بابه‌ت: ئایا ده‌زانی….فه‌رموو شتی گرنگ بزانه..!
ئایا ده‌زانی…به‌ڵی خۆشه‌ویستان له‌م به‌شه چه‌ندین زانیاری گرنگ ده‌رباره‌ی جامی جیهانی…..
ئایا ده‌زانی ژماره‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی كه به‌شداریان له جامی جیهانی كردووه له ساڵی 1930 تــا 2006 بریتین له 73 هه‌ڵبژارده.
ئایا ده‌زانی كه جامی جیهانی بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ وه‌ستا به هۆی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له نێوان ساڵانی 1938 تــا 1950.
ئایا ده‌زانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ره‌بی به‌شداری له جامی جیهانی كردبێت هه‌ڵبژارده‌ی میسری بوو له ساڵی 1934.
ئایا ده‌زانی یه‌كه‌م هه‌لبژارده‌ی ئاسیاوی كه به‌شداری له جامی جیهانی كردبێت هه‌لبژارده‌ی ئیندۆنیسیا بوو له ساڵی 1938.
ئایا ده‌زانی كه‌وا ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌وروپا كه به‌شداریان له جامی جیهانی كردووه 32 هه‌ڵبژارده‌ن.
ئایا ده‌زانی كه‌وا ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌مریكای باكوور و باشوور كه به‌شداریان له جامی جیهانی كردووه 18 هه‌ڵبژارده‌ن.
ئایا ده‌زانی كه‌وا ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی ئاسیاوی كه به‌شداریان له جامی جیهانی كردووه 12 هه‌لبژارده‌ن.
ئایا ده‌زانی كه‌وا ژماره‌ی هه‌لبژارده‌كانی ئه‌فریقی كه به‌شداریان له جامی جیهانی كردووه 10 هه‌ڵبژارده‌ن.
ئایا ده‌زانی كه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانی زیاترین ڕێژه‌ی به‌شداری بوونی هه‌یه له جامی جیهانی له ئه‌وروپا به 17 جار.
ئایا ده‌زانی كه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی تاكه هه‌لبژارده‌یه كه‌وا به‌شداری له گشت پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی جامی جیهانی كردووه 18 جار.
ئایا ده‌زانی كه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور زیاتری ڕێژه‌ی به‌شداری كردنی هه‌یه له جامی جیهانی له ئاسیا به 6 جار.
ئایا ده‌زانی كه‌وا له ساڵی 1986 بۆ یه‌كه‌م جار زیاتر له یه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ره‌بی به‌شداریان له جامی جیهانی كرد ئه‌ویش به به‌شداری كردنی هه‌رسێ هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر و عێراق و مه‌غریب.
ئایا ده‌زانی كه‌وا یاریزان عادل ڕه‌حمان فه‌وزی یه‌كه‌م یاریزانی عه‌ره‌به كه‌وا گۆڵ له جامی جیهانی تۆمار بكات كه یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی میسری ده‌كرد.
ئایا ده‌زانی كه‌وا ته‌نها حه‌وت هه‌ڵبژارده نازناوی جامی جیهانیان به‌ده‌ست هێناوه ئه‌وانیش (به‌ڕازیل و ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌ڕجه‌نتین و ئۆڕۆگوایی و فه‌ڕه‌نسا و ئینگلته‌را)ـن.
بارزان ڕواندزی یاریگا[/size]