بابه‌ت: دهۆك بۆند له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی كامیرۆنی مۆرده‌كات
[size=24] یانه‌ی دهۆك به فه‌رمی بۆندی له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی كامیرۆن-ی مۆركرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شداری له یارییه‌كانی داهاتوو بكه‌ن.
رۆژی یه‌كشه‌ممه له باره‌گای یانه‌ی دهۆك به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی یانه‌ی دهۆك به فه‌رمی هه‌ردوو یاریزانی كامیرۆنی (تۆنی جۆرج و تیۆگۆ تۆزۆلا) پێشكه‌ش كرد، بۆ ئه‌وه‌ی تاكو كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ له یانه‌ی دهۆك یاری بكه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه یانه‌ی دهۆك بۆندی له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی تر مۆركرد ، ئه‌ویش هه‌ریه‌كه له (باسم عه‌باس و ئه‌حمه‌د مناجد) مۆركرد ، بۆ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ یارییان بۆ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ردوو یاریزان ناتوانن به‌شداری بكه‌ن تاكو ئیستغنا وه‌ربگرنه‌وه.[/size]
یاریگا