1

بابه‌ت: بالاک ده‌یه‌وێت داوایه‌ک له‌سه‌ر بوانتیگ به‌رزبکاته‌وه‌

[size=24]پارێزه‌ری یاریزان مایکل بالاک ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند که‌ ده‌یانه‌وێت داوایه‌کی یاسایی له‌سه‌ر یاریزان کیڤن برینس بواتینگ به‌رزبکه‌نه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌نقه‌ست ویستوویه‌تی بالاک تووشی پێکان بکات و له‌ ئه‌نجامدا یاریزانه‌که‌ی بێ به‌شکرد له‌ جامی جیهانی .. پارێزه‌ری بالاک میکایل بیکر  بۆ میدیاکانی ئه‌ڵمانیا وتی : وه‌کو خۆم پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی بواتینگ کردی ته‌نیا فاوڵێک نه‌بوو له‌ یاریه‌که‌ به‌ڵکو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بوو بالاک تووشی پێکان بکات ، مافی خۆمانه‌ ڕێ و شوێنی یاسایی بگرینه‌ به‌ر به‌هه‌ردوو تۆمه‌تی شارستانی و تاوانکاری.
http://kurdup.com/up/uploads/picture/506affd223.jpg
بالاک که‌ هیوای ئه‌ڵمانیه‌کان بوو له‌ یاری کۆتایی جامی ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن بواتینگه‌وه‌ به‌ خراپی له‌ پێی ڕاستی درا و جگه‌ له‌ بێ به‌شکردنی یاریزانه‌ ٣٣ ساڵه‌که‌ له‌ جامی جیهانی مانگی داهاتوو ، چاوه‌ڕوانده‌کرێت بۆ ماوه‌ی ٢ ساڵ نه‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ یاریگاکان[/size]