بابه‌ت: ژیانی گۆلدن بۆی ڕۆنی
نــاو :: وایــن مـارك ڕۆنی
ڕۆژی له دایك بوون :: 24/10/1985
شوێنی له دایك بوون :: كرۆكستت . لیڤه‌رپوول
درێژی :: 178 سم
شوێنی یاری كردن :: هێڕشبه‌ر
ڕه‌گه‌ز :: ئینگلیزی
سه‌ره‌تاییه‌ك له‌سه‌ر یاریزان ڕونی
واین مارك ڕونی یاریزانێكی تۆپی پێی لاوی ئینگلیزیه ئێستا به یه‌كێك له باشترین ھێڕشبه‌رانی جیهان ده‌ژمێردرێت وه سه‌ره‌تا ژیانی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێفێرتۆن ده‌ست پێ كرد دواتر چووه ڕیزی یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد وه خاوه‌ن توانایه‌كی زۆره وه گۆڵكارێكی زۆر مه‌ترسیداره به‌ڵام هه‌ندێك جار ناتوانێت كۆنترۆلی خۆی بكات وه زوو توڕه ده‌بێت له ناو یاریگادا به‌ڵام به كوڕی زێڕینی تۆپی پێی ئینگلیزی ده‌ژمێردرێت.
ڕونی له ئێفێرتۆن
واین ڕونی سه‌ره‌تایی ژیانی وه‌رزشی له ئه‌كادیمییای وه‌رزشی یانه‌ی ئێفێرتۆن ده‌ست پێ كرد له ته‌مه‌نی ده ساڵیه‌وه وه یاری له‌گه‌ڵ گشت تیمه تهمهنیهكانی یانه‌ی ئێفرتۆنی كرد تا وه‌رزی 2002-2003 كاتێك ڕاهێنه‌ر دێفد مۆیس بۆ یه‌كه‌م جار بانگهێشتی هێڵی یه‌كه‌می یانه‌ی كرد وه به خێراییه‌كی زۆر توانی خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێفێرتۆن وه توانی شوێنێكی سه‌ره‌كی بۆ خۆی بگرێته‌وه وه له‌شداری له 33 یاری كرد له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێفێرتۆن توانی 6 گۆڵ له خوولی پریمیێرلیگ تۆمار بكات وه دوو گۆڵ له جامی ئینگلته‌را وه له وه‌رزی دوایی یاریزان ڕونی چووه نێو باسی ڕۆژنامه‌كانه‌وه وه به‌شداری له 34 یاری كرد توانی نۆ گۆڵ تۆمار بكات وه بووه بچووكترین یاریزان كه گۆڵ له پریمیێرلیگ تۆمار بكات دوای ئه‌و ئاسته به‌رزه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن بۆندێكی له‌گه‌ڵ به‌ست و بردیه ئۆڵدترافۆرد.
وه‌رزی 2004-2005 یه‌كه‌م وه‌رزی یاریزان ڕونی بوو له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان وه یه‌كه‌م وه‌رزی بوو كه به‌شداری له شامپیۆنزلیگدا بكات وه یه‌كه‌م یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی فه‌نارباخچه‌ی توركی ئه‌نجام دا له 24/9/2004 وه توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات له یارییه‌كه وه دواتر كۆی گۆڵه‌كانی گه‌یشته شه‌ش گۆڵ له شامپیۆنزلیگ وه له خوولی پریمیێرلیگ به‌شداری له 29 یاری كرد تیادا توانی یانزه گۆڵ تۆمار بكات وه له وه‌رزی دوای ئه‌و به‌شداری له 36 یاریدا كرد وه توانی شانزه گۆڵ تۆمار بكات وه له وه‌رزی 2006-2007 ڕونی زیاتر خۆی په‌سه‌ند كردن له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی وه به‌شداری له 36 یاری كرد تیادا توانی 14 گۆڵ تۆمار بكات وه پێنج گۆڵ له جامی ئینگلته‌را وه به‌شداری له دوانزه یاری شامپیۆنزلیگدا كرد تیادا توانی چوار گۆڵ تۆمار بكات …
ڕونی و گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌واو
وه‌رزی ڕابردوو 2007-2008 وه‌رزێكی پڕ له خه‌ڵات بوو بۆ یاریزان ڕونی و هاوڕێیانی وه توانی به‌شداری بكات له به ده‌ست هێنانی گشت نازناوه گرنگه‌كان،،له پریمیێرلیگ یاریزان ڕونی به‌شداری له 27 یاریدا كرد وه تیادا توانی دوانزه گۆڵ تۆمار بكات هه‌رچه‌نده تووشی پێكانیش هات له‌و وه‌رزه وه له خوولی شامپیۆنزلیگدا به‌شداری له یانزه یاریدا كرد وه توانی چوار گۆڵ تۆمار بكات وه توانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نازناوی خوولی پریمیێرلیگ و خوولی شامپیۆنزلیگ به دسه‌ت بهێنێت وه له سه‌ره‌تایی ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانی یانه‌كان كرد وه ڕونی ئاستێكی زۆر باشی پێشكه‌ش كرد وه بوونه پاڵه‌وانی جیهان وه توانی سێ گۆڵ له سێ یاری تۆمار بكات وه له‌م وه‌رزه ڕۆنی تا ئێستا به‌شداری له بیست یاری كردووه وه هه‌شت گۆڵی تۆمار كردووه وه له خوولی شامپیۆنزلیگ ڕونی به‌شداری له شه‌ش یاری كردووه تیادا سێ گۆڵی تۆمار كردووه …
ڕونی كوڕی زێڕینی ئینگلیز
واین مارك ڕونی بچووكترین یاریزانی ئینگلیزیه كه‌وا به‌شداری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی كردبێت وه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرد له 12-02-2003 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئوستورالی وه له یۆرۆـی 2004 له پورتوگال ئاستێكی زۆر باشی پێشكه‌ش كرد وه توانی چوار گۆڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی تۆمار بكات وه تا ئیستا به‌شداری له 48 یاری كردووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی وه 19 گۆڵی تۆمار كردووه وه ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی فابیۆ كاپیلۆ پشتی به‌م یاریزانه ده‌به‌ستێت وه هیوای وایه كه‌وا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی لامپارد و جێرارد بتوانن ببنه پاڵه‌وانی جیهان له ساڵی 2010 له باشووری ئه‌فریقیا …
* خوولی پریمیێرلیگ ((2006-2007 و 2007-2008))
* جامی به‌خشین ((2007-2008))
* خوولی شامپیۆنزلیگ ((2007-2008))
* جامی جیهانی یانه‌كان ((2008))
س چ :یاریگا
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