بابه‌ت: ئــێـســـتـا بـــێ هـــۆشــی !
[center]( ئێستا بێ هۆشی )
ئاره‌زووی من ئه‌و ڕۆژه بوو
ماچ بکه‌م ته‌ختی نێو چاوت
وێرانت کرد حه‌زه‌کانم
له دوای کۆچی له ناکاوت
بۆ ڕۆیشتی سه‌رت هه‌ڵگرت
به‌ره‌و وڵاتی عه‌شق کوشتن؟
دوای تۆ بونه‌ته هاوده‌مم
ته‌نیایی و فرمێسک ڕشتن
ئاخۆ ئه‌بێ له ئاهی من
خودا چیت به‌سه‌ردا بێنێ؟
دڵنیابه ڕۆژێک دادێ
په‌شیمانی ئهتسوتێنێ
ئه‌زانم ئێستا بێ هۆشی ،
له خه‌یاڵ و خه‌وی خۆشدای
کاتێک که به خه‌به‌ر هاتی
ئه‌زانیت که چه‌نده ته‌نهای !
ئه‌وسا ئه‌بێ بگریت بۆ خۆت ،
بۆ ئه‌و عه‌شقه‌ی که دۆڕانت
به‌ڵام ئه‌و کات سودی نییه
ئاهو فرمێسک و سوتانت
سه‌هه‌ند
21/5/2010[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !