بابه‌ت: نوێژه‌کانتان.نوێژه‌کانتان!!!!!!!!
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
نوێژه‌كانتان! نوێژه‌كانتان
سوپاس و ستایش بۆخوای گه‌وره‌و میهره‌بان,سوپاسێك كه شایسته‌ی خوای گه‌وره‌بێت.دروودو سه‌ڵاوات بۆگیانی پێغه‌مبه‌ری ئاخیرزه‌مان محمد(ص)كه‌پێشه‌واو خۆشه‌ویست و مامۆستا‌و دڵسۆز‌و رابه‌رمانه.دروود و سه‌لامیش بۆ ئال و به‌یت و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی و شوێنكه‌وتووه كانی تاكو ڕۆژی دوایی.
مرۆڤ دروست بووه له دووشت:یه‌كه‌م (لاشه),دووه‌م(گیان)واته رووح.(لاشه):هێلانه‌و قه‌فه‌زی گیانه ,هه‌روه‌ك گیان بولبولی ناو ئه‌و قه‌فه‌زه‌یه.كه‌وابوو به‌شی گرنگ له مرۆڤ دا گیانه‌كه‌یه‌تی,نه‌ك لاشه‌كه‌ی.چونكه بولبول بێ قه‌فه‌ز نرخێكی هه‌یه,به‌ڵام قه‌فه‌ز بێ بولبول هه‌رچی نرخه نییه‌تی.
ئینجا هه‌روه‌ك لاشه خواردن و خواردنه‌وه‌ی پاك و ته‌میزو هه‌وای خاوێن و سافی ده‌وێ تا تیای بژی,گیانیش خۆراكی پوخته‌و خاوێنی تایبه‌تی ده‌وێ,تاكو چرای بیر‌و باوه‌ڕی نه‌كوژێته‌وه.هه‌موو كه‌سێك ئه‌زانێ خۆراكی لاشه چییه,به‌ڵام خۆراكی گیان ناسینی خوایه له‌گه‌ڵ په‌رستن وتێگه‌یشتن له‌دین.گه‌ر كه‌سێك هه‌رخه‌ریكی خۆراكی جه‌سته‌بێت به‌بێ خۆراكی گیان,یان هه‌رخه‌ریكی خۆراكی گیان بێت بێ خۆراكی لاشه,ئه‌وا ته‌رازووی مرۆڤایه‌تییه‌كه‌ی لاسه‌نگ وناته‌واو ئه‌بێت.به‌تایبه‌تی ئه‌و مرۆڤانه‌ی هه‌رخه‌ریكی خۆراكی جه‌سته‌ن وبایه‌خ به‌خۆراكی گیان ناده‌ن,ئه‌وا ئه‌و مرۆڤه له‌نیگه‌رانی و دڵ ته‌نگی و دڵه راوكێ داده‌بێت.ئه‌وه حاڵی ئه‌وكه‌سانه‌یه كه به‌تایبه‌تی لایه‌نی ڕۆحیان فه‌رامۆش كردووه.جا خۆراك و ئاسوده كردنی ڕوح به‌پاك كردن و چاك كردنی دڵ ده‌بێت.چونكه گه‌ردڵ پاك و باش بوو,ئه‌وا هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش باش ده‌بێت.
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر محمد(ص)ده‌فه‌رموێت(وإن فی الجسد مضغه,إذا صلحت,صلح الجسد كله وإذا فسدت,فسد الجسد كله,ألا وه‌ی القلب)رواه بخاری ومسلم
واتا(له‌ناو لاشه‌ی مرۆڤ پارچه گۆشتێك هه‌یه,گه‌رئه‌و پارچه‌گۆشته باش و چاك بوو ئه‌وا هه‌مووئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی باش ده‌بێت,به‌ڵام گه‌رئه‌و پارچه‌یه خراپ بوو ئه‌وا هه‌موو لاشه‌ی خراپ ده‌بێت.ئه‌وپارچه‌گۆشته‌ش دڵه.)به‌ڵێ (دڵ)نه‌خۆش ده‌كه‌وێت هه‌روه‌ك چۆن لاشه نه‌خۆش ده‌كه‌وێت.وه شیفاو ده‌رمانه‌كه‌شی ته‌وبه‌و په‌شیمانییه.(دڵ)ژه‌نگ و لێڵ ده‌بێت,هه‌روه‌كو چۆن ئاوێنه لێڵ ده‌بێ.پاك بوونه‌وه‌كه‌شه به‌زیكری خوایه.
