1 (دەستکاری کراوە: DiSToV 2010-05-07 01:50:55)

بابه‌ت: تیرۆر کردنی خوێندکار و رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان)

http://sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-sjc1/hs291.snc3/28208_440433346631_190326626631_5784835_7882888_n.jpg

دوای ئه‌وه‌ی لە رۆژی 4-5-2010 لەبەردەم كۆلیژی زمانی زانكۆی سەڵاحەدین و لەناو جەرگەی پایتەختی هەرێمی كوردستان ، خوێندکار و رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان رفێندرا ، دوای دوو رۆژ لاشه‌ی ناو براو به‌ کوژرای له‌ شاری موسڵ دۆزرایه‌وه‌. سه‌رده‌شتی ته‌مه‌ن 23 ساڵ خوێندکاری قۆناغی چواری کۆلێژی زمان به‌شی ئینگلیزی بووه‌ و له‌هه‌مان کاتیشدا وه‌ک رۆژنامه‌نوس له‌ گۆڤاری (ئـێوه‌) کاری کردوه‌. هه‌روه‌ها له‌ سایتی کوردستان پۆستیشدا وه‌ک په‌یامنێر کاری کردووه‌ و بابه‌ته‌کانی ره‌خنه‌ ئامێز بووه‌ و روو له‌ حوکمه‌تی هه‌رێم و پارتێکی گه‌وره‌ی هه‌رێمی کوردستان بووه‌، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌یه‌ که‌ گومان ده‌کرێت لایه‌نێک له‌پشت ئه‌م کاره‌ قێزه‌ونه‌وه‌ بێت. شایه‌نی باسه‌ له‌مانگی یه‌کی ئه‌مساڵدا به‌ ته‌له‌فۆن هه‌ره‌شه‌ی کوشتن له‌ رۆژنامه‌نوسی ناوبراو کراوه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌ویش چه‌ند لایه‌نێکی له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ ئاگادارکردۆته‌وه‌ به‌ڵام که‌س گوێی پێنه‌داوه‌.
کو‌شتنی مرۆڤ خۆی له‌ خۆیدا کارێکی قێزه‌ونه‌ و له‌لایه‌ن هه‌موو ئاین و کلتورێکه‌وه‌ نه‌هی لێکراوه‌ و به‌تاوانێکی گه‌وره‌ دانراوه‌ . به‌ڵام کوشتنی رۆژنامه‌نوس و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست ده‌چێته‌ خانه‌یه‌کی تره‌وه‌ و مه‌وداکانی ئازادی ته‌سک ده‌کاته‌ و پێمان ده‌ڵێت که‌ نابێت هه‌موو که‌س به‌ ئازادی بنوسێت ده‌نا چاره‌نوسی وه‌ک چاره‌نوسی
سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و سه‌رده‌شت و .. هتد ده‌بێت.
ئه‌م رووداوه‌ش ته‌واوی ئه‌زموونی دیموکراسی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌خاته‌ ژێر پرسیارێکی جدییه‌وه‌ ،
که‌ ئاخۆ ئه‌و دیموکراسی و ئازادیه‌ هه‌یه‌ که‌ سه‌رکردکانمان بانگه‌شی بۆ ده‌که‌ن ؟!!
بۆیه‌ داوا له‌ حوکمه‌ت و لایه‌نه‌به‌رپرس و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان ده‌که‌ین که‌ چیدی نه‌هێڵن رۆژنامه‌نوسانمان وا به‌ ئاسانی تیرۆر بکرێن و هه‌ر به‌ ئاسانی بکوژان له‌ ده‌ست حوکمه‌ت و ده‌زگاکانی ئاسایش هه‌ڵبێن و بکوژانی
شه‌هید سه‌رده‌شتیش به‌زووترین کات بدۆزنه‌وه‌ و راپێچی دادگایان بکه‌ن.

ئه‌مه‌ش ئه‌و بابه‌ته‌ی شه‌هید (سه‌رده‌شت عوسمان)ـه‌ ، که‌ دوای هه‌ڕه‌شه‌لێکردنه‌که‌ی له‌ سایتی کوردستانپۆستدا بڵاوی کردبۆوه‌ :


یه‌كه‌مین زه‌نگی كوشتنم لێیدا ...

له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ یه‌كه‌مین جار پێیان گوتم، كه ‌ته‌مه‌نت چه‌ندی نه‌ماوه‌، یان به‌گوته‌ی خۆیان مۆڵه‌تی هه‌ناسه‌دانم له‌م شاره‌دا نه‌ماوه‌، به‌ڵام نه ‌باكم به‌مردنه ‌و نه ‌ئازاردان، له‌چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌مم تا دیداری بكوژه‌كانی خۆم بكه‌م، دوعاش ده‌كه‌م مردنێكی تراژیدیام پێببه‌خشن كه ‌شایسته‌ی ژیانه‌ تراژیدیاكه‌م بێت. بۆیه ‌ئه‌م قسانه ‌ده‌كه‌م تابزانن گه‌نجه‌كانی ئه‌م وڵاته ‌چ هۆلیسۆسێكن و مردن ساده‌ترین هه‌ڵبژاردنیانه‌، بۆئه‌وه‌ی تێبگه‌ن كه ‌ئه‌وه‌ی ئێمه ‌ده‌ترسێنێت به‌رده‌وامی ئه‌م رۆژگاره‌ی ئێستایه ‌بۆ نه‌وه‌یه‌كی داهاتوو، نه‌ك مردنی خۆمان، كاری منیش خۆشبه‌ختی برا بچوكه‌كانمه، ‌نه‌ك خۆم.
زۆر به‌ساده‌ییش تاكه ‌هۆكاری نیگه‌رانی من له‌م هه‌ڕه‌شانه ‌ئه‌وه‌یه، ‌كه ‌هێشتا زۆرشت ماون قسه‌یان له‌سه‌ربكه‌ین و هه‌ر ئاوا به‌جێیان بهێڵین. به‌دبه‌ختی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ‌ئه‌وه‌یه، ‌كه ‌باكی به‌مردنی نه‌وه‌كانی خۆی نییه‌.
دوێنی راگری كۆڵێژه‌كه‌م ئاگادار كرده‌وه، ‌كه ‌شه‌وی رابردوو ئیهانه ‌و ته‌هدیدی كوشتنیان كردووم، به‌ڵام ئه‌و وتی ئه‌مه‌ كێشه‌ی پۆلیسه‌، نازانم ئه‌بێت له‌م سه‌ر زه‌مینه ‌وڵاتێك هه‌بێت، كه‌ خوێنكارێكی زانكۆکه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كووشتنی بكرێت و زانكۆش بێموبالاتانه ‌به ‌دیار ریسوایی خۆیه‌وه ‌دابنیشێت؟ ده‌بوو راگره‌كه‌م كه‌یسی من بكات به‌ كه‌یسی خۆی، یان خوودی زانكۆ، چونكه‌ من له ‌ئێستادا به‌شێكم له‌م زانكۆیه‌، به‌ڵام هه‌رگیز تووشی شۆك نه‌بووم، چونكه ‌ده‌مێكه ‌ده‌زانم كه ‌زانكۆی ئه‌م وڵاته ‌ماڵی ئاسووده‌یی ئێمه ‌نین.
دوای ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیم به‌عمید عه‌بدولخاڵقی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌ كرد پێمی گووت" له‌وانه‌یه ‌ئه‌م ژماره‌ی مۆباییله‌ هی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت، یان كێشه‌یه‌كی شه‌خسی بێت، له‌وانه‌یه ‌چه‌ند جارێكی دیكه‌ش دووباره ‌بێته‌وه، ‌به‌ڵام هه‌ولێر ئارامه‌ و شتی ئاوای لێڕوو نادات".
به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێزه‌وه‌ خه‌یاڵم كرد به‌قسه‌ی جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ر بێت له‌وانه‌یه ‌ساركۆزی بێت ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی كردبێت، ئاخر من چۆن له‌گیانی خۆم دڵنیابم، كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ هاوڕێیه‌كم له‌سه‌ر چه‌ند نووسینێكه‌وه ‌درایه ‌به‌ر شه‌ق و ناچاربوو، ئه‌م شاره‌جێبێڵێت؟
هه‌رچی بێت من له‌م شاره‌ناڕۆم و له‌چاوه‌ڕوانی دیداری مردنی خۆم داده‌نیشم. ئه‌زانم ئه‌مه ‌یه‌كه‌مین زه‌نگی مردنی خۆمه ‌كه ‌له‌كۆتاییدا ده‌بێت به‌زه‌نگێک بۆ گه‌نجه‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌، به‌ڵام ئیدی ئه‌مجاره ‌نه‌سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م و نه‌لایه‌نه ‌به‌رپرسه‌كان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌، هه‌نگاوێكه ‌ناومه ‌و ئازاره‌كه‌شی خۆم ئه‌یگرمه ‌ئه‌ستۆ، ئیدی بۆ من له‌داهاتوودا هه‌ر وشه‌یه‌ك كه ‌ده‌ینووسم وابیرده‌كه‌مه‌وه، ‌كه ‌دواهه‌مین وشه‌بێت له‌ژیانمدا، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌م هێنده‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح راستگۆبم له‌گوته‌كانما، خۆشحاڵیشم، كه ‌هه‌میشه ‌شتێكم هه‌یه‌ بۆ گوتن و كه‌سانێك نایانه‌وێت بیبیستن، به‌ڵام هه‌ركاتێك ئێمه ‌به‌چرپه ‌قسه ده‌كه‌ین ئه‌وا ئه‌وان گوێچكه‌كانیان نائارام ده‌بن. تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ‌ماوین ئه‌بێت قسه‌بكه‌ین، له‌و شوێنه‌ش، كه ‌ته‌مه‌نمان كۆتاییهات با هاوڕێكه‌م خاڵێكم بۆ دابنێت و بێته‌ سه‌ر دێڕێكی نوی و سه‌ر له‌نوی ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

ئاماده‌کردنی : ڕۆمان
ده‌قی بابه‌ته‌که‌ له‌ سایتی کوردستانپۆسته‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

[center][size=19]ئەگەر بەدەستی من دەبوو
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..


YASSIN OMER
[/size][/center]

2

وه‌ڵام: تیرۆر کردنی خوێندکار و رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان)

ماندوو نه بيت.
شه هيدى جوانه مه رگ قه ت له دلم ده رناچيت.
ته نيا خوئندنه وه ى(يه كه م زه نگى كوشتنم ليدرا)به سه بؤ زانينى بئباكى له مردن و ئه وتوانايه ى په روه ردگار پئى داوه وئه و توانايه ى خؤى به كارى هئناوه.

3

وه‌ڵام: تیرۆر کردنی خوێندکار و رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان)

ده ست خؤش براكه م بؤ ئه م بابه ته
من ته نها ئه وه نده ئه ليم

[size=16]( ئافه‌ ریم بۆ ده سه لات له وه ى كه له ناو جه ركه ى بايته خت كه نجيك برفينن و بيبه نه  ده ره وه ى هه ريم و بيكوزن )[/size]
ئافه ريم بؤ ده سه لات ، ئه مه ئازاديه

http://2upl.com/uploads/jpg/416e4c0289.jpg

4

وه‌ڵام: تیرۆر کردنی خوێندکار و رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان)

به‌ هیوای به‌رده‌وامیت
زۆر به‌داخه‌وه‌....زۆر به‌داخه‌وه‌ ...بۆ ئه‌م کاره‌
هه‌ر هیچ  نه‌ بێت دابوا قوتابیان یان رۆژنامه‌نوسان ده‌بوا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت دژی ئه‌م کاره‌......
به‌ داخه‌وه‌
انا لله‌ وانا الیة‌ راجحون....

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .