بابه‌ت: دەگێڕنەوە...........
دەگێڕنەوە پیاوێك هەموو ڕۆژێك هەزار جار نەفرەتی لە شەیتان دەكرد ڕۆژێك لەبەر سێبەری دیوارێك پاڵی دابوو یەكێك هات گوتی:هەستە ئەم دیوارە بەسەرتا دەكەوێت ...
قسەی تەواو نەكرد دیوارەكە ڕما..پیاوەكە گوتی تۆ كێی...؟؟
ئەویش گوتی من شەیتانم , گوتی پێت ناخۆشە بمرم ؟؟ گوتی نا مەبەستم ئەوە بوو شەهید نەبی..
هه‌روه‌ها ده‌گێرنه‌وه جارێك يه‌كێك له شاری خوراسان بۆ فێربونی زانست روله عيراق ده‌كات و ماوه‌يه‌كی زۆر له لای زانايه‌ك له‌زاناكانی عيراق مايهوه تاوه‌كه چوارهه‌زار فه‌رمووده سه‌باره‌ت به حيكمه‌ت فێربوو ، ئينجا ويستی بگه‌رێته‌وه خوراسان داوای روخسه‌تی له مامۆستاكه‌ی كرد و مامۆستا پێيگوت شتێكت فێركه‌م له‌مانه‌ی فيربويت باشتربێت؟ گوتی چی يه؟ مامۆستا گوتی له خراسان شه‌يتان هه‌يه گوتی به‌لێ، مامۆستا گوتی چی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر وه‌سوه‌سه‌ی كرد؟ گوتی ره‌تی دهكهينهوه ، فه‌رموی ئه‌گه‌ر هاته‌وه؟ گوتی دووباره ره‌تی دهكهينهوه ، مامۆستا فه‌رموی : ئه‌گه‌ر شه‌يتانی دوژمنی خواتان هاته لای و ئێوه‌ی له تاعه‌ت مه‌شغول كرد ئێوه خۆتان خه‌ريك مه‌كه‌ن به‌ره‌ت دانه‌وه‌ی وه‌سوه‌سه‌كه‌ی به‌لكو ئێوه وه‌كو ئه‌و كه‌سه غه‌ريبه بن كه به‌لای سه‌گی شوانێك دا تێده‌په‌ری و و به غهريبهكه ده‌وه‌رێ وئاوری لێ مه‌ده‌وه وازت لێ ده‌هێنێ .
خوا ههمولايهكمان بپارێزێ له فروفێلی ئه‌م به‌دكارو به له‌عنه‌ت كراوه.
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!