بابه‌ت: یایا تۆرێ به‌ره‌و چێڵسی هه‌نگاوده‌نێت
[size=16]یایاتۆرێی كۆتیڤواری و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به نیازه له وه‌رزی داهاتودا ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌جێبێڵێت و رو له یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی بكات.
(دیمیتری سیلۆك)ی به‌رپرسی كاره‌كانی (یایا تۆرێ) ئاشكرایكرد كه ئه‌و یاریزانه كۆتیڤواریه ده‌رگای گفتوگۆی بۆ به‌رپرسانی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی واڵاكردوه‌و ئاماده‌یه په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی ئه‌و یانه له‌نده‌نیه‌وه بكات و به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش رێگر نابن له به‌رده‌میدا.
به‌رپرسی كاره‌كانی تۆرێ ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ئه‌و یاریزانه له به‌ر كه‌می موچه‌كه‌ی و دانیشتن له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گی یانه‌كه‌ی ،له وه‌رزی داهاتودا ریزه‌كانی به‌رشه‌لۆنه به‌جێدێڵێت و رو له خولی ئینگلیزی ده‌كات.[/size]