بابه‌ت: ئه‌لبوومه نوێكه‌ی زیاد ئه‌سعه‌د ئاماده‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه.
[size=16] هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ریكی كاری ئه‌لبوومه نوێكه‌یه‌تی و هه‌وڵی زۆر باشی داوه كه ئه‌م ئه‌لبوومه نوێیه‌ی بكاته به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆ كه ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه تینوێتی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بشكێنێت..به‌تایبه‌تی كه ئه‌و چه‌ندین ساڵه‌ی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دابڕاوه. به‌رهه‌مه‌كه‌ی له ئاماده‌باشیدایه و ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانایهك له گفتوگۆ دایه تا سیدییه‌كه‌یان پێ بفرشێت.زیاد ئه‌سعه‌د ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی زۆر گران كردووه و ده‌یه‌وێ بگاته ئه‌و نرخه‌ی كه خۆی بۆی داناوه، به‌ڵام تاكو ئێستا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی زیاد ئه‌سعه‌د بۆ كام كۆمپانیا ده‌بێت و له‌م رووه‌وه زیاد ئه‌سعه‌د نه‌گه‌یشتۆته رێككه‌وتنێكی كۆتایی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك. هه‌روه‌ها ئه‌لبوومه‌كه‌ی ته‌واو بووه و له هه‌شت تراك پێكهاتووه و ته‌نها ئه‌وه ماوه كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك بگاته رێككه‌وتن و ئه‌و كۆمپانیایه‌ش به‌رهه‌مه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه. شایانی باسه له‌به‌ر كاره جوان و به‌هێزه‌كانی، هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د به (ئیمپراتۆری گۆرانی كوردی) ناو ده‌بردرێت´.
داستان[/size]