بابه‌ت: مه‌له‌وانزانی و مێژوو و بنه‌ماكانی
[size=24]مه‌له‌وانزانی و مێژوو و بنه‌ماكانی
هه‌ر له‌گه‌ڵ دابه‌زینی مرۆڤ بوَ سه‌ر زه‌وی، خوای گه‌وره مرۆڤی فێری چه‌ند شتێك كردووه، یه‌كێك له‌و شتانه مه‌له‌كردنه و مرۆڤ هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه فێری مه‌له‌كردن بووه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له كه‌نار ده‌ریا و ده‌ریاچه‌كان و له‌سه‌ر رووباره‌كان ده‌ژیان و هه‌ولیان داوه له كاتی رووبهرِوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌كدا به كاری بهێنن، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌رگری یاخود هێرشبردن، كه‌واتا ده‌توانین بڵێین مێژووی مه‌له‌وانزانی ده‌گه‌ریته‌وه بوَ سه‌ره‌تای دروست بوونی مێژوو.
ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووی نووسراودا بخشێنینه‌وه ده‌بینین فرعهونییه كوَنهكانیش گرنگیان به مه‌له‌وانی داوه و ئه‌و شوێنه‌واره فیرعهونیانهی كه له موَزهخانهی ( لوَڤهر) لهمهرِ رووباری (نیل) هه‌یه، به‌ڵگه‌یه‌كی روونن بوَ ئه‌و راستیانه.
له داستانی (پاریس)دا كه به‌شێك له‌و داستانه باس له میسرییه كوَنهكان (ئالیاژه و هوَمیریوَسیان) ده‌كات، ده‌ڵێت ئهغریقهكان مه‌له‌وانیان زانیووه، هه‌روه‌ها میسرییه‌كان له كاتی شهرِ به‌رامبه‌ر به دوژمن به‌كاریان هیناوه.
هه‌روه‌ها له كۆمه‌ڵكه‌ی (ئیسپراتییهكان) مه‌له‌وانی بابه‌تێكی سه‌ره‌كی بووه و حكومه‌ت كردبووی به ئه‌ركێك، كه ده‌بێت هه‌موو منداڵێك فێری مه‌له ببێت، هه‌ر له‌وێشه‌وه ئه‌و وته‌یه بڵاوبوویه‌وه كه ده‌ڵێت (نه‌زان ئه‌و كه‌سه‌یه خوێندنه‌وه و مه‌له‌وانی نه‌زانێت).
روَمانهكانیش گرنگیان به مه‌له داوه و مه‌شقیان به سه‌ربازه‌كانیان ده‌كرد كه چوَن بتوانن به هه‌موو كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانیانه‌وه له رووباره‌كان بپهرِنهوه، هه‌روه‌ها (ئهكروَبین) كه ده‌كاته دایكی ئیمپراتوَر (نیروَن)ی روَمانی، زوَر حه‌زی له مه‌له‌وانی بووه و بوَ ماوه‌ی (40)ساڵ، روَژانه چه‌ند میلێك مه‌له‌وانی كردووه.
یه‌كه‌م كتێبی مه‌له‌وانی:
یه‌كه‌م كتێبی مه‌له‌وانی له‌ساڵی 1538 ده‌رچوووه و خه‌ڵكی گرنگییه‌كی زوَریان پێداوه، ئه‌م كتێبه به‌رده‌وام بوو له بڵاو بوونه‌وه و پێشكه‌وتن تا ده‌رچوونی كتێبی (جوَنفێرست) له 1816 كه له‌باره‌ی مه‌له‌وانی به سینگ بوو و نووسه‌ره‌كه‌ی ماموَستای مه‌له‌وانی بوو، بوَیه له ناوهرِوَكی كتێبه‌كه‌یدا به شێوه‌یه‌كی زوَر جوان و زانستی بنه‌ماكانی مه‌له‌وانی سینگی روون كردبوه‌وه.
یه‌كه‌م مه‌له‌وانگه:
له فه‌ره‌نسا، مه‌لیكی فه‌رنسا (شارلمان)، مه‌له‌وانگه‌یه‌كی بۆ ئه‌نجامدانی وه‌رزشی مه‌له‌وانی دروست كرد و له دوای ئه‌ویشدا (لوَیسی چوارده‌هه‌م) په‌ره‌ی به‌مجوره وه‌رزشه داوه و چه‌ندین پێشبرِكێی مه‌له‌وانی له‌رووباری (سین) ئه‌نجامداوه كه خوَیشی به‌شداری تیایدا كردووه.
پێشكه‌وتنی خێرا
پێشكه‌وتنی خێرا له په‌ره‌سه‌ندنی مه‌له‌وانی و جوَرهكانی، ئه‌وكاته ده‌ستی پێكرد كه مه‌له‌وانی له ده‌ریا و ده‌ریاچه‌كانه‌وه گواسترایه‌وه بوَ مه‌له‌وانگه‌كان.
