بابه‌ت: (چه‌ند سونه‌تێک له‌کاتی گه‌یشتن به‌خه‌ڵکی)
[size=16]خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيم)ال عمران31
واته:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)پێییان بفه‌رموو:ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت شوێنی من بکه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن ئه‌و کاته خواش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناح و هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت،چونکه ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو و میهرهبهنه.
حه‌سه‌نی به‌صری_ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت_ ده‌ه‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته ده‌فه‌رموێت:جا بێگۆمان خۆش ویستنی به‌نده‌کانی بۆ خوای گه‌وره بریتییه له شوێنکه‌وتنی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).
گومانی تێدا نییه که ڕێز‌و بله‌و پاییه‌ی ئیماندار به پێی شوێنکهوتنێتی بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)، هه‌رکاتێک سونه‌تێک زیاتر جێبه‌جێ بکات ئه‌وه لای خوای گه‌وره پله‌ی بهرزدهبێتهوهوو ڕێزی زیاتر ده‌بێت.
له‌م باسه‌شدا به ویستی خوای گه‌وره باسی چهندسونهتێک ده‌که‌ین،که له‌کاتی گه‌یشتن به خه‌ڵکی ده‌وترێت یان ده‌کرێت..
1.سه‌لام کردن/پرسیار له پێغه‌مبه‌ری خوا کرا(صلی الله علیه وسلم)چجۆره ئیسلامهتیهک چاکتره؟فه‌رموی:خواردن ده‌رخواردی خه‌ڵکی هه‌ژار و برسی بده‌ی،وه سه‌لام بکه‌ی له خه‌ڵکی چ بیانناسی چ نه‌یانناسی)
هه‌روه‌ها جارێکیان پیاوێک هاته لای پێغمبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)ووتی:السلام علیکم،پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم) وه‌ڵامی دایه‌وه‌و پاشان پیاوه‌که دانیشت و پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی :ده - واته دهخێری بۆ نوسرا-پاشان پیاوێکی تر هاتوو وتی:السلام علیکم ورحمةالله،پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی: بیست-واته بیست خێری بۆ نوسرا-پاشان پیاوێکی تر هاتوو ووتی:السلام علیکم ورحمةالله وبرکاته،پیغه‌مبه‌ریش وه‌لامی داییهوهو پیاوه‌که دانیشت،پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی:سی-واته سی چاکه‌ی بۆ نوسرا-.ئه‌م فهرمودهییه ئیمامی ئه‌بو داود ڕیوایه‌تی کردوه.
جابرای خۆشه‌ویستم بڕوانهو تێبفکره بزانه چه‌ند خێروو چاکه‌مان له ده‌ستی خۆمان داوه به‌هۆی واز هێنان له چه‌ند وشیه‌کی ئاسان که به‌دڵنییایه‌وه له‌گه‌ل کردنی یان وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ههرسهلامێک دا(30)خێرمان له ده‌ست ده‌چێت که لایه‌نی که‌م خێریش یه‌ک به ده‌یه که واته ده‌کاته(300)خێر له هه‌ر سهلامێکدا.
که‌واته برای خۆشه‌ویستم زمانت ڕابێنه له‌سه‌ر ته‌واو کردنی سه‌لام تا((وبرکاته)) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خێروو پاداشته‌مان له ده‌ست نهڕواتوو ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دنیامانی بکه‌ین.
دیاره موسڵمانیش ڕۆژانه چه‌ند جارێک سه‌لام دوباره ده‌کاته‌وه له شه‌وو ڕۆژێکدا له چه‌ند کات و شوێنێکدا بۆ نمونه:چونی بۆ مزگه‌وت سه‌لام له نوێژ خوێنان ده‌کات،هه‌روه‌ها کاتێک لێیان جیاده بێته‌وه،وه له‌کاتی چوونی بۆ ماڵه‌وه له کاتی ده‌رچوونی.......هتک
_براکه‌م ئه‌وه‌ش له یاد نه‌که‌یت که سوننه‌ت وایه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت بڕوات و شوێنێک به‌جێ بهێڵێت سه‌لامی ته‌واو بکات چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)ده‌فه‌رمووێت(کاتێک یه‌کێک له‌ئێوه ده‌چێته ناو کؤڕو دانیشتنێکه‌وه با سه‌لام بکات و کاتێکیش ویستی به‌جێیان بهێڵێت با سه‌لام بکات چونکه سه‌لامی دوایی له سه‌لامی پێشه‌وه که‌متر نییه‌و هه‌ردوکیان نزای خێرن.
2_ڕوو خۆشیوو کراوه‌یی: پێغه‌مبه‌ری نازدار (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت(هیچ شتێک له چاکه کردن به‌که‌م مه‌گره ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بێت که به‌ڕووی کراوه‌و گه‌شه‌وه بگه‌یته براکه‌ت).
3_ته‌وقه‌کردن:پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(صلی الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت(هیچ کاتێک دوو موسڵمان ناگه‌نه یه‌کتروو پێکه‌وه ته‌وقه ناکه‌ن مه‌گه‌ر لێیان ده‌بوردرێ پێشئه‌وه‌ی له یه‌کتر جیاببنه‌وه.
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێت: بزانه که ئه‌م ته‌وقه کردنه سوننه‌ته له هه‌موو بهیهکگهیشتنێکدا.
که‌واته برای به‌رێز هه‌وڵده سور به له‌سه‌ر ته‌وقه کردن له‌گه‌ل ئه‌و که‌سه‌ی سه‌لامی لێده‌که‌ی، وه ڕووت گهشوو کراوه بێت ئینجا بزانه که وات کرد ئه‌وه بێگۆمان له‌یه‌ک کاتدا سێ سوننه‌ت ت جێبه‌جێ کردووه.
4_قسه‌ی چاک و خۆش کردن:خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَقُل لِّعِبَادِي يَقُولُوا الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنزَغُ بَيْنَهُمْ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلْإِنسَانِ عَدُوًّا مُّبِينًا) ٥٣ (ئیسرا)
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌به‌نده‌کانم بڵێ: چاکترین گوفتار بڵێن (جوانترین گوفتار بنووسن) چونکه شه‌یتان به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت نێوانیان تێك بدات (هه‌میشه هانیان ده‌دات بۆ وتنی گوفتاری هه‌ڵه‌و خراپ)، به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنی ئاشکرای ئینسانه‌و (ده‌بێت وریابێت ئه‌و دوژمنه تووشی هه‌ڵه‌ی نه‌کات).
پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم)ده‌فه‌رمووێت(قسه‌و وته‌ی جوان و چاکخۆی له خۆی خێروو چاکه‌یه.
_دیاره قسه‌ی جوان و چاک یادی خوای گه‌وره نزا‌و پاڕانه‌وه و سه‌لام کردن و سوپاس و ستایش کردن و ئاکاری به‌رزو جوان و کرده‌وه‌ی چاک په‌سه‌ند ده‌گرێته‌وه.
_قسه‌ی چاک و جوان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر دڵ سافی‌و بێ کینه‌یی به‌نده‌ی باوه‌ڕدار.
جا که‌وابوو موسڵمانی به‌ڕێز ئایه بیرت له‌وه کردۆته‌وه کهژیانت هه‌موو قسه‌ی چاک و جوان و خۆش بێت هه‌ر له‌به‌یانییه‌وه که هه‌ڵده‌ستیت تاوه کو ڕۆژ ئاوا ده‌بێت و پاشانیش تاوه‌کو ڕؤژ ده‌بێتوو پاشانیش تا کاتی خه‌وتنت.
گۆمانی تێدا نییه که هاوسه‌روو مندال‌و کهسو کار و دۆست‌و دراوسێ وهه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌گه‌ڵتن هه‌رهه‌موویان پێویستیان به قسه‌ی جوانوو چاکوو باش هه‌ییه.
له‌کۆتاییدا با ئه‌وه‌مان یاد بێته‌وه که شوێنکه‌وتنی سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که خوات خۆش ده‌وێت،وه پیاده کردنی هه‌موو سونه‌تێک ئه‌وه خێروو پاداشت وه‌ر ده‌گرین ئه‌گه‌ر چی به تهوقهییهکیش بێت ئنشاالله.
[/size]
[size=16]وه‌رگیراو...[/size]
کــه‌سـێـک نـیـه بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره
شـــه وانــه هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]