بابه‌ت: رێــــژنـــــــه
گــۆمـــی خــوێن
یادگــــاری شیرین
[center][size=16]رێــــژنـــــــه
تــۆ بــهڵێنیــم پــی بـده تــا مــن بــه‌ره‌و ژوان ببمــهوه
بمــدهیه مــاچێــكـی تـــه‌ڕ لـــه‌م لێوه با جوان ببمه‌وه
ده‌سـتـی لــهرزۆكــم هه‌تا تێیدایه هێزی به‌ی گوشین
لێم گه‌ڕێ تــاوێ لــه بــاخــی سـینه مـــیوان ببمه‌وه
شه‌نگه بێری بسڕه‌وه فـرمـێسكی بێ شـوانــی ئیتر
ڕه‌نگه هێشتــا له‌و چـیـا زۆزانــه بــۆ شـــوان ببــمهوه
من گــوڵی سه‌ر گۆڕی ئاواتــی لـه مێژینه‌م بــــهڵـام
رێژنهیێكم لێ‌بدا،پێـــــــم وایــــه بـــۆ ڕوان ببــــــــمهوه
شێخی سه‌نعان بۆ كچی گـــــــاور له ئیسلام وه‌رگه‌ڕا
من خهریـكــــــــم بـۆ كــچه شـێخێ پــهژیوان ببمه‌وه
مامۆستا هێمن[/size][/center]