ ته‌رك ده‌كات ) .
وه عبد الله بن شقیق ده‌ڵێت : هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر هیچ كرده‌وه‌یه‌كیان نه‌ده‌بینی كه خاوه‌نه‌كه‌ی كافر بكات ته‌نها نوێژ نه‌كردن نه‌بێت .
وه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروستیش دیقه‌ت بده‌ین : ئایا له‌وباوه‌ڕه‌دان كه كه‌سێك به قه‌ده‌ر زه‌ره‌یه‌ك ئیمان له دڵی دا بێت و بزانێت نوێژ ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه و خوای گه‌وره ئه‌وه‌نده گرنگی پێداوه به‌ڵام ئه‌م ته‌ركی بكات ؟
ئه‌مه شتێكه كه ڕوونادات , وه هیج شتێك نه‌هاتوه نه له ئایه‌ت و نه له فه‌رمووده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێژ ته‌رك ئه‌كات ئیمانداره و ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه , یان ڕزگاری ئه‌بێت له ئاگر .
وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێژی نه‌كرد یان ته‌ركی كرد ئه‌وه ئه‌م شتانه‌شی له‌سه‌ر جێ به‌جێ ئه‌بێت ئه‌ویش :
1- ڕێگه‌ی پێ نادرێت ئافره‌تی مسوڵمان ماره بكات , چونكه ئه‌و نوێژ ناكات له‌به‌ر ئه‌وه ماره‌كردنه‌كه‌ی به‌تاڵه , و ئه‌و ئافره‌ته‌ی بۆ حه‌ڵاڵ نابێت , به به‌ڵگه‌ی خوای گه‌وره له‌سه‌ر كۆچ كردوه‌كان كه ده‌فه‌رموێت : (فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ لَا هُنَّ حِلٌّ لَّهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ) الممتحنه/10 , واته (ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك زانیتان مسوڵمانه ئه‌وه مه‌یگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای مێرده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی كافر بوو , چونكه نه ئافره‌تی مسوڵمان حه‌ڵاڵه بۆ پیاوی كافر وه نه ئه‌وانیش حه‌ڵاڵن بۆ ئه‌مان ) .
2- ئه‌گه‌ر وازی له نوێژ هێنا دوای ئه‌وه‌ی كه ژنی هێنا بوو ئه‌وه ژن هێنانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه , وه ژنه‌كه‌ی لێ حه‌رام ده‌بێت , له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی هه‌مان ئایه‌ت (فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ لَا هُنَّ حِلٌّ لَّهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ) الممتحنه/10 , واته (ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك زانیتان مسوڵمانه ئه‌وه مه‌یگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای مێرده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی كافر بوو , چونكه نه ئافره‌تی مسوڵمان حه‌ڵاڵه بۆ پیاوی كافر وه نه ئه‌وانیش حه‌ڵاڵن بۆ ئه‌مان ) . ) .
3- ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه نوێژ نه‌كه‌ره حه‌یوانێكی سه‌ر بڕی ئه‌وا حه‌ڵاڵ نی یه بۆمان لێ ی بخۆین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌رامه , وه ئه‌م كه‌سه نه به یه‌هودی و نه به نه‌سرانی حساب ناكرێت چونكه ئه‌گه‌ر نه‌سرانیه‌ك یان یه‌هودیه‌ك حیوان سه‌ر ببڕن ئه‌وه حه‌ڵاڵه بۆمان لێ ی بخۆین به‌ڵام هی ئه‌م نوێژ نه‌كه‌ره ناتوانین و حه‌رامه.
4- وه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له خزمه‌كانی مرد مافی میراتی نی یه , پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت (لا يرث المسلم الكافر ولا الكافر السلم ) متفق علیه , واته ( مسوڵمان میراتگری كافر نی یه و كافریش میرات گری مسوڵمان نی یه ) .
5- حه‌رامه بۆی كه بچێته مه‌ككه‌ی پیرۆزه‌وه وه ده‌ورو به‌ری , له‌سه‌ر فه‌رمانی خوای گه‌وره (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلاَ يَقْرَبُواْ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَـذَا ) سوره التوبه/28 , واته ( ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمانتان هێناوه بزانن كه موشریكه‌كان پیسن وه نزیك ناكه‌ونه‌وه له ( المسجد الحرام ) … ) .
6- ئه‌گه‌ر نوێژ نه‌كه‌رێك مرد ئه‌وه ناشۆردرێت و كفن ناكرێت و نوێژی له‌سه‌ر ناكرێت له‌لایه‌ن مسوڵمانانه‌وه , به‌ڵكو ده‌بێت بیبه‌ین بۆ چۆڵه‌وانیه‌ك له‌وێ چاڵێكی بۆ هه‌ڵكه‌نین و به جل و به‌رگه‌كانیه‌وه بیخه‌ینه ناویه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێزی نی یه , له‌به‌ر ئه‌وه ڕێگه‌نه‌دراوه كه نوێژ بكرێت له‌سه‌ر مردویه‌ك ئه‌گه‌ر نزیكیش بێت له‌كاتێكدا بزانیت تا له دونیادا بووه نوێژی نه‌كردوه .
