بابه‌ت: ریاڵ مه‌درید به فه‌رمی داوای داڤید سیلڤای كرد
[size=16]رۆژنامه‌ی كۆندفنتیاڵی ئیسپانی له زاری به‌رپرسی كاره‌كانی (داڤید سیلڤا)ی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ڤاله‌نسیای ئیسپانیه‌وه رایگه‌یاند،كه مه‌دریدیه‌كان بۆندێكیان به بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ و موچه‌ی ساڵانه‌ی 4 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌ش به (داڤید سیلڤا) كردووه‌و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه كه وه‌رزی داهاتوو ئه‌و یاریزانه ببه‌نه ریزه‌كانی یانه‌كه‌یانه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه فلۆره‌نتۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به پێشكه‌ش كردنی ئه‌و بۆنده بۆ په‌لكێشكردی (سیلڤا)خۆشی خستۆته نێو دڵی هانده‌رانی یانه‌كه‌یه‌وه چونه‌كه له ماوه‌ی رابردوودا هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه له رێی ئه‌نجامدانی راپرسیه‌كه‌وه داوای په‌لكێشكردنی ئه‌و یاریزانه‌یان كردبوو.[/size]
سبه‌ی