1

بابه‌ت: فشه كه ر

یه‌کێک له‌ ئاواته‌کانی ژیانم ئه‌وه‌بوو که‌ ڕۆژێک له‌ ڕۆژان ڕووبه‌ڕوو کابرایه‌کی فشه‌که‌ر ببینم، که‌چی هه‌ر به‌ ڕێکه‌وت ئاواته‌که‌م هاته‌ دی: ڕۆژێکیان سه‌ردانی براده‌رێکم کرد، هه‌ر دانیشتم و ته‌له‌فونێکی بۆ هات: "به‌ڵێ.. گیانه‌.. چۆنیت؟ ... به‌ڵێ فه‌رموو به‌خێربێیت... به‌ڵام میوانێکم له‌لایه‌، خۆ ئاساییه‌؟ ... زۆر چاکه‌، زۆر چاکه‌، ده‌ که‌واته‌ به‌خێربێیت.." براده‌ره‌که‌م ته‌له‌فونه‌که‌ی داخسته‌وه‌ و وتی: ئه‌وه‌ براده‌رێکی کۆنمه‌ و ئه‌یه‌وێت سه‌ردانێکمان بکات، زۆر کوڕی چاکه‌، به‌ڵام له‌ حه‌د به‌ده‌ر فشه‌که‌ره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌رچییه‌کی وت، بڵێ وایه‌ ڕاست ئه‌که‌یت.. منیش وتم زۆر باشه‌، خۆشحاڵم به‌بینینی.. هێنده‌ی نه‌برد و کابرایه‌کی به‌ ویقار گه‌شت، پاش چاک و چۆنی به‌ براده‌ره‌که‌می وت "ئه‌رێ توخوا پێم بڵێ بزانم کوڕه‌که‌ت چۆنه‌؟" ئه‌ویش وتی "وه‌ڵا له‌وه‌ته‌ی ئا ئه‌م کامێرا سینه‌ماییه‌م بۆ کڕیوه ئیسراحه‌تم کردوه‌..‌ بۆ خۆی بێده‌نگ بووه‌، هه‌ر خه‌ریکی ته‌سویر و مه‌سویره‌".. کابرا یه‌کسه‌ر وتی "ئه‌ی له‌و سوتفه‌یه‌! ڕێک وه‌کو ئه‌و کامێرایه‌یه‌ که‌ من 22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ کوڕه‌که‌مم کڕی.." خۆم پێنه‌گیرا و وتم "ئه‌و وه‌خته‌ کوڕه‌که‌ت عومری چه‌ند بوو؟" وتی وه‌ڵا ئه‌و وه‌خته‌ سێ ساڵان بوو.. وتم ئاخر ئه‌م کامێرایه‌ زۆر قورسه‌، دوانزا سیانزه‌ کیلۆ ئه‌بێ، ئه‌یتوانی به‌رزیبکاته‌وه‌؟ .. کابرا وتی "ئه‌وه‌ تۆ ئه‌ڵێی چی برا؟ به‌سه‌ری تۆ، به‌سه‌ری تۆ ڕۆژی واهه‌بوو ده‌ دوانزه‌ سه‌عات به‌شانیه‌وه‌بوو و ته‌سویری ئه‌کرد، هه‌ر خۆشی دائه‌نیشت مونتاجی ئه‌کرد و ئه‌یکرد به‌ فیلم، شه‌وان که‌ ئه‌خه‌وت به‌دزییه‌وه‌ کامێراکه‌مان له‌ ژێر جێگاکه‌یا ده‌رئه‌هێنا.. وتم ئه‌ک ماشه‌ڵا له‌و کوڕه‌ به‌توانایه‌، به‌ڵام ئاخر ئه‌م کامێرایه‌ ئه‌وه‌نه‌ نابێت که‌وتۆته‌ بازاڕه‌وه‌.. کابرای به‌ویقار قاقایه‌کی لێیا و وتی: برا جوانه‌که‌م، به‌سه‌ری تۆ، به‌سه‌ری تۆ ئه‌م کامێرایه‌ زۆر کۆنتره‌ وه‌ک له‌وه‌ی تۆ ته‌سه‌وری ئه‌که‌یت.. وتم باشه‌ کاتی خۆی تۆ له‌کوێ ئه‌م کامێرایه‌ت کڕی؟ کابرا وتی "ئاااا، تۆ من ناناسیت کاکه‌ گیان، من له‌وه‌ته‌ی هه‌م حه‌زم له‌سه‌فه‌ره‌ و کاتی خۆی بۆ سیاحه‌ت سه‌فه‌رم کرد بۆ "کوێت"، له‌وێ هه‌ر به‌ سوتفه‌ خۆم کرد به‌ دوکانێکا که‌ کامێرا و مامێرای ئه‌فرۆشت.. ئحمێکی بۆکرد و ئینجا وتی: من خۆم زۆر حه‌زم فیلم و کامێرایه‌، هه‌ر سه‌یری کامێراکانم ئه‌کرد و نه‌مئه‌زانی کامه‌یان بکڕم، له‌ پڕێکا یه‌کێک ده‌ستێکی کێشا به‌ سه‌رشانما، ئاوڕم یایه‌وه‌ و کێ ببینم باشه‌؟ کێ؟ به‌سه‌ری تۆ، به‌سه‌ری تۆ، "عادل ئیمام" بوو! یه‌کسه‌ر سه‌یرێکی کردم و وتی "ئه‌زانم به‌دوای کامێرایه‌کی باشا ئه‌گه‌ڕێیت، ئا ئه‌م دانه‌یه‌یان بکڕه‌، چونکه‌ من خۆم به‌م کامێرایه‌ فیلمه‌کانم ئه‌گرم"، زۆر سوپاسم کرد، ئه‌ملاولایم ماچکرد و ئه‌و کامێرایه‌م کڕی که‌ ئا ئێستاکه‌ تۆ وا ئه‌زانیت تازه‌یه‌... منیش هیچم بۆ نه‌مایه‌وه‌ و وتم ئه‌ڵاه‌ه‌ه‌، ئه‌ڵاه‌ه‌ه‌.. ماشه‌ڵا، ماشه‌ڵا له‌و سوتفه‌یه‌.. ئه‌ڵاااااااااه.

NOBODY KNOW WHATS A MEANING OF LIFE

2

وه‌ڵام: فشه كه ر

lol:lol::lol:   awa  nokta  bu yan basarhat ]]
allaaaaaaaaaaaaa  law  fsha  kara

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: فشه كه ر

والله‌ سه‌ره‌ .هه‌هه‌هه‌هه‌هه‌هه‌ها
ئه‌مه‌یه‌ فشه‌که‌ر .گه‌ر به‌وه‌نده‌ی لێ ده‌رهاتبیت زۆر چاک بووه‌.

4

وه‌ڵام: فشه كه ر

دةست خوش