بابه‌ت: له‌خولی عێراق یانه‌ی دهۆك له یانه‌ی قوهجهویی برده‌وه
نوسه‌ر:سانی ناصیح
له‌میانی یارییه‌كانی خولی پله نایابی عێراق بۆ تۆپی پێ له‌قۆناغی دووه‌م
له‌جه‌وله‌ی شه‌شه‌م یانه‌ی دهۆك له‌سه‌ر یاریگای خۆی توانی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ریانه‌ی قوه‌جه‌ویه بهێنێت
له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا له خوله‌كی 11 یاریزان أجمد راضی توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی قوه‌جه‌ویه
تۆمار بكات له‌خوله‌كی 20 یاریزان خالید مشیر توانی گۆڵی یه‌كسان تۆمار بكات بۆ یانه‌ی دهۆك
له‌خوله‌كی 26 دا یاریزان جاسم محمد سلیمان توانی گۆڵی دووه‌م بۆ یانه‌ی دهۆك تۆمار بكات
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وندی یانه‌ی دهۆك كۆتایی هات به‌ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه دا هیچ كام یانه نه‌یان توانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن
له‌كۆتایشدا یانه‌ی دهۆك سێ خاڵی گرینگی له‌یانه‌ی قوه‌جه‌ویه وه‌رگرت