بابه‌ت: هه واڵه‌کانی به‌رشلۆنه ڤیا - فابریگاس
له دوای گه‌یشتنی به ڕیككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه ئه‌وا ئه‌ستێره‌ی ئیسپانی دێڤد ڤیا له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یانه‌ی ڤالێنسیا نامه‌یه‌كی ماڵئاوایی ئاڕاسته‌ی هانده‌رانی یانه‌ی لۆس چی كرد كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی،،،”من ویستم له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌وه ماڵئاوایتان لێ بكه‌م،بێ گومان ئه‌مه گرانترین ساته له ژیانی وه‌رزشی من و تایبه‌ت له ڕووی سۆز و ئه‌ڤینداری،كاتی ئه‌وه هاتووه بڵێین ماڵئاوا،دوای به‌سه‌ر بردنی پێنج ساڵی پڕ له خۆشی له‌گه‌ڵ یانه من زۆر هه‌ستم لایه وه زۆر هاوڕێیم جێهێشت،به‌ڵام ئه‌وان باش باری یانه ده‌زانن،من له ڤالێنسیا وه‌ك یاریزانێك و كه‌سێك بهرهڤپێشچوونم به خۆم بینی،له ڤالێنسیا هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژ هه‌ستم كرد كه‌وا له ماڵی خۆمم وه بێ گومان هه‌روا ده‌مێنێته‌وه تا هه‌تا هه‌تایه،ده‌مه‌وێت هه‌موویان باش ئه‌مه بزانن كه‌وا شانازی بوو بۆ من درێسی ئه‌م یانه‌یه بپۆشم كه له ناو دڵی خۆم ده‌مپۆشی و هه‌روه‌ها به دانی شه‌ره‌فی سه‌ركردایه‌تی كردن(كاپتن) بۆ من وه له هه‌موو یارییه‌ك باشترین ئاستی خۆم پێشكه‌ش ده‌كرد چونكه ڤالێنسیا شایه‌نی ئه‌وه‌بوو،من ئامێزێكی گه‌رم بۆ گشت هانده‌ران ده‌نێرم كه خۆشه‌ویستیه‌كی زۆریان هه‌یه له دڵی من،ده‌مه‌وێت سوپاسی هاوڕێیانی خۆم بكه‌م كه زۆر یارمه‌تی منیان دا و سوپاسێكی تایبه‌ت بۆ سه‌رپه‌رشتیارانی یانه و بۆ سه‌رۆكه‌كان و تایبه‌ت بۆ سه‌رۆك مانوێل لورێنتی،ده‌مه‌وێت سوپاسی گشت كه‌سێك بكه‌م وه دوای به‌سه‌ر بردنی پێنج ساڵ من هانده‌ری ڤالێنسیام و هه‌روه‌ها كچه‌كانی منیش،من هه‌موو شتێك بۆ ڤالێنسیا كرد كه به‌رده‌وام له دڵی مندایه وه هیودارام ڤالێنسیا هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بێت،من یانه جێده‌هێڵم بێ هیچ ڕه‌خنه‌یه‌ك وه ده‌مه‌وێت به‌رده‌وام له جه‌نگدا بن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه باشترین یانه له ئه‌وروپا وه یاریزانه‌كان ده‌توانن ئه‌م جیاوازیه دروست بكه‌ن به جۆش و خڕۆشی یاریزانان و دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له دواوه‌یه،ڤالێنسیا به‌رده‌وام تیمێكی به‌هێزی ده‌بێت كه ناوی ڤالێنسیا به‌رز بكاته‌وه”.
تێبینی : راستی هه‌واڵ http://www.barcaarabia.com/News/2010/Ma … villa.aspx
به پێی هه‌واڵێکی میره‌ری ئینگلیزی یاریزان و کابتنی یانه‌ی یهرسیناڵ و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له دانیشتنی ئه‌مرۆیدا له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری یانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که ده‌یه‌وێت ڕیزه‌کانی یانه‌ی ئه‌رسیناڵ به‌جێ بهێڵێت و ڕووبکاته‌وه بۆ ئه‌ویانه‌یه‌ی که ژیانی پیشه‌گه‌ری تێدا ده‌ست پێکردووه ، شایه‌نی ئاماژه‌یه فابریگاسی ئیسپانی پێس ئه‌وه‌ی ڕووبکاته یانه‌ی ئهڕیسناڵ یاریزانی لاوانی یانه‌ی بهرشهلۆنهبووه شان به‌شانی مێسی و یاری بۆ یلاوانی یانه‌که کردووه.
فابریگاس
له لێدوانێکیدا ڕایگه‌یاند که‌وا پێش ده‌ست پێکردنی جامی جیهانی ده‌یه‌وێت کێشه‌ی مانه‌وه و گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه چاره‌سه‌ربکات و داهاتووی خۆی دیاری بکات.
له لای خۆشیه‌وه ئه‌رسین ووینگهری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌رسیناڵ ڕای گه‌یاند که‌ده‌یه‌وێت فابریگاس به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی دووساڵی تر له‌و یانه‌یه بمێنێته‌وه به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا ناتوانێت بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی فابریگاس بدات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت یانه‌که به‌جێ بهێڵێت.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه‌یه فابریگاس له‌وه‌رزی ڕابردووه‌وه له ژێرچاودێری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌دایه بۆ گه‌رانه‌وه بۆ باوه‌شی یانه‌که.
به پێی هه‌ندێك هه‌واڵ له میدیاکانه‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌ی نیشان داوه بۆ ئاڵ‌و گۆڕکردنی یایاتۆرێ به‌رامبه‌ر فابریگاس که‌ماوه‌یه‌که یایاتۆرێ له‌لایه‌ن ئه‌رسیناڵه‌وه داوا ده‌کرێت بۆیه به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت سود له یایاتۆرێ وه‌ربگرێت بۆ ڕازی کردنی لێپرسراوانی یانه‌ی ئه‌رسیناڵ بۆ ده‌ست به‌ردار بوونی فابریگاس
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