1

بابه‌ت: به‌ خێرایی له‌ باره‌ی 30 یاریزانه‌كه‌ی ئیسپانیاوه‌

بە خێرایی خوێندنەوەیەكی خێرا، یان كورتە زانیاری لە بارەی ئەو 30 یاریزانەوە دەدەین، كە لە لە لایەن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا (دیل بۆسكی)ـیەوە ناونووس كراون، بۆ ئەوەی 23 لەو یاریزانانە بباتە مۆندیال.
كاسیاس: ئەو سەرەكی دەبێت، هەرچەندەیش ڤاڵدێز بوونی هەیە.
ڕیێنا: پێوەستبوونەوەی بە ئیسپانیاوە، دوای ئەنجامێكی ناباش لەگەڵ لیڤەرپوول، هەستێكی خۆش بوو بۆی.

ڤاڵدێز: ئەگەریش بەشداریی نەكات، گرنگ بانگكردنیەتی.
دیێگۆ لۆپێز: ئەمەیان پێ دەچێت دوور بخرێتەوە، بۆیە لەسەری نادوێین.
دی خیا: ئەو تەمەنی 19 ساڵانە و بانگ كراوە، ئەوەیش دەستكەوتێكی كەم نییە، بەشێك لە چاودێران بە "كاسیاس"ـی تازە ناودێری دەكەن.
پویۆل: یەكێكە لەوانەی بەربەست بۆ هێرشبەران چێ دەكات، بۆیە بۆ ئیسپانیاییەكان پێویستە.

پیكێ: یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی دونیا، بۆیە بە سوپاسەوە ئیسپانیا پێویستی پێیەتی.

ڕامۆس: شوێنی لە پێكهاتەدا گیراوە، ئەم وەرزە ئاستێكی زۆرباشی لەگەڵ مەدرید نماییش كرد.

كاپدیڤییا: ئەم وەرزە ئاستی ئاسایی بوو، بەڵام جێگیر بوو، ئەزموونی زۆرتری وای كرد، بۆسكی بیكاتە نێو پلانی خۆیەوە.
مارچێنا: پێكانە درێژەكەی زیانی بە ڤاڵێنسیا گەیاند، بەڵام بە گەڕانەوەی ئاستێكی دەگمەنی نماییش كرد. بۆیە بانگ كرا.
ئەلبیۆل: ئاستێكی زۆر باشی وە ڕوو نەخست، بەڵام دیل بۆسكی سوور بوو لەسەر بردنی.

ئەربیلوا: ئاستێكی باشی لە بەرگریكردن هەیە، بۆیە فەرامۆش نەكرا.
ئەسبیلكویتا: ئاستێكی زۆر باشی لەگەڵ ئۆساسۆنا پێشكەش دەكرد، دواتر ئاستی زۆر دابەزی، دواتر دیسان ئاستی باش بووەوە، ئەو لە بەرگریی ڕاست یاری دەكات. بەڵام هەلی مانەوەی كەمە.
ئەلۆنزۆ: دوای داشكانی ئاستی سێنا، ئەم هەلی زیاتری بۆ چێ دەبێت، بۆیە بە شێوەی سەرەكی یاریی دەكات.
بۆسكێتس: بەشێك لە ناوەندی بەهێزی بەرشە، پێشبینیی ناكرێت دوور بخرێتەوە.

سیێنا: ئاستی زۆر دابەزیوە، بۆیە لە یانەكەیشی زۆرجار یەدەگە، لەوانەیشە دواجار ناوی لە لیستە 23 كەسییەكەدا بمێنێتەوە.
چابی مارتینێز: سەرەڕای ئەوەی لە بۆسكێتس باشترە، بەڵام پێشبینیی دەكرێت كە دوور بخرێتەوە، چونكە ئەو ئەزموونەی نییە كە بۆسكێتس لە دوو وەرزی ڕابردوودا لەگەڵ یانەكەیدا بینیویەتی.
چاڤی: ئەگەر پێكانەكەی سەر هەڵنەداتەوە، یاریسازی یەكەمی ئیسپانیا دەبێت.

ئینیێستا: ئەو ئێستا پێكانی هەیە و بۆ مۆندیال چاك دەبێتەوە، لەگەڵ چاڤیدا دووانەیەكی زۆر بەهێزن و ئاستی جێگیرە.
سیلڤا: كەنارییەكە، هەمیشە لە پێكهاتەی سەرەكیدا دەخوێنێت، ئەم وەرزە ئاستێكی زۆر باشی لەگەڵ شەشەمەكوێرەكاندا دەرخست.
ناڤاس: لەگەڵ پابلۆ هێرناندێزدا شەڕی كرد بۆ ئەوەی لە لایەن بۆسكییەوە پەسند بكرێت.

فابریگاس: ئەو پێكانی هەیە، بەڵام لەوانەیە پێش مۆندیال پێوەست بێت بە ئیسپانیاوە.
ماتا: لە زۆرترین هێڵدا یاری دەكات، باڵی چەپ و ڕاست، هێرشبەری دووەم، لە گۆڵكردندا بەهرەیەكی زۆری هەیە. تۆپ لە دەست نادات.
كازۆرلا: ناوەندێكی باش نییە، ئەوەیش بەو واتەیە نییە سەدا سەد دوور دەخرێتەوە، بەڵام یاریزانان پابلۆ، پێدرۆ و لیۆن، ئاستیان لەو باشترە.
تۆرێس: تۆرێسیش پێكانی هەیە، ئەگەر ئەو چاك نەبێتەوە، لەوانەیە بۆسكی بە تەنیا هێرشبەرێك یاری بكات.

ڤییا: باشترین هێرشبەری ئیسپانیایە، لەوانەیە ژمارەی ڕائوول بشكێنێت، كە زۆرترین گۆڵی هەیە، یاریزانێكی سەرەكی دەبێت.
یۆرێنتی: لە لێدانی سەردا هاوتای كەمە، هەروەها دەزانێت بە شێوازی ئیسپانیا یاریی بكات، كە تۆپی كورتە بە ڕێژەی زۆر، لەوانەیە لە پێكهاتەدا بمێنێتەوە.

گوێزا: لە وەرزی پار باشتر بوو، بەڵام پێ ناچێت لە لیستی كۆتاییدا بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر "تۆرێس" چاك نەبێتەوە، ئەگەر هەیە بمێنێتەوە.
نیگریدۆ: هێرشبەرێكی دیكەیە و ئاستێكی باشی نوواند، ئەگەر تۆرێس چاك بێتەوە، لە لیستەكەدا جێی بۆ نامێنێتەوە.
پێدرۆ: پێدرۆ لە دوای ڤییاوە. باشترین هێرشبەری ئیسپانیاییە، بۆیە ئەگەر هەیە لە لیستی 23 یاریزانەكەدا بمێنێتەوە