بابه‌ت: دوای پازده ساڵی تر مسوڵمانان زۆرترینی دانیشتوانی به‌لجیكا پێك ده‌هێنن!!
دوای پازده ساڵی تر مسوڵمانان زۆرترینی دانیشتوانی به‌لجیكا پێك ده‌هێنن!!
--------------------------------------------------------------------------------
به پێی نووسینگه‌ی بڕۆكسل بۆ سه‌رژمێریی ئه‌وه ئاشكرا ئه‌بێت كه‌وا له بیست ساڵی داهاتوو نزیكه‌ی 250 هه‌زاركه‌سی تر له دانیشتوانی پایته‌ختی به‌لجیكا (بڕۆكسل) زیاد ده‌كات، ئێستاش هه‌ڵمه‌تێكی گۆڕینی دیموگڕافی گه‌وره له پایته‌ختی به‌لجیكا له بڕۆكسل به ڕێوه‌یه، به‌پێی ڕۆژنامه‌ی (فایف ئیكسپرێس).
هه‌روه‌ها به پێی قسه‌كانی باڵیۆزی مه‌غریبی له بڕۆكسل ئه‌وه ده‌رئه‌كه‌وێ كه‌وا نزیكه‌ی 350 هه‌زار مه‌غریبی له به‌لجیكا ده‌ژین، هه‌روه‌ها 250 هه‌زاری تر هه‌ر له مه‌غریبییه‌كان به شێوه‌یه‌كی نا یاسایی له‌م وڵاته ژیان به‌ڕێ ده‌كه‌ن!
[ أوليفيير سرفايس ] له مه‌ڕسه‌دی زانستی مرۆیی ڕایگه‌یاند كه‌وا له ساڵی 2008 ڕێژه‌ی مسوڵمانان له بڕۆكسل 33.5% یان پێك ده‌هێنا، ئه‌مه له كاتێكدا كه به‌لجیكییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه به زمانی فه‌ڕه‌نسی قسه ده‌كه‌ن 12% پێك ده‌هێنن، هه‌روه‌ك 75% مسوڵمانه‌كان به پێی ته‌عالیمی ئیسلامییه‌وه ژیان له به‌لجیكا ده‌گوزه‌رێنن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌وا له 15 تا 20 ساڵی تر مسوڵمانان زۆرینه‌ی خه‌ڵك له بڕۆكسل پێك ده‌هێنن!! (ده‌جا با هه‌ر دژایه‌تی په‌چه‌و چارشێوی ئافره‌ت بكه‌ن.. ئه‌و ده‌م ئه‌بێ له دادگاكانیشیان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه بنووسن: [ واذا حكمتم بين الناس ان تحكوا بالعدل ] !!
ده‌نگی ئیسلام
[size=24]Safen.1992@Gmail.Com[/size]