دڵ تین‌و و برسی ده‌بێت,هه‌روه‌ك چۆن لاشه‌ی مرۆڤ تێنی و برسی ده‌بێت.خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌شی ناسین و خۆشویستن و پشت به‌ستن به‌خوای گه‌وره‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خوای گه‌وره.
عیباده‌ت:كه بریتی یه له به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌كانی خوا‌و دووركه‌وتنه‌وه له‌وانه‌ی نه‌هی لێكردوون.
ده‌كرێت به سێ به‌ش.
یه‌كه‌م.باوه‌ڕ به‌دڵ.دووه‌م:گوتن و دان پێنان.سێ یه‌م:كاركردن به‌ئه‌ندامی له‌ش,واته(هه‌رعیباده‌ت و خواپه‌رستییه‌ك دڵ و زمان و كرده‌وه‌ی تێدا كۆبویه‌وه,ده‌بێته هۆی زیادبوون و پته‌وبوونی ئیمان.)
ئه‌م نامه‌یه كه پێشكه‌شتان ده‌كه‌م دیاری یه‌كی زۆربه‌نرخه,به‌ڵكو به‌نرخ ترین دیاری یه‌كه دۆست بۆدۆستی خۆی بنێرێت.به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(ماأهدی مسلم ڵاخیه هدیه أفضل من كلمه حكیمه یزیده الله بها هدی أو یریده عن ردی)
واتا(هیچ مسوڵمانێك دیاری نه‌ناردووه بۆبرای خۆی كه‌گه‌وره‌تربێت له‌وتارێكی كاكڵ و پڕمانا,یان ببێته هۆی زیاده شاره‌زایی و به‌رچاو ڕوونی یا ببێته هۆی به‌ربه‌ست و ڕێگرتن له‌خراپه‌و ماڵ وێرانی.)
جابراكانم دڵنیابن ئه‌ونامه‌ی من نووسیومه,دیاری یه‌كه‌و نیعمه‌تێكه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره بۆئێوه نێردراوه!
دیاره كه‌به‌دیاری دونیا دڵشاد ده‌بن,پێویست به‌دیاری ئاینی زۆر شادمان بن.
بۆیه براكانم پێویسته بزانن كه‌ئه‌م دونیایه هۆكارێك و ڕێگه‌یه‌كه بۆچوون بۆقیامه‌ت و گه‌یشتن به‌خوای گه‌وره.بێگومان گه‌یشتن به‌دیداری خوای گه‌وره توێشوی ده‌وێت,یه‌كێكیش له‌گرنگترین توێشه‌كانی ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش (نوێژ)ه.له‌ڕاستی دا(نوێژ)په‌رستنێكه فه‌رزكراوه بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ بیكات به‌هۆی یادی گه‌وره‌یی خوای خۆی و ده‌ربڕینی به‌نده‌یی و ملكه‌چی خۆی وده‌رخستنی نیازمه‌ندی خۆی به‌و خوایه‌ی كه‌بێ نیازه له‌گشت بونه‌وه‌ر.هه‌روه‌هابیكات به‌هۆی ڕووناك كردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌رونی خۆی له‌تۆزو غوباری تاوان و خه‌یاڵاتی پڕوپوچی نه‌فس و شه‌یتان.هه‌روه‌ك سه‌رداری مرۆڤایه‌تی محمد(ص)ده‌فه‌رموێت(والصلاه نور)رواه مسلم.
واتا(نوێژ نوره بۆ چاو و ڕووناكییه بۆ دڵ و ده‌روون.)بۆئه‌وه‌ی كه چرایه‌كی خوداناسینی تێدا هه‌ڵبگیرێ كه‌سوودی هه‌بێ بۆماوه‌ی ژیان و پاشه ڕۆژی.
به‌رزترین به‌ندایه‌تی و چاكترین عیباده‌ت له‌دوای بیروباوه‌ڕه‌وه واته(شه‌هاده‌ت هێنان)نوێژه.خوای گه‌وره هه‌رفه‌رمانێكی پێ كردبین ئه‌وائه‌وفه‌رمانه به‌دڵنیاییه‌وه كه‌ڵكی دونیا‌و دواڕۆژی بۆئێمه تێدایه.هه‌روه‌ها هه‌رشتێكی لێ قه‌ده‌غه‌كردبین زه‌ره‌ری دونیاودواڕۆژی بۆمان تیای دایه.
به‌ڕاستی نوێژبه‌ندایه‌تی یه‌كی ڕۆحی و جه‌سته‌یی یه له‌شه‌رع دا,به‌یه‌كه‌م عیباده‌ت له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت دوای شه‌هاده‌ت هێنان.پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(ص)ڕونی كردۆته‌وه(نوێژ گرنگترین پێنج پایه‌كانی ئیسلامه)كه‌هه‌ركه‌سێك به‌ئه‌نجامیان بگه‌یه‌نێت,ئه‌وادین وئاینی به‌جێ هێناوه.به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌هه‌ركه‌سێك وازیان لێبێنێت و به‌ئه‌نجامیان نه گه‌ێنێت,ئه‌وا ئه‌وكاته وازی له‌دین و ئایین هێناوه.به‌ڵكو ئاینی ڕووخاندووه.پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(نوێژكۆڵه‌كه‌ی دینه)كه‌واته نوێژ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له‌ئیسلامدا.هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌شه پێغه‌مبه‌ر(ص)فه‌رمویه‌تی(ئه‌وكه‌سانه‌ی ته‌ركی نوێژده‌كه‌ن یانوێژه‌كه‌یان درووست نی یه,یان خوویان به‌وه گرتووه نوێژه‌كانیان له‌واده‌ی خۆی دوابخه‌ن.له‌ڕۆژی قیامه‌ت دا له‌كاتی لێپرسینه‌وه له‌كرداره كان له‌زه‌ره‌رمه‌ندان ده‌بێت.) چونكه ئه‌وه‌ی كه‌نوێژی نه‌كردووه یان نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵه,نوێژی بۆحیسێب ناكرێت و به‌هۆی ئه‌مه‌وه كاره‌كانی تریشی لێ قبوڵ ناكرێت.,ئه‌وه‌شی كه‌نوێژه‌كانی له‌كاتی خۆی دانه‌كات,خێر‌و پاداشتی نی یه‌وباقی عیباده‌ته‌كانی تری به نرخه‌وه بۆحسێب ناكرێت,هه‌روه‌ها له‌قیامه‌تدا به‌هۆی نوێژ نه‌كردنه‌وه كرده‌وه‌چاكه‌كانی نامێنێ و تاوان له‌سه‌ر شانی ده‌بێت به‌بارو جێگه‌ی ئاگری دۆزه‌خ ده‌بێت.براكه‌م !كه‌واته بیربكه‌ره‌وه ئاخۆ له‌سه‌ره‌تای دونیاوه تا ئاخیری دونیا,كه‌س هه‌یه به‌وه رازی ببێت كه له‌ڕۆژی قیامه‌ت خه‌ساره‌ت مه‌ند دابنیشێ و له‌وبه‌ش و به‌هره‌ی خوای گه‌وره‌نائه‌مێدبێ و له‌ئاگری دۆزه‌خ بمێنێته‌وه؟
ڕیوایه‌تكراوه:یه‌كه‌م كۆمه‌ڵێك له‌ڕۆژی قیامه‌ت ڕوویان ڕه‌ش ده‌بێت,كۆمه‌ڵه‌ی نوێژ نه‌كه‌رانه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(أول مایحاسب علیه العبد الصلاه)
واته(یه‌كه‌م شتێك لێپرسینه‌وه‌ی به‌نده‌ی له‌سه‌رده‌كرێت له‌ڕۆژی قیامه‌تدا نوێژه)
براكه‌م!نیشانه‌ی به‌ختیاری و ئاخیر خێری مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه‌به‌ئایه‌ته هه‌ڕه‌شه‌كانی خوای گه‌وره عیبڕه‌ت وه‌ربگرێ و له‌تاوان دوور بكه‌وێته‌وه.هه‌روه‌هائاگای له‌خۆی بێت و چاودێری نوێژه‌كانی بكا‌و مه‌رج و ڕوكنه‌كانی بزانێ,له‌گه‌ڵ ئه‌وشتانه‌ی ده‌بنه هۆی به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی نوێژ.هه‌ركاتێك ده‌نگی بانگی بیست بیر له فریشته‌ی ڕۆژی قیامه‌ت بكاته‌وه و باوه‌ڕی وابێ كه‌هه‌ركه‌سێ به‌ئاره‌زوو شادی ڕۆیشت
به‌ده‌م بانگه‌وه نوێژه‌كانی به‌جێ هێنا,ئه‌وائه‌وكه‌سه له‌رۆژی قیاماتدا به‌نه‌رمی و میهره‌بانی بانگ ده‌كرێ و حه‌شرده‌كرێ و له‌ترسی ڕۆژی قیامه‌ت ده‌پارێزرێت و له‌خه‌شمی خوا ئه‌مین ده‌كرێ.هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك گوێ به‌بانگ نه‌داو نه‌ڕوابه‌لای نوێژه‌وه‌و گوێی نه‌داتێ,ئه‌واده‌بێته شوێنی خه‌شمی خوای گه‌وره‌و له‌به‌زه‌ییه‌وه دوورده‌كه‌وێته‌وه.
ڕیوایه‌ت كراوه:نوێژی درووست ڕووی شه‌یتان ڕه‌ش ده‌كاو سه‌ده‌قه‌و به‌خشین پشتی ده‌شكێنێ و یه‌كتر خۆشویستنی مسوڵمان له‌نێو خۆیاندا له‌پێناو خوای گه‌وره به‌یه‌كجاری هێز له شه‌یتان ده‌بڕێ.كه‌وابێ هه‌ریه‌كۆمه‌ڵه مسوڵمانێك نوێژه‌كانیان به‌ڕاستی دروستی بكه‌ن و سه‌ده‌قه‌و خێرات به‌داماوان بده‌ن و له‌نێو خۆیاندا یه‌كتریان خۆش بوێ,ئه‌وابێگومان شه‌یتانیان لێ دوورده‌كه‌وێته‌وه به‌ئه‌ندازه‌ی دووری نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا.
پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(قال الله عز وجل:انی افترضت علی امتك خمس صلوات وعهدت عندی عهدا انه من جا‌و یحافظ علیهن لو قتهن ادخلته الجنه ومن لم یحافظ علیهن فلا عهد له عندی)رواه ابو داود
واته پێغه‌مبه(ص)ده‌فه‌رموێت(خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:من پێنج نوێژم له‌سه‌ر ئومه‌تی تۆداناوه,وه‌په‌یمانیشم كردووه له‌گه‌ڵ خۆم كه‌هه‌ركه‌سێ بچێ به‌ڕێكو پێكی له‌كاتی خۆیاندا بیان كا,ئه‌وا ده‌یبه‌مه‌به‌هه‌شت.وه‌هه‌ركه‌سێكیش ئاگاداری‌یان نه‌كا ئه‌وا هیچ په‌یمانێك و به‌ڵێنێكی له‌سه‌رمن نییه.)
براكه‌مدین و ئیمانی مسوڵمان وه‌كو دارێكی به‌رزی به‌رداره و نوێژ وه‌كو ئاودانی ئه‌وداره‌یه,جاهه‌روه‌كو داری ته‌ڕ كه‌له‌وه‌ختی خۆی دا ئاونه‌درێ وشك ده‌بێ.هه‌روه‌ها دینی ئیسلامیش مادام نوێژی له‌گه‌ڵ دانه‌بێ ئه‌وا ئیمانی ده‌فه‌وتێ و وشك ده‌بێ و ده‌كه‌وێ له‌ڕه‌گ و ڕیشه‌وه ده‌ردێ.
براگیان!پایه‌ی نوێژ له‌دونیاداوه‌كو سه‌ری ئینسانێ وایه بۆله‌ش,جاهه‌روه‌كو له‌ش بێ سه‌ر ژیانی نامێنێ ئاینیش بێ نوێژ وجوودی نابێ.