له 1837 كوَمهڵهی مه‌له‌وانی ئه‌هلی له له‌نده‌ن دامه‌زرا دواتر سالی 1896 بوو به یه‌كه‌م یه‌كیتی مه‌له‌وانی تایبه‌ت به ئاره‌زومه‌ندان له ئینگلترا، به‌لام یه‌كیتی نێوده‌وڵه‌تی مه‌له‌وانزانی به‌م دوایه دامه‌زرا له 1908.
مه‌رجه‌كانی مه‌له‌وانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی:
ده‌بێت درێژی مه‌له‌وانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی 50م بێت و پانییه‌كه‌ی 21م بێت و قولاییهكهشی 1,80م هه‌روه‌ها دهبَیت هه‌ر مه‌له‌وانگه‌یه‌ك هه‌شت (حاراتی ) تێدا بێت و پانی هه‌ر یه‌كێكیان ده‌بێت دوو مه‌تر و نیو بێت و مه‌ودای نیو مه‌تر به‌جێ ده‌هێڵین له ده‌ره‌وه‌ی (حاره)ی یه‌كه‌م و هه‌شته‌م و ته‌ناف به‌كار ده‌هێنن بوَ دیاری كردنی ئه‌و بوَشایانهی كه له نێوان حارهكاندا هه‌یه كه ده‌بێت درێژی تهنافهكه به درێژی مه‌له‌وانگه‌كه بێت و هه‌ر یه‌ك له‌م تهنافانه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی پێوه لكێندراوه به چه‌قی 0,05م و هدهبێت هه‌ر (5م)ی ناو مه‌له‌وانگه‌كه به ره‌نگێكی جیاواز ره‌نگ بكرێت.
ته‌خته‌ی سه‌ره‌تا
به لایه‌نی كه‌م ده‌بێت به‌رزی ته‌خته‌كان له‌سه‌ر ئاستی ئاو نیو مه‌تر تا سێ له سهرچواری مه‌ترێك بێت و درێژیه‌كه‌شی 58 سم و پانتاییهكهشی 50 سم بیت و له‌هه‌ر چوار لاوه ژماره‌ی لهسهردادهندرێت و له نێوان ئه‌و شوێنه‌ی مه‌له‌وانیی لێ ده‌كرێت له‌گه‌ل شوێنی بن ئاو 5م بێت.
تاخمی ناو بژیوانان
ئه‌م تاخمه پێك دیت له:
ناو بژیوان، سهروَكی دادوه‌ران، سهروَك و كاتگرهوهكان بوَ هه‌ر حارهیهك، دادوه‌ری جێبه‌جێكار، بانگبێژی ده‌ستپێك، كات گره‌وه بوَ هه‌موو حارهكان.
پێشبرِكێی مه‌له‌وانی
له‌م جوَره مه‌له‌وانانه‌ی لای خواره‌وه، خاڵێكی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوان پێشبرِكێی مه‌له‌وانی ژنان و پیاواندا؛
مه‌له‌وانی ئازاد (السباحه الحره)
ئهمجوَره ناوه‌كه‌ی بهخوَیهوهیه؛ واتا مهلهوانزان ئازاده به چ شێوازیك له شێوازه‌كانی مه‌له‌كردن به‌شداری پێشبرِكێیهكه بكات و لهمجورهدا مه‌رج نیه له كاتی سورِانهوهی ته‌نها ده‌ستی له دیواره‌كه بدات به‌ڵكو هه‌ر جێگایه‌كی له‌شی به‌ر دیواره‌كه بكه‌وێت بوَی هه‌ژمار ده‌كرێت.
مه‌له‌وانی سینگ (سباحه الصدر)
لهمجوَرهدا ده‌بێت قورسایی هه‌موو له‌شی له‌سه‌ر سینگی بێت و هه‌ر دوو قوَڵهكانی راست به‌ره‌و پێش رابگرێت هه‌روه‌ها به‌شێك له كه‌لله‌سه‌ری له سه‌رووی ئاوه‌كه‌وه بێت و ته‌نها كاتی ده‌ستپێك و سورِانهوه نه‌بیت له‌وكاته‌ی كه له‌ژێر ئاوه‌كه‌دایه، ده‌توانێت یه‌كجار ده‌ست و پێی بجوڵێنێت،
مه‌له‌وانی سه‌رپشت
كاتی ده‌ستپێكردنی پێشبرِكێی و له‌كاتی سورِانهوهدا، به‌شداربووان پاڵ به دیواره‌كه‌وه ده‌نێن و له‌سه‌ر پشت ده‌ست به مه‌له ده‌كه‌ن تا ده‌گه‌نه كوَتایی یارییه‌كه.
