بابه‌ت: ئه‌یوب ئه‌دیشۆ نزیكه له رِاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر
[size=24][size=24]له‌م چه‌ند رۆژی دوایدا چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی چه‌ندین هه‌واڵی نادروستیان ده‌رباری ئه‌وه‌ی، كه ئه‌یوب ئه‌دیشو نابێته راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر و تا ئێستا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه.
له‌مباریه‌وه سامان بریفكانی به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا گوتی: یه‌كێك له رۆژنامه عه‌ره‌بیه‌كان به مانشێتێك گه‌وره ئه‌وه‌ی بلاَكرده‌وه كه ئه‌یوب ئه‌دیشۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر نه‌كردووه، ئه‌م هه‌واڵه له راستی دووره، چونكه سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر (عه‌بدوڵلا مه‌جید) به مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن بۆ ماوه‌ی 7 رۆژ سه‌ردانی سوریا كرد له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری ناوبراو له‌سه‌ر زۆربه‌ی شته‌كان پێكهاتوون.
سه