1

بابه‌ت: له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10

   له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10
[size=16]تاکه‌ په‌ناگا‌م پایزه‌ و کزه‌ی
شینێ له‌ دڵما که‌ف و کوڵیه‌تی
کێ له‌به‌ر کۆستی منا خۆی ده‌گرێ؟
دڵم بولبوله‌.. پایز چڵیه‌تی
*

ده‌مه‌و پایزان ڕوو له‌ شێت بوونم..
پایز که‌نیسه‌ و خه‌ڵوه‌تگای منه‌
ترپه‌ و لێدانی دڵ خه‌زانێتی و
له‌ ڕوانینی چاوانتا ونه‌
*

پایزم زامه‌ و هه‌میشه‌یی‌یه‌..
ڕوخساری به‌هار نایشارێته‌وه‌
له‌ قوڵاییما.. گه‌ڵاڕێزانه‌..
زریانی ناخم نابڕێته‌وه‌
*

من بۆچی نه‌مرم؟ بۆ نه‌بمه‌ هه‌ورێ؟
تێر بگریم به‌سه‌ر باڵای ئازیزا
بۆ ئازیز ڕۆیی و له‌ من ناپرسێ؟..
ته‌مێکم له‌ ناو کۆشی پایزا
*

بۆ به‌ سوتوی دڵ چاوی ناڕێژێ؟
بۆ نامداته‌ به‌ر کزه‌بای ئاهێک؟
بۆچی بۆ ژووره‌ سارد و چۆڵه‌که‌م..
ناکاته‌ دیاریی په‌نجه‌ره‌ی ئاخێک؟
*

بۆ دڵ شمشاڵه‌ و ناڵیین ئه‌یژه‌نێ؟..
بۆ ئه‌و ناپرسێ له‌ ئاھ و خورپه‌ی؟
له‌ دارستانی سه‌وزی بیستنما..
بۆ خامۆش بووه‌ چۆله‌که‌ی چرپه‌ی؟
*

له‌ نسێی مه‌رگا.. گینگڵ ئه‌ده‌م و
دڵم هه‌ر له‌ لای چرپه‌کانێتی
حه‌ز و ئاره‌زوم چۆله‌که‌یه‌که‌..
کزه‌بای پایز نیشتمانێتی
*

پایز له‌ دنیای شیعری وێڵ بووما..
ئاسمانێکی پڕ له‌ گه‌رده‌لووله‌
پایز له‌ خوێنما مۆمه‌ و ئه‌سوتێ..
پایز له‌ دڵما زامێکی قووڵه‌
*

‌پایز بوو کاتێک بڵێسه‌ی نیگای..
گڕی به‌ردایه‌ هه‌وری ساردی دڵ
پایزی نیگای هه‌ڵوه‌ری و ڕۆیی..
خۆشه‌ویستیمی نایه‌ کۆشی گڵ
*

ده‌ک پایزم ڕۆ.. وه‌رزی شاعیریی..
دڵ گه‌ڵایه‌که‌ وا له‌به‌ر (با)دا
که‌ هاناش ئه‌به‌م بۆ پایزی ناخ..
تامی پایزی چاوانی نادا![/size]
.
.                محمد عمر عوسمان (ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز)
.
درێژه‌ی هه‌یه‌
.
.

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

2

وه‌ڵام: له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10

ئئئئئئئئئئممممممممم ئةو بةشةشيان جوان بوو !!
دةستةكانت خؤشبئ كاك سيروان سةركةووتوبيت..

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

3

وه‌ڵام: له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10

ئئئئئئئئئئممممممممم ئةو بةشةشيان جوان بوو !!
دةستةكانت خؤشبئ كاك سيروان سةركةووتوبيت..

زۆر سوپاس ئایه‌ خان ..
خۆشحاڵم به‌ دڵت بوو ...

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

4

وه‌ڵام: له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10

[size=16]ده‌ست و په‌نجه‌كانت خۆش بێت ئه‌زیزی من كاكه‌ ســـــــیروان گیان
ماندوو نه‌بیت بۆ ئاماده‌كردنی براكه‌م ...
[/size]

من بۆچی نه‌مرم؟ بۆ نه‌بمه‌ هه‌ورێ؟
تێر بگریم به‌سه‌ر باڵای ئازیزا

[size=16]ئه‌م دێره‌ له‌ گۆرانیه‌كی سۆزان نامۆ دا به‌كارهاتوه‌ ،،،گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم ته‌نها ئه‌م دێڕه‌یی تیا به‌كارهاتوه‌ زیاتر نا ،،،
گۆرانی (سینه‌ی پڕ ئاهم ) به‌ڵام نازانم هۆنراوه‌كه‌ی هی كێه‌ !
دووباره‌ ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه‌ گیان سه‌ركه‌وت بیت 
[/size]

http://www.kurdupload.com/images/TCBlS1353050143/domenal-da4ed3248d.gif

5

وه‌ڵام: له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10

ئه‌م دێره‌ له‌ گۆرانیه‌كی سۆزان نامۆ دا به‌كارهاتوه‌ ،،،گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم ته‌نها ئه‌م دێڕه‌یی تیا به‌كارهاتوه‌ زیاتر نا ،،،
گۆرانی (سینه‌ی پڕ ئاهم ) به‌ڵام نازانم هۆنراوه‌كه‌ی هی كێه‌ !
دووباره‌ ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه‌ گیان سه‌ركه‌وت بیت