پێشكه‌وتن وبڵاو بوونه‌وه‌ی مه‌له‌وانی
هه‌ر وه‌ك باسمان كرد مه‌له‌وانی سه‌رسینگ جوَرێكه له جوَرهكانی مه‌له‌وانی كه له ساڵی 1840ه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاو بوویه‌وه و یه‌كه‌م پێشبركێی لهمجوره له ساڵی 1844 بهرِێوهچووه، له‌م پێشبرِكێیهدا یه‌كێك له هیندهسوورهكان توانی له زوَربهی پێشبرِكێیهكان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و دواتر له‌ساڵی 1855 جوَرێكی دیكه‌ی مه‌له‌وانی په‌یدا بوو كه پێی ده‌وترا مه‌له‌وانی سه‌ر ته‌نیشت.
جوَری دووه‌میان مه‌له‌وانی (خشان له‌سه‌ر زگ) بوو كه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌واوی هه‌یه به ناوی بنه‌ماڵه‌ی (كافیل) كه هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ براده‌ره ئینگلیزه‌كه‌ی كه‌ناوی كابتن ویب بوو به مه‌له‌وانی له ئاوی (مانش) بپهرِنهوه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
دواتر كافیل گه‌شتی كرد بوَ ئوَسترالیا و بوو به ماموَستای مه‌له‌وانی، یه‌كێك له كورِهكانی به ناوی (ریچارد) به‌شداری له پێشبركێی ساڵی 1902 كرد كه له له‌ندن بهرِێوهچوو.
له ساڵی 1903 كافیل چووه ئه‌مریكا و له سانفرهنسیسكوَ بوو به راهێنه‌ر و له‌وێوه ئه‌م جوَره مه‌له‌وانییه بڵاو بوویه‌وه و به‌ناوبانگترین پاڵه‌وانی ئه‌و كات (جوَنی ویسملر) بوو.
له ساڵی 1932 ئه‌مجوره مه‌له‌وانییه له ژاپۆن به شیوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاو بویه‌وه و تیایدا سه‌ركه‌وتوو بوون و دواتر له زوَربهی وڵاتانی جیهان بڵاو بویه‌وه و تا ئێستاش یه‌كێكه له گرنگترین و خێراترین جوَری مه‌له‌وانی.
له ساڵی 1948جوَرێكی دیكه‌ی مه‌له‌وانی به‌ده‌ركه‌وت، ئه‌ویش (په‌پوله یاخود دوَلفین) بوو كه زوربه‌ی جوله‌كانی له شێوه‌ی جوله‌ی مه‌له‌وانی سهرسینك بوو، كه دواتر پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی بهخوَوه بینی تا وای لی هات جولانی ده‌ستی ئه‌م جوَره مهلهزانییه به جوله‌ی جوَری مه‌له‌وانیی (كرِوَل) ده‌چوو كه بریتی بوو له خشان له سه‌ر زگ له‌گه‌ڵ جولانی پێیه‌كان.
جێی باسه مێژووی پێشبرِكێی مه‌له‌وانی ماوه‌درێژ دهگهرِێتهوه بوَ پێش مێژووی مه‌له‌وانی ماوه‌كورت و گرنگترین پێشبرِكێی ماوه‌درێژ كه كاتی خوَی ئه‌نجام ده‌درا پێشبرِكێی (مانش) بوو و جیاوازی نێوانیان ته‌نها دووری ماوه‌كه نه‌بوو، به‌ڵكو له شێوازی مه‌شق جێبه‌جێ كردنیشدا جیاواز بوو.
ئهمجوَره مه‌له‌وانییه رێكخستن و یاسا و شێوازێكی تایبه‌تی ناوبژیوانی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م جوَره پێشبرِكێیانه له‌ناو ده‌ریا و رووبار ودهریاچهكان ئه‌نجام ده‌درێت كه تیایدا به‌شداربووان له سه‌ر هێلێكی دیاری كرا‌و دهرِوَن.
به ناو بانگترین ئه‌و پێشبرِكێیانهی له‌م بواره‌دا سازكراون ئه‌مانه‌ن:
1-پێشبرِكێی (مانش) ئینگلترا - فه‌رنسا به درێژی 33 كم.
2-پێشبرِكێی كابری - ناپۆلی (ئیتالیا).
3-پێشبرِكێی میسر به درێژی 57 كم (پێشبرِكێی (نیل)ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌لوان - قاهیره).
4-پێشبرِكێی ئوَنتاریو (كه‌نه‌دا) به درێژی 45 كم.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مه‌له‌وانی مه‌وداكورت هه‌بێت، ده‌توانین بڵێین ئهمجوَرهیان به یه‌كێك له گرنگترین یارییه‌كانی ئوَلهمپیادی ئه‌سینا داده‌نرا كه له ساڵی 1896 به‌رێوه‌چوو، دواتر له ساڵی 1912 پێشبرِكێی مه‌له‌وانی ئافره‌تانیش خرایه ناو پێشبرِكێیهكانی ئۆلمپیادهوه له ستوَكهوَلم.
[/size]
نیولاین سپۆرت