بابه‌ت: جینی نیاندرتاڵه‌کان هێشتا له‌ناوماندا ماوه
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی، زۆریه‌ک له مرۆڤه‌کانی ئێستا، رێژه‌یه‌کی که‌می جینی تیاندرتاڵهکانیان تێدا هه‌یه.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه، زۆریه‌ک له زانایانی تووشی سه‌رسوڕمان کردووه، چونکه به پێی به‌ڵگه‌کانی پێشوو، دزه کردنی جینی نیاندرتاڵه‌کان له‌ناو بۆماوه‌یی مرۆڤه‌کان، زۆر که‌م یان هه‌ر نه‌ماوه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌سه‌لمێنێت، باب و باپیرانی مرۆڤی ئه‌مڕۆ، رێژه‌یه‌کی که‌می ئه‌و مرۆڤانه‌ن که له ئه‌فریقا بوونه و دواتر له هه‌موو جیهان بڵاو بوونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده به پێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه رێژه‌یه‌کی که‌می جینی نیاندرتاڵه‌کان له مرۆڤه‌کانی ئه‌مڕۆدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه زۆر زیاتر له‌و رێژه‌یه‌یه که پێشتر بیری لێده‌کراوه.
"سوانتێ پابو" له یه‌که‌ی مرۆڤناسیی ته‌واوکاری له دامه‌زراوه‌ی ماکس پلانک له لایپزیگی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "نیاندرتاڵه‌کان به‌ته‌واوی له‌ناو نه‌چوونه، به‌ڵکو هێشتا به‌شێکی بچووکیان له‌ناو هێندێکمان زیندوون."
پرۆفیسۆر "کریس سترینگه‌ر" به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌کانی سه‌رچاوه‌ی مرۆڤ له مۆزه‌ی مێژووی سرۆشتیی به‌ریتانیا، ده‌ڵێت: هرچهند به پێی دۆزینه‌وه‌کانی پێشوو، ئه‌وه‌یه که نیاندرتاڵه‌کانی و مرۆڤ لێک جودان، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌سه‌لمێنێت که له نێوان مرۆڤ و نیاندرتاڵه‌کان تێکلاوییهک دروست بووه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، ئه‌نجامی چوار ساڵ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر جینی نیاندرتاڵهکانه که له ئه‌شکه‌وتی "ڤیندیا" له کراواتیا دۆزرابوونه‌وه.