بابه‌ت: هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن غه‌فور به‌دۆلاری ته‌زویره‌وه ده‌ستگیر کرا
هه‌والى هوونه‌رى و رووداوه‌كانى رۆژانه
کاتژمێر 11:30 شه‌وی 13-3-2010 هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن غه‌فوور له‌نێو ماڵه‌که‌ی خۆی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌نییه‌کانی شاری هه‌ولێر له‌شوقه‌کانی ناز سیتی ده‌ستگیر کرا
عه‌مید عه‌بدولخالق به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر هه‌واڵه‌که‌ی پشتڕاستکرده‌وه‌و گوتی:
حه‌سه‌ن غه‌فور له‌ڕێگه‌ی که‌سێکه‌وه به‌نیاز بوو بڕێک دۆلاری ڕه‌ش (ته‌زویر) کهقهدهگهیه به‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕه‌وانه‌ی یه‌کێ له‌وڵاتانی ئه‌وروپا بکات،به‌ڵام له‌نێو فڕۆکه‌خانه‌دا ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا که‌سه‌که‌ش ده‌ستگیر کراو دانی به‌وه‌دانا که حه‌سه‌ن خاوه‌نی ئه‌و دۆلارهڕهشانهیه، ناوبراو گوتیشی ئێستا نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانه‌کانی هه‌ولێر لێکۆڵینه‌وه له‌مه‌سه‌له‌که ده‌که‌ن
شایه‌نی باسه حه‌سه‌ن غه‌فور پێشتر له که‌ناڵی کۆڕه‌ک تیڤی به‌رنامه‌ی سۆڵی ئامادهپێشکهش ده‌کرد، ئێستاش ئاماده‌کاری گه‌شتی کۆڕه‌که