7- له‌قیامه‌ت دا له‌گه‌ڵ فیرعه‌ون و هامان و قارون حه‌شر ده‌كرێت , ئه‌وانه‌ی سه‌رگه‌وره‌ی كافران بوون , وه ناچێته به‌هه‌شته‌وه , وه بۆ هیچ مسوڵمانێك نی یه داوای لێ خۆش بوونی بۆ بكات له خوای گه‌وره , له‌به‌ری ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه نوێژ نه‌كه‌ره كافره و مافی ئه‌وه‌شی نی یه دوعای لێ‌خۆش بوونی بۆ بكرێت له‌سه‌ر فه‌رمانی خوای گه‌وره كه ده‌فه‌رموێت (مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَن يَسْتَغْفِرُواْ لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُواْ أُوْلِي قُرْبَى مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ ) سوره التوبه/113, واته ( ڕێگه نه‌دراوه نه به پێغه‌مبه‌ر و نه به ئیمانداران كه داوای لێ‌خۆش بوون بۆ موشریكین بكه‌ن , ئه‌گه‌ر چی نزیكیان بن , دوای ئه‌وه‌ی بۆتان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه ئه‌هلی دۆزوخن ).
سه‌رچاوه :
فه‌تواكه وه‌ر گیراوه له زانایانی ئیسلام :
عبد العزیز بن عبد الله بن باز
محمد بن صلح العثيمين
عبد الله بن عبدالرحمن الجبرین
صالح بن فوزان الفوزان
كورته یه كی زۆر گرنگ
[حكم تارك الصلاة عمدا]
واختلف أهل الحديث في ترك المسلم صلاة الفرض متعمدا، فكفره بذلك أحمد بن حنبل وجماعة من علما‌ء السلف، وأخرجوه به من الإسلام، للخبر الصحيح: " بين العبد والشرك ترك الصلاة، فمن ترك الصلاة فقد كفر" وذهب الشافعي وأصحابه وجماعة من علما‌ء السلف رحمة الله عليهم أجمعين إلى أنه لا يكفر ما دام معتقدأ لوجوبها، وإنما يستوجب القتل كما يستوجبه المرتد عن الإسلام، وتأولوا الخبر من ترك الصلاة جاحدا لها كما أخبر سبحانه عن يوسف عليه السلام أنه قال: (إني تركت ملة قوم لا يؤمنون بالله وهم بالآخرة هم كافرون) ولم يك تلبس بكفر ففارقه، ولكن تركه جاحدا له.
زانایانیئه‌هلی حدیپ جیاوازیان هه‌یه له بۆچونیاندا سه‌باره‌ت به‌و مسوڵمانه‌ی كه نوێژی فه‌رز به ئه‌نقه‌ست واز لێ ده‌هێنێت , ئیمامی ئه‌حمه‌د و كۆمه‌ڵێك له زانایانی پێشین ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه كافره كه نوێژ وازلێ ده‌هێنێت , وه به‌ڕای ئه‌وان له ئیسلام ده‌ر چووه , به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی (العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة فمن تركها فقد كفر) اخرجه المام أحمد واهل السنن بإسناد صحيح و الترمذي ) واته (ئه‌و په‌یمانه‌ی له نێوان ئێمه و بێباوه‌ڕاندایه نوێژه , ئه‌وه‌ی نوێژی ته‌رك كرد ئه‌وه كافر بووه ) , به‌ڵام ئیمامی شافیعی و كۆمه‌ڵێكی تر له زانایانی پێشین ده‌ڵێن پێی كافر نابێت مادام باوه‌ڕی به واجب بوونی نوێژ هه‌بێت , به‌ڵام كوشتنی نوێژنه‌كه‌ریان واجب كردوه وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی په‌شیمان ئه‌بێته‌وه له ئیسلام , وه ئه‌مه‌یان ڕوون كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی نوێژی ته‌رك كرد و ئینكاری كرد ئه‌وه پێ ی كافر ئه‌بێت .وه خوای گه‌وره له‌سه‌ر زمانی یوسف علیه السلام ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌ڵێت ( من وازم له قه‌ومه‌كه‌م هێنا چونكه باوه‌ڕیان نه‌هێنا به خوای ئه‌گه‌وره و ڕۆژی دوای ) كه‌واته وازهێنانه‌كه‌ی له‌به‌ر ته‌مه‌ڵی نه‌بووه به‌ڵكو ئینكاری كردن بووه .
س//ڕێگای ڕاستی