كه‌واته براكه‌م!بۆت ده‌ركه‌وت كه‌نوێژ گه‌وره‌ترین و چاكترین خواپه‌رستی یه بۆ مسوڵمانان دانراوه‌و نوێژنه‌كردنیش خراپترین هۆیه كه‌دانراوه بۆ به‌دبه‌ختی مرۆڤ.
بۆبه‌ڵگه‌ی زیاتر له‌سه‌ر گه‌وره‌یی نوێژئه‌وه‌نده‌به‌سه كه پێغه‌مبه‌ر(ص)له‌نه‌خۆش و وه‌فاتی دا واتا (پێش ئه‌وه‌ی له‌دونا وه‌فات بكات) تازمانی پیرۆزی هێزی تێدا مابوو وه‌سیه‌تی هه‌ر كردنی نوێژبوو.وه‌مسوڵمانانی له‌ته‌رك كردنی نوێژ ده‌ترساند.ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر ڕوناكه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نوێژ له له پێویستی یه‌كانی تری ئاینی ئیسلام گه‌وره‌تره,چونكه نه‌حه‌ج نه‌ڕۆژوو نه‌هیچ واجبێكی تری ئاینی ئیسلامی ئه‌وه‌نده‌ی نوێژ باس نه‌كردووه.
جارێك پێغه‌مبه‌ر(ص)چاوی به‌پیاوێك كه‌وت كه‌نوێژی ده‌كردوو و نوێژی سووك بوو.واته( باش ئادابه‌كانی به‌جێ نه‌هێناو به‌ڕێكو پێكی ئه‌نجامی نه‌دا),ئینجا پێغه‌مبه‌ر(ص)فه‌رمووی(ئاگادارن له‌م پیاوه؟ئه‌مه گه‌ر بمرێت له‌سه‌رغه‌یری میلله ت و ئاینی موحه‌ممه‌د ده‌مرێ.ئه‌مه‌ش له‌به‌ر سوكی نوێژه‌كه‌ی بوو.)كه‌واته ئه‌مه‌ته‌نها له‌به‌ر كردنی سوكی نوێژێكی سووك و به‌په‌له وای فه‌رموو.ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وا نوێژ ناكات ده‌بێت خوای گه‌وره چۆن لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات!؟
براكه‌م هه‌ركه‌سێك تۆزقاڵێك باوه‌ڕی هه‌بێ ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی به‌سه.
وه‌بزانه حاڵی نوێژنه‌كه‌ر ئه‌وه‌نده ناڕحه‌ت و ناله‌باره كه‌گه‌لێ له‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(ص)باوه‌ڕیان وایه كه‌هه‌ركه‌سێ به‌ئه‌نقه‌ست و به‌هۆی ته‌مه‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می یه‌ك نوێژی واجب ته‌رك بكا كافرده‌بێت,مه‌گه‌ر ته‌وبه بكات و به‌قه‌زای بیگێڕێته‌وه.
جامرۆڤ كاتێ سه‌یری فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص)بكات له‌بابه‌ت نوێژ نه‌كردنه‌وه,حه‌قی وایه كه‌هه‌رگیز ته‌ركی نوێژ نه‌كا.چونكه هۆی نوێژ نه‌كردنه‌كه ئه‌وه‌یه كه‌ترس له‌خوداو گه‌وره‌یی خوا له‌دڵی نوێژنه‌كه‌ردا نامێنێت نووری به‌جێهێنانی فه‌رمانی خودا له‌دڵی دا نامێنێت.ئه‌گه‌رنا كه‌سێك كه‌نوری هه‌یبه‌تی خوای له‌دڵدا بێ هه‌رگیز ته‌ركی نوێژ ناكاو له‌به‌جێ هێنانی واجبی ئاینی خۆی لانادات.
ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن پێغه‌مبه‌ر(ص)فه‌رموویه‌تی:خوایه له‌نێو ئوممه‌تی مندا مرۆڤی چاره‌ڕه‌ش ونائومێد مه‌هێڵه‌ره‌وه.)پاشان به هاوه‌ڵانی فه‌رموو(ئایا ده‌زانن به‌دبه‌خت و نا‌ئومێد كێن؟)عه‌رزیان كرد :نه‌خێر.فه‌رمووی (ئه‌ومرۆڤانه‌ن كه ته‌ركی نوێژ ده‌كه‌ن.)هه‌روه‌ها ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر(ص)فه‌رموویه‌تی(خێر نییه له‌ئاینێكی وه‌هادا كه ڕكوعی تیا نه‌بێت.)
