بابه‌ت: چـه‌نــد هــۆنـراوهیــهكـــی شــاعــیــره مــهزنــهكـــان...
[size=16]پێش ئه‌وه‌ی بێمه به‌رده‌مت
کام بیری جوان خرپهداره
کام دێڕ هه‌ڵبه‌ست زۆر به‌کاره
شانه‌ی ئه‌که‌م وه‌ک په‌رچه‌مت
له ماوه‌ی چاو قوچانێکا
هه‌زار و یه‌ک خه‌ونی شیرین
ئه‌مکه‌ن به (( مهم )) ئه‌تکه‌ن به (( زین ))ه !!
له خه‌یاڵم....
پاییز به‌هاری لێ ئه‌تکێ
دره‌ختی ڕووت گه‌ڵای سه‌وزی پێوه ئه‌لکێ
به‌ڵام سه‌د ئاخ ئه‌ی ده‌روون پاک
کاتێ با‌نگم ئه‌که‌ی به کاک
کاک .... وه‌کو مار
به‌ره‌و گوێچکه‌م گینگڵ ئه‌دا
که دێمه گۆ،
خۆی له زمانم لوول ئه‌دا
هێدی..... هێدی .....
هێدی هێدی
قوتم ئه‌دا کفنی زه‌ردی نائومێدی
من له دڵتام
له ده‌روونتام
له گلێنه‌ی چاوی ڕوونتام
شه‌رم مه‌که، به ناوی ڕووت
ناوم بێنه پڕ به گه‌رووت
با له یه‌کتر ئاشکرا بین
تاکه‌ی له‌ناو ئاگرابین
نه تۆ ((خوشکه‌ی )) نه من (( کاک ))م
خۆشه‌ویستی ده‌روون پاکم !!
((عبدلله په‌شێو))
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
شه‌وی یه‌ڵدایه یا ده‌یجوره ئه‌مشه‌و
کهدیدهم دوور له‌تۆ بێ نووره ئه‌مشه‌و
دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزوله قوربان
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزوره ئه‌مشه‌و
دڵیش مایل به‌دیده‌ی تۆی بۆیه
له‌من وه‌حشی‌و ڕهمیدهو دوره ئه‌مشه‌و
((نـــالـــی))
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ده‌زانیت چه‌ندم خۆشه‌وێیت ؟ ...
پڕ به‌م خاكه
به‌ژماره‌ى هه‌رچى جوتهو هه‌رچى تاكه
به‌قه‌د ڕێزم بۆ شه‌هیدان ...
تۆم خۆشه‌وێ
خۆشم ده‌وێى به‌قه‌د فه‌رهه‌نگى خه‌مانم
كێشى هه‌مو ترس و بیمى
سبه‌ى ڕۆژى بێئامانم .
((حسیب قه‌رداخی))
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لهبارهگهدا تا بارهکایه...
به‌دیاری نه‌به‌ی ناچیتهکایه
له‌باره‌گای خوایش عاده‌ت هه‌ر وایه
به‌ڵام بۆ ئه‌وێ دیاری ته‌قوایه .
هیچ که‌س هیچ که‌سێ ناباتهبهههشت
ده‌م بۆ ئه‌ژمێرێ ناڵیم بگرهههشت
ئه‌مه‌نده‌ی ههیهپیاوی وه‌فا دار
ئه‌گه‌ر ده‌ست که‌وێ ئه‌و بکهبهیار .
((پیره‌مێرد))
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نه‌یخۆی و نه‌پۆشی، ئه‌دی بۆ چیت کۆشی؟
سه‌رقاڵی، شه‌و و ڕۆژ ده‌کڕی و ده‌فرۆشی!
لێو ته‌ڕکه به مه‌ی، لێوی کچۆڵێک بمژه؛
ژێر گڵ هه‌ر ئه‌بی، په‌رۆشی یان دڵخۆشی.
مه‌یگێڕ، وه‌ره! مه‌ی بێنه، زه‌بوونی بۆچی؟
با پێ بکه‌نین، داخ له ده‌روونی بۆچی؟
کێ پرسی به تۆ کرد له نه‌بوون و بوونا؟
بێهووده کزی بوون و نه‌بوونی، بۆچی؟
دیم گۆزهکهرێک قوڕی ده‌شێلا دوێنێ؛
ده‌نگێکم ئه‌بیست، باوکه کوڕی ئه‌دوێنێ :
"ڕۆڵه‌م، به‌زه‌ییت به بابی خۆت دانایه؟
مه‌مشێله به قه‌و به هێمنی پێم لێنێ!"
((خــهیــام))
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئا:- ئـــایـه
سوودم وه‌رگرت له ماڵپه‌ری شیعر[/size]
کــه‌سـێـک نـیـه بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره
شـــه وانــه هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]