بابه‌ت: به هیوای سود بینین
فه‌زڵی صلاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر -صلى الله عليه وسلم-
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيماً الأحزاب-56
واته: خوای گه‌وره‌و مه‌لائیکه‌ته‌کانی درود و سڵاوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ، سا ئه‌ی ئیمانداران ئێوه‌ش صڵاواتی له‌سه‌ر بده‌ن و سه‌لامی لێبکه‌ن به سه‌لام کردن.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌ر موێت: (البخيل من ذکرت عنده فلم يصل علي ) واته: به‌خیل ئه‌و که‌سه‌یه که له‌لایدا ناوم دێنن و صڵاواتم له‌سه‌ر نادات.
وه‌ده‌فه‌رموێت: ( لا تجعلوا قبري عيدا و صلوا علی فإن صلاتکم تبلغني حيث کنتم ) واته : دوای خۆم گوڕه‌که‌م مه‌که‌ن به‌ئاهه‌نگ و جه‌ژن و صڵاواتم له‌سه‌ر بده‌ن، چوونکه صڵاواتهکانتانم پێ ده‌گات له‌هه‌ر شوێنێک بن.
خۆشه‌ویستی خوا ده‌فه‌رموێت: (من صلی علي صلاة صلی الله عليه بها عشرا) واته : هه‌ر که‌سێک یه‌ک صڵاواتم له‌سه‌ر بدات خوای گه‌روه به‌هۆیه‌وه ده صڵاواتی له سه‌ر ده‌دات.
وه ده‌فه‌رموێت : (إن لله ملائکة سياحين في الارض يبلغوني من أمتي السلام) واته : خوای گه‌وره چه‌ند مه‌لائیکه‌تێکی گه‌ڕۆکی هه‌یه له‌زه‌ویدا که صڵاوی ئوممهتهکهمم پێده‌گه‌یه‌نن که لێم دهکدن.
وه‌ده‌فه‌رموێت : (ما من أحد يسلم على إلا رد الله علي روحي حتى أرد عليه السلام) واته : هیچ که‌سێک نییه که صڵاوم لێ بکات ئیلا خوای گه‌وره ڕۆحه‌که‌م بۆ ده‌گێڕێته‌وه هه‌تا وه‌ڵامی صڵاوهکهی ده‌ده‌مه‌وه .
داواکارم له‌خوای گه‌وره یارمه‌تی ده‌رمان بێت بۆ هه‌مو کارێکی چاکه و نیه‌تمان له ژه‌نگ و ژاڵ پاک بکاته‌وه
سه‌رچاوه كورد لاین