واته:(یه‌كێ بڵێ من ئاینم هه‌یه,به‌ڵام نوێژ ناكه‌م .ئه‌وه‌ڕاست ناكات ته‌نانه‌ت كرده‌وه‌ی باشیشی هه‌بێت پاداشتنی چاكی نابێت.)
براكه‌م!مه‌ترسی نوێژنه‌كردن له‌وه دایه كه‌یه‌كێ له‌وشتانه‌ی كه‌ده‌بێته هۆی مردنی مرۆڤ به بێ ئیمانی ته‌ركی نوێژه.
ئه‌ی براكه‌م چه‌ندین ئایه‌ت و حه‌دیس له‌سه‌ر نوێژ هه‌ن.بۆنموونه:خوای گه‌وره له‌قوڕئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت
(یا ایها الذین امانوا لا تلهكم اموالكم ولا اولادكم عن ذكر الله ومن یفعل ذلك فاولئك هم الخاسرون.)
واته:(ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه ی ئیمان و باوه‌ڕتان به‌ئاینی ئیسلام هه‌یه,باماڵ و مناڵانتان ئێوه له‌نوێژ و یادی خوا غافڵتان نه‌كا.بێگومان هه‌ركه‌سێ ماڵ و مناڵ له نوێژ‌و یادی خوا غافڵی بكا ئه‌وا له‌زه‌ره‌ر مه‌ندان ده‌بێت.)
هه‌روه‌ها خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(ان الصلاه كانت علی المۆمنین كتابا موقوتا)سوره النسا‌و ایه103.
واته:به‌ڕاستی نوێژ له‌سه‌ر مسوڵمانان فه‌رزێكه,به‌ستراوه‌ته‌وه به‌كاتی خۆیه‌وه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(ص)ده‌فه‌رموێت(مامن امری مسلم تحضره صلاه مكتوبه فلحسن وضو‌و ها وخشوعها وركوعها الا كانت كفاره لما قبلها من الذنوب مالم ی‌وت كبیره وذلك الدهر كله)رواه مسلم
واته(هه‌رمسوڵمانێك كاتێ كه‌كاتی نوێژداهات به‌جوانی ده‌ستنوێژی بۆبگرێت و به‌سه‌ركزی و ملكه‌چی به‌جوانی جێبه‌جێی بكات ,ئه‌واده‌بێته كه‌فاڕه‌تی ئه‌وگوناهانه‌ی كه‌له‌وه‌و پێش كردونی.به‌مه‌رجێ گوناهی گه‌وره نه‌بن,ئه‌م مه‌رحه‌مه كه‌یه‌تی هه‌تاهه‌تایه هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێ و هه‌رده‌مێنێ .)
وه‌گرنگی نوێژ له‌چه‌ندان ئایه‌ت و فه‌رموده‌ی تر باس كراوه.
براكه‌م !هه‌ركه‌سێك له‌به‌جێهێنانی نوێژ كه‌مته‌رخه‌م بێ چه‌ند جۆره سزایه‌ك له‌دونیاو له كاتی مردن وله‌ناو گۆڕ و له‌كاتی ده‌رچوون له‌گۆڕ بۆمه‌حشه‌ر توشی ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی له‌دونیا توشی ده‌بێت ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن.
یه‌كه‌م:به‌ره‌كه‌ت له‌عومری نابێت.واته.یا عومری كوورت ده‌بێ,یان گه‌رعومری درێژیش بێت خۆشی تیا نابینێت.
دووه‌م:ڕواڵه‌تی پیاو چاكی له‌ڕوویاندا ڕه‌ش ده‌بێته‌وه.
سێ یه‌م:هه‌ركردارێكی چاك و خواپه‌رستییه‌ك بكه‌ن,فریشته‌ی نامه‌ی كردار به‌خاوه‌ن پاداشتیان نانوسێت.
