بابه‌ت: چــاوهڕێــتــم . . .
[center]( چــاوهڕێــتــم )
ژیان له‌گه‌ڵ تۆدا جوان بوو
هه‌موو وه‌رزێکم به‌هار بوو
هه‌ر کاتێک بۆ یه‌کتر ئه‌دواین
خه‌م کۆچی ئه‌کرد ناچار بوو
له‌وه‌ته‌ی تۆ به جێت هێشتوم
هاوڕێم شیعر و ته‌نهاییه
جگه له‌وان که‌س شک نابه‌م
بۆ ئه‌م ده‌ردی جوداییه
چاوه‌ڕێتم ئاخۆ که‌ی بێیت
ده‌ست له ده‌ست خه‌ین وه‌کو جاران
په‌یمانی یه‌کجاری ئه‌ده‌ین
ئیتر نایشکێنین په‌یمان
سه‌هه‌ند
7/5/2010[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !