بابهت: لة روخسارم مةروانة
[size=16][center] لە ڕوخسارى من مەڕوانە خۆر لە چاوما قەت هەڵنایە
کە بەخەندە بۆ تۆ ئەدوێم قوڵپى گریان لە ناخمایە
نەگریانم خەندە ئەگرێ و نەفرمێسکم گوڵ دەرئەکا
زەردەخەنەش بێتە لێوم دیارە دڵم فریو ئەدا
ئاسمانێکم بێ ئەستێرە و دەریایەکم بە بێ شەپۆل
وەک پەیکەرى بێ ناونیشان لە وێرانەى شارێکى چۆڵ
کانى چاوم وشک بووە دڵ و هەستم وەک بیابانە
وەکو مردوو خۆم ئەبینم کە بێ خەم بم لەم ژیانە
ئەوەى کەهەست بەژان نەکا دیارە کەخەم نایدوێنێ
خەمە هەورى گریان دێنێ و لە چاوانما دەیبارێنێ
دەستم دەگرێ بۆ گریانى بێ سەبورى و ناهەموارى
کەخەم دوور بێ واهەستەکەم هۆشم نییە بەبێدارى
... ناوی شاعیر (احمد محمد)[/center][/size]