چواره‌م:هه‌ردوعایه‌ك بكه‌ن به‌رز ناكرێته‌وه بۆخوای گه‌وره تا قبوڵ بكرێت.
پێنجه‌م:له‌دوعای ساڵحان بێبه‌ش ده‌بێت.چونكه هه‌موو نوێژكه‌رێك له‌كاتی ته‌حیاتدا ده‌ڵێ(السلام علینا وعلی عبادالله الصالحین)دیاره ئه‌و مرۆڤه نوێژنه‌كه‌ره بۆیه به‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ساڵحان ناكه‌وێت هه‌تا له‌و دوعایانه به‌شدار بێت.
ئه‌و سزایانه‌ی له‌كاتی مردن دا توشی نوێژنه‌كه‌ر ده‌بێت.
یه‌كه‌م:به‌زه‌لیلی ده‌مرێ.
دووه‌م:به‌تینویه‌تی ده‌مرێ.واته:ئه‌گه‌ر هه‌رچی ئاو هه‌یه بیكه‌ی به‌گه‌رووی دا تێنویه‌تی ناشكێنێ و به‌و گه‌رمی دڵه‌وه ده‌مرێت.
سێیه‌م:به‌برسییه‌تی ده‌مرێت.
چواره‌م:له‌پاش ئه‌وه‌ی كه‌نێژراو به‌خاك سپێردرا گیرۆده‌ی ئه‌م به‌ڵایانه ده‌بێت.
قه‌بره‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌نگ ده‌بێ و ده‌یگوشێ به‌جۆرێك كه ئێسقانی له‌شی تێك ده‌چه‌مێ و خوای گه‌وره قه‌بره‌كه‌ی لێ گه‌رم ده‌كا وه‌كو ته‌نوور .هه‌میشه ئه‌م دیو و ئه‌و دیوی ده‌كا به‌سه‌ر ئاگردا. هه‌روه‌ها مارێكیشی به‌سه‌ر زاڵ ده‌كا,كه‌پێیانه‌وه ده‌داو ئازاریان ده‌دات.هه‌روه‌ها له‌ڕۆژی قیامه‌تدا لێپرسینه‌وه‌یان زۆرتونده‌و خوای گه‌وره غه‌زه‌بیان لێ ده‌گرێ و له‌ئه‌نجام دا له ئاگری دۆزه‌خدا سزاده‌درێن.
ده‌گێڕنه‌وه مرۆڤێكی باش مناڵێكی باشی بوو.پاشان مناڵه‌كه‌ی مرد.له‌پاش چه‌ند ڕۆژێ شه‌وێك له‌خه‌ودا چاوی به مناڵه‌كه‌ی كه‌وت بینی مناڵه‌كه‌ی هه‌موو سه‌ری سپی بووه.ئه‌ویش پرسیاری لێ كردوو پێی گووت:ڕۆڵه مناڵ بووی و به‌مناڵی مردی,بۆچی وا سه‌رت سپی بووه؟له‌وه‌ڵامدامناڵه‌كه‌ی وتی:له‌م گۆڕستانه چه‌ند مناڵێك هه‌ن هه‌موویان به‌ده‌ردی منه‌وه گیرۆده‌بوون و سه‌ریان سپی بووه.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌یان له نزیكی قه‌بری چه‌ند كه‌سێكه نوێژنه‌كه‌ره‌وه شاردۆته‌وه,له‌ترسی سزای ئه‌واندا ئێمه هه‌موو سه‌رمان سپی بووه.ئه‌هلی گۆڕستان به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ئارامیان لێ هه‌ڵگیراوه.
جابراكه‌م!عه‌زابی نوێژ نه‌كه‌ر وابێ پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك كه‌نوێژناكا یا به‌ئه‌نقه‌ست دوای ده‌خات,ڕه‌حم به‌خۆی بكات و په‌شیمان ببێته‌وه و ده‌ست به‌نوێژكردن بكا‌و ئه‌ونوێژانه‌ی فه‌وتاندوونی به‌قه‌زا بیان گێڕێته‌وه.به‌ڵكو خوای گه‌وره و میهره‌بان چاوپۆشی لێ بكا‌و عه‌فووی بكات.
ئاماده‌كرن و داڕشتنی/هونه‌ر خوڕشید