بابه‌ت: بــیــرتـه گــیانه ؟
[center]بیرته گیانه
هۆنراوه‌ی (ڕێدار سابیر)
وتنی (کامه‌ران سالح)
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=n5Y54x_AClQ[/youtube]
بیرته گیانه ... ئه‌و ڕۆژه‌ی بڕیارت دا به ئاسانی
گوتت : ئه‌ڕۆم جارێکی‌تر بۆ ئیشق نابمه قوربانی
له‌سه‌ر لێوت بزه و خه‌نده ده‌ست له ملانی ئه‌کتر ئه‌بوون
منیش له نێو باخچه‌ی ژوان بۆ تۆم ئهڕێشت فرمیسکی ڕوون
وتم نه‌که‌ی دابڕێی لێم ، تۆش ئاوڕت نه‌دایه‌وه
به‌بێ روحمی ڕێگات گرت ، ساتێ له‌لام نه‌مایه‌وه
به ته‌نیایی له ژێر دره‌ختێکی وشکا دامه گریان
له‌و ڕۆژه‌وه بومه هاوڕێی دابڕان و ئازار و ژان
سه‌فه‌رت کرد به‌ره‌و دورگه‌ی نادیاری حه‌زه‌کانت
دابڕای له خه‌ونی من و ئیتر نه‌مدیت نیگاکانت
ئێستا له کوێی ، ئاخۆ خه‌می ئه‌م غوربه‌ته چی لێ کردووی؟
ئه‌م گه‌رده‌لوله به تینه چه‌ندین نامه‌ی حه‌زی بردوی؟!
هه‌رچه‌ند ئه‌زانم ئێستاکه من له خایاڵتا نه‌ماوم
که‌سێکیتر له‌گه‌ڵتایه ، هه‌وڵێ ناده‌ی له پێناوم
به‌لام منی دێوانه‌ی تۆ هه‌رگیز له تۆ دانه‌بڕاوم
ئه‌ڵێم به‌ڵکو ڕۆژێک دابێت به تۆ شاد بێته‌وه چاوم![/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !