بابه‌ت: یه‌كێتی تۆپی پێ ئه‌رژه‌نتین ڕایگه‌یاند كه پێكانه‌كه‌ی “میسی” ساده‌یه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێ جیهان لیۆنێل میسی ئه‌رژه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له راهێنانه‌كانی دوێنێ ئێواره له‌گڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تووشی پێكان بوو ، ڕۆژنامه‌كانی ئه‌رژه‌نتین رایگه‌یاند كه میسی تووشی پێكان بووه و لهوانهبۆ ماوه‌ی 20 ڕۆژ دووربكه‌وێته‌وه ، به‌ڵام یه‌كێتی تۆپی پێ ئه‌رژه‌نتین له به‌یانامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاند كه یاریزان میسی تووشی پێكانێكی ساده بووه له‌وانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت دووربكه‌وێته‌وه ، هه‌ر له بهیانانهمهدا هاتووه كه یاریزان میسی بۆ ماوه‌ی 20 ڕۆژ دانابڕێت له‌یاریگاكان به‌ڵكو له بیست ڕۆژ كه‌متر دوور ده‌كه‌وێته‌وه ، ئه‌وه‌ی جێگای باسه ئه‌گه‌ر بێت و میسی بۆ ماوه‌ی بیست ڕۆژ دووربكه‌وێته‌وه ئه‌وا له‌وانه‌یه میس به‌شداری یه‌كه‌م یاری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین نه‌كات له مۆندیال ، ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌پێدانه میسی هه‌موو هیوای ئهرژهنتینیهكانه له مۆندیال له‌به‌رئه‌وه ئه‌م هه‌واڵه زۆر ناخۆش بوو بۆ راهێنه‌ر و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و هه‌وادارانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه
یاریگا