بابه‌ت: گه‌ر هاتمه لات
گه‌ر هاتمه لات
مۆمی رۆژی له‌دایکبوون
له‌سه‌ر سینگم داگیرسێنه و نه‌ورۆزی خۆت پیرۆز بکه.
گه‌ر هاتمه لات
چه‌پکێک گوڵی وهنهوشییت بۆده‌هێنم
ئاگادار به باهۆزهیهک نه‌یفڕێنێ،
گه‌ر هاتیه لام
پێکێک ماچی پڕ له‌تاسه
ده‌خه‌مه سه‌ر لێوه‌کانت و
هێدی هێدی مه‌ستت ده‌که‌م،
گه‌ر بێیه لام
له‌هه‌ر سهرهرێچکهیهکدا
که لێی به‌ردباران کرابووین
هه‌ر له خودی ئه‌و به‌ردانه
په‌یکه‌رێکی به‌رز به‌رز به‌قه‌د به‌رزیی هیواکانمان
چێده‌که‌ین و ناوی ده‌نێین گۆڕی خه‌مان
دیسان ده‌چین به باوه‌شێک گوڵی په‌مبه و وه‌نه‌وشه‌یی
ده‌ست له‌ملی ئه‌و پیره‌داره سه‌ر سه‌وزه ده‌که‌ینه‌وه
که رهشبهلهک له‌خۆده‌گرێ و
هه‌موو لق و پۆپه‌کانی له‌نێو ده‌ستمان
ده‌بن به گوڵ .. گوڵی نێرگز،
گه‌ر هاتمه لات
مۆمی رۆژی له‌دایکبوون
له‌سه‌ر سینگم داگیرسێنه و نه‌ورۆزی خۆت پیرۆز بکه.
>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>
خه‌ون.
چوومه باوه‌شی
شه‌وی بێ ده‌نگ و ترسناک
گه‌یشتمه ده‌ریا
ده‌ریایی پڕ له ترسناکی شه‌و؛
له بێده‌نگیمدا
ئه‌ژدیهای دڵه‌ڕاوکێ هاته بیناییم
له نێوان ده‌ریا و ئه‌ژدیها
نه‌مزانی نهێنی شه‌و
به گوێی کامیان بچرپێنم؟
پایزه ئه‌حمه‌د