بابه‌ت: گه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت خۆش ده‌وێت.
سڵاوی خواتان لێبێت هاوڕێیان.
ئه‌م کۆمه‌ڵه خاڵه که‌له‌لایه‌ن برایه‌کی خۆشه‌ویستم داڕێژراوه بۆ زۆر کردنی چاکه‌کانمان و خۆشه‌ویست بوونمان لای په‌روه‌ردگارو ته‌نانه خه‌ڵکیش.هیوادارم لێی سوود مه‌ند بن.
( گهرپێغهمبهرهكهت(ص)خۆش ده‌وێت)
1_نوێژه‌كانت به‌كۆمه‌ڵ بكه.
پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(نوێژی پیاو به‌كۆمه‌ڵ واته(به‌جه‌ماعه‌ت)بیست و پێنج جار پاداشت و خێری زیاتره له نوێژی ماڵه‌وه‌و بازاڕ(كه‌به‌ته‌نها بكرێت)
ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه چونكه هه‌ركاتێك كه‌ده‌ست نوێژێكی جوان بگریت و ده‌رچێ و بچێ بۆمزگه‌وت ولهوچونهی ته‌نیا مه‌به‌ستی نوێژبێت,ئهواههرههنگاوێك كهدهینێ پله‌یه‌ك پێی به‌رزده‌بێته‌وه‌و گوناهێكی هه‌ڵده‌وه‌رێ.نوێژكهریش كه‌ده‌ستی كرد به‌نوێژ,ئیتر فریشته‌كان ههردوعاو نزای خێری بۆده‌كه‌ن و ره‌حمه‌تی لێده‌كه‌ن تاكو له‌وشوێنه‌دا بێ كهنوێژی تیاده‌كات فریشته‌كان خۆش خۆش ده‌ڵێن خوایه ڕه‌حمه‌ت بڕێژه به‌سه‌ریا,خودایه میهری له‌گه‌ڵ بنوێنه.)رواه البخاری.
2_ڕۆژانه قورئان بخوێنه.
پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(هه‌ركه‌سێك پیتێك لهقهرئان بخوێنێ,به‌و پیتهچاكهیهكی بۆدهنوسرێت,چه‌ند ووشه بخوێنێت یاچهندئایهت وسوڕهت بخوێنێ,له‌باتی هه‌رپیتێك لهپیتهكان یه‌ك چاكه‌ی بۆهه‌یه.پاداشتی چاكه‌ش یه‌ك بهدهیهو بگره زیاتریش.)رواه الترمذی.
3_نوێژهسوننهتهكان بكه.
پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(ههربهندهیهكی مسوڵمان هه‌موو ڕۆژێك دوانزه ركات سوننه‌ت بكات بۆ خودا جگه له نوێژهفهرزهكان,مسۆگه‌ره خودای گه‌وره له‌به‌هه‌شتا كۆشكێكی بۆدرووست ده‌كا)رواه مسلم.نوێژهسوننهتهكانیش بریتین له
(چوار ركات پێش نوێژی نیوه‌ڕۆ,ودووركات له‌پاشی.دووڕكات له‌پاش نوێژی مه‌غریب و دووڕكات پاش نوێژی عیشا و دووڕكات پێش نوێژی به‌یانی.)
4_رۆژانه(100)صه‌ڵاوات بۆپێغهمبهریئازیز((")) بنێره.
پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(نزیكترین خه‌ڵكی له‌من له‌ڕۆژی دوایی دا ئه‌وانه‌ن كه‌زۆرتر صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر لێده‌ده‌ن.)
5_به‌جێ هێنانی سیله‌ی ره‌حم.
پێغه‌مبه‌ر(")ده‌فه‌رموێت(هه‌ركه‌سێك پێی خۆش بێت كهرزق و رۆزی زیادبكات و ته‌مه‌نی درێژبێت و شوێنه‌واری چاكه‌ی بمێنێت,ئهواباسیلهی ره‌حم به‌جێ بهێنێت.)رواه البخاری
6_خۆش ویستنی دایك و باوك و گوێڕایه‌ڵییان بكه.
پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(ڕازی بوونی خوالهگهڵ ڕازی بوونی دایك و باوكه,وناڕازیی بوونی خوا له‌گه‌ڵ ناڕازی بوونی دایك و باوكه.) رواه الترمذی
7_سه‌ردانی نه‌خۆش بكه.
پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(هه‌رموسڵمانێك به‌یانی یه‌ك سه‌ردانی مسوڵمانێكی نه‌خۆش بكات,ئهواحهفتا هه‌زار فریشته نزای بۆده‌كات تاشه‌و دادێت.وهگهربهشهو سه‌ردانی بكات,حه‌فتاهه‌زار فریشته نزای بۆده‌كه‌ن تاكو به‌یانی.وهلهپاداشتی دا به‌رووبومی پێگه‌یشتووی به‌هه‌شتی بۆهه‌یه.)رواه الترمذی
8_ئامۆژگاری كردنی هاوڕێ و ڕێپیشان دانی.
پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(مسوڵمان ئاوێنه‌ی برا مسوڵمانهكهیهتی,گهرعهیبێكی لێی بینی بابۆی چاك بكاته‌وه.)
9_خۆدوورگرتن له‌قسه‌و جنێوی ناشیرن.
پێغه‌مبه‌ری خودا(ص)ده‌فه‌رموێت(خواڕقی ده‌بێته‌وه له‌كه‌سی جوێندهرو زمان پیس.)رواه الگبرانی.
10_رێز لهبهساڵا چووان بگره.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی به‌گه‌وره‌گرتنی خودا,ڕێزگرتنه له موسڵمانی سه‌رسپی و به‌ساڵاچوو.)رواه ابوداود
11_ڕقی خۆت بخۆره‌وه‌و توڕه مه‌به.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(ئه‌وكه‌سه‌ی بتوانێت رقی خۆی به‌یه‌كێك بڕێژێت به‌ڵام ڕقه‌كه‌ی خۆی بخواته‌وه‌و پێی نه‌ڕێژێت,ئهوالهرۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره ده‌ستی ڕێزی لێ ده‌نێ و بانگی دهكاو ده‌یكات بهسهرپشك كه‌به‌ئاره‌زووی خۆی لهحۆری و په‌رییه‌كانی به‌هه‌شت هه‌ڵبژێرێت.)رواه الترمذی
12_هاوڕێیه‌تی كه‌سانی باش بكه.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(نموونه‌ی هاوڕێی باش و خراپ وه‌كو عه‌ترفرۆش و ئاسنگروان.گهربچیته نێو دوكانی عه‌ترفرۆش یان بهشت ده‌دا یان به‌پاره لێی ده‌كڕی یا هیچ نه‌بێت بۆنی خۆشت ده‌ست ده‌كه‌وێت.به‌ڵام گهربپیته دوكانی ئاسنگه‌ر,یان جلت ده‌سوتێ یان بۆنی ناخۆش ده‌كه‌یت و دووكه‌ڵاوی ده‌بیت یا به‌هۆی ته‌قه‌و ڕه‌قه‌وه سه‌رت دێشێ.)رواه البخاری
13_ هاوكاری خه‌ڵك بكه‌و یارمه‌تی یان بده.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(خۆشه‌ویست ترین كه‌س لای خوا ئه‌و كه‌سه‌یه كهقازانجی بۆخه‌ڵك زۆرتربێت.وهخۆشهویست ترین كرده‌وه‌ش لای خوا دڵخۆش كردنی عه‌بدو به‌نده‌كانی خوای گه‌وره‌یه.)رواه الطبرانی
14_نهزهرمهكه.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(ئاگری دۆزه‌خ حه‌رام كراوه لهسهچاوێك كه‌خۆی پاراستووه له وشتانه‌ی كه‌خوا حه‌رامی كردووه.)
15_ئازار‌و ناخۆشی لهسهرخهڵك لابده.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(هه‌ركه‌سێك په‌ژاره‌یه‌ك لهپهژارهو ناخۆشییه‌كانی دونیا لهسهرباوهڕدارێك لابدات,ئهواخوداپهژارهو ناخۆشییه‌ك لهناخۆشییهكانی قیامه‌تی له‌سه‌ر لاده‌دات.وه‌هه‌ركه‌سێك لهسهرقهرزارێك ئه‌ركی سووك بكات,خودالهدنیاو دواڕۆژ ئه‌ركی سووك ده‌كات.)رواه المسلم
16_ئه‌مانه‌ت بپارێزه.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(ئه‌مانه‌ت دانه‌وه به‌جوانی رۆزی دێنێت بۆمرۆڤ.وهخیانهتكاری هه‌ژاری دێنیته سه‌ر مرۆڤ.)رواه الدلیمی
17_ ڕاستگۆبهو درۆمه‌كه.
پێغه‌به‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(پێویسته له‌سه‌رتان راستگۆبن,به‌ڕاستی راستگۆیی مرۆڤ رێنوینی ده‌كات بۆچاكه.چاكه‌ش مرۆڤ رێنوینی ده‌كات بۆبه‌هه‌شت.به‌رده‌وام پیاو هه‌یه به‌دوای راستگۆیی داده‌گه‌ڕێت وههتالای خوا به راستگۆ تۆمار ده‌كرێت.خۆتان بپارێزن له‌درۆ.چونكه درۆ مرۆڤ به‌ره‌و كاری خراپه ده‌بات.خراپه‌ش مرۆڤ به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌بات.به‌رده‌وام پیاوهه‌یه درۆ ده‌كات وبه‌دوای درۆدادهگهڕێت,تاكو لای خوای گه‌وره به‌درۆزن تۆمارده‌كرێت.)رواه البخاری
18_خێر‌و چاكه ئه‌نجام بده.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(هه‌موو جومگه‌و ئێسقانێكی مرۆڤ خێرێكی له‌سه‌ره.هه‌ر رۆژێك كه‌خۆری تێدا هه‌ڵدێت,نێوان دووكه‌س(كه‌ناكۆكییان هه‌یه)ئاشت بكه‌یته‌وه خێرێكه.و یارمه‌تی مرۆڤ بده‌یت تاكو سواری وهڵاغهكهی ببێت خێرێكه.یان باره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ باربكه‌یت خێرێكه.قسه‌ی خۆش خێرێكه.وههرههنگاوێك دهیهاوێژی بۆنوێژ خێرێكهو لابردنی ئه‌و شتانه‌ی زیان به‌خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن له‌سه‌ر ڕێگه خێرێكه.)رواه مسلم
19 _سوپاس گوزاربه له‌خۆشی و ئارام گربه لهسهرناخۆشی.
پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت(من سه‌رم سوڕماوه له‌بارودۆخی بڕوادار.گشت كاره‌كانی ئهوبڕوادارهباشن له‌ده‌رئه‌نجام دا.ئهگهرخۆشییهكی پێگه‌یشت و سوپاسی خودای كرد له‌سه‌ر خۆشی یه‌كه,خێرێكهبۆئهو.وهئهگهرناخۆشییهكی پێگه‌یشت و ئارامی له‌سه‌ر گرت,ئهواخێرێكه بۆی. )رواه مسلم
20_هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی پێغه‌مبه‌ر((ص))به‌چاكی زانیوه,به‌چاكی بزانه‌و ئه‌نجامی بده.هه‌موو ئهوشتانهشی به‌خراپی زانیوه به‌خراپی بزانه‌و ئه‌نجامی مه‌ده.
ئاماده‌كردن و داڕشتنی:هونه‌ر خوڕشید