زۆر سوپاس كاكه‌ دیلمان گیان ..
ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌یری هۆنراوه‌كه‌ بكه‌ی نوسراوه‌ به‌شی 10
هۆنراوه‌ی گۆرانیه‌كه‌ی سۆزان هه‌موی له‌ناو ئه‌م شیعره‌دا ده‌رهێناوه‌ واته‌ دێره‌كانی تری له‌ناو به‌شه‌كانی تر دایه‌ .
خاوه‌نی هۆنراوه‌كه‌ش (محمد عمر عوسمان)ه‌ ناسراو به‌ (ژه‌نه‌ڕالی پاییز)

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

6

وه‌ڵام: له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10

- Sirwan - نووسی:

[size=16]
ئه‌ها ،، من له‌ یه‌كه‌م به‌شه‌وه‌ نه‌م خوێندۆته‌وه‌ ،،،
به‌ڵام هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌ ده‌رفه‌تێكا به‌ ووردی بیخوێنمه‌وه‌ ،
سوپاس بۆ تۆ كاك سیروان گیان ،،،ژه‌نه‌ڕالی پاییز:)[/size]

http://www.kurdupload.com/images/TCBlS1353050143/domenal-da4ed3248d.gif

7

وه‌ڵام: له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10

زۆر جوانه‌ ده‌سته‌كانت خۆش كاك سیروان گیان
درێژه‌ی بدێ ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌ خوێندنه‌وه‌ی

8

وه‌ڵام: له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10

سوپاس كاكه‌ دیلمان ..

زۆر سوپاس كاك ئاسۆ سه‌ركه‌وتوبیت ...

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

9

وه‌ڵام: له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10

پایزم زامه‌ و هه‌میشه‌یی‌یه‌..
ڕوخساری به‌هار نایشارێته‌وه‌
له‌ قوڵاییما.. گه‌ڵاڕێزانه‌..
زریانی ناخم نابڕێته‌وه‌

دةستةكانت خوش بيت كاك سيروان بةراستى زور برماناية بزيت

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

10

وه‌ڵام: له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10

دةستةكانت خوش بيت كاك سيروان بةراستى زور برماناية بزيت

زۆر سوپاس په‌پوله‌ خۆشحاڵم به‌وه‌ی له‌ یه‌كه‌م به‌شه‌وه‌ خوێنه‌ری شیعره‌كه‌ی ..

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

11

وه‌ڵام: له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10

[size=16]هه مووی زۆر جوان بوو
ده ستت خۆش کاك سیروان
کامه ران بیت .[/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/675f00d0ae.jpg

12

وه‌ڵام: له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10

سوپاس ڤینۆس خان ...
هاوكاریه‌كه‌ی تۆم بیر نه‌چووه‌ ههههههه
هه‌رچه‌نه‌ پێویستیش ناكا به‌ڵام قه‌یناكه‌ سوپاسته‌كه‌م:D

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

13

وه‌ڵام: له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10

چیه‌ ئه‌م به‌شه‌ زۆر بوو wink ، دوێنێ هاوڕێیه‌کم بینیبوی ،
به‌س هێشتا من نه‌م بینیوه‌ hmm ..
ده‌ست خۆش خاره‌ گیان زۆرر جوانه‌ ، هه‌ربژیت

[center][size=19]ئەگەر بەدەستی من دەبوو
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..

YASSIN OMER
[/size][/center]

14

وه‌ڵام: له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10

تاکه‌ په‌ناگا‌م پایزه‌ و کزه‌ی
شینێ له‌ دڵما که‌ف و کوڵیه‌تی
کێ له‌به‌ر کۆستی منا خۆی ده‌گرێ؟
دڵم بولبوله‌.. پایز چڵیه‌تی
dastt xosh bet
am bashyan har zor jwana
sarkawto byit

http://www.lamst-a.net/upfiles/4qi19779.jpg

15

وه‌ڵام: له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10

چیه‌ ئه‌م به‌شه‌ زۆر بوو  ، دوێنێ هاوڕێیه‌کم بینیبوی ،
به‌س هێشتا من نه‌م بینیوه‌  ..
ده‌ست خۆش خاره‌ گیان زۆرر جوانه‌ ، هه‌ربژیت

ئێ زۆره‌و به‌ هه‌وه‌س big_smile
هێشتا نه‌ت بینیوه‌ ؟ هههههه
ده‌ی هه‌ولده‌ بیدۆزیته‌وه‌ و بیخوێنیته‌وه‌ smile
زۆر سوپاس كاكه‌ ڕۆمان

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

16

وه‌ڵام: له‌ غــــــــــوربه‌تا .. به‌شی 10

تاکه‌ په‌ناگا‌م پایزه‌ و کزه‌ی
شینێ له‌ دڵما که‌ف و کوڵیه‌تی
کێ له‌به‌ر کۆستی منا خۆی ده‌گرێ؟
دڵم بولبوله‌.. پایز چڵیه‌تی
dastt xosh bet
am bashyan har zor jwana
sarkawto byit

زۆر سوپاس خۆشحاڵم به‌ دڵتان بوو

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم