بابه‌ت: به‌خۆشه‌ویستی تۆوه ئه‌مرم
[center][size=16]به‌خۆشه‌ویستی تۆوه ئه‌مرم
ئه‌م شه‌و یادی تۆ یه‌خه‌ی پێ گرتووم بۆیه چاوانم مه‌یلی خـه‌و ناكا
ئاسمان بێ ورشه‌و بێ ئه‌ستێره‌یه شه‌وێكه گوڵم هه‌ر له‌شه‌و ناكا
ئێستا تۆ شـه‌وی سـور بـه‌رێ ئه‌كــه‌ی منیش شــه‌وی پــڕ حـوزن و تـه‌نـیـایی
بۆچی خـه‌رمانه‌ی عه‌شقی و ئـه‌ویـنـمت ئــاگر تـێبه‌ردا وا به خــــۆرایی
ئێستاش لــه‌و كـــه‌ســـه‌خــۆشــترم ئــه‌وێــی كــه‌به حـوكــمی دین هـــاوسه‌ری ئه‌وی
سه‌یره‌ئه‌و هـــه‌موو زوڵمه‌ت ڵــی كـــردووم كـــه‌چی قه‌ت له‌به‌ر چــــــاووم نـــــــــاكه‌وی
بڕوام پێ بكه هـینده‌م خـــۆشم ئه‌وێی ناتوانم رقت قه‌ت لێ هه‌ڵگرم
سینه‌م ئه‌و خه‌مه هه‌ڵناگرێ ئاكام به‌خۆشه‌ویستی تۆوه‌هه‌ر ئه‌مرم
اسماعيل محمد[/size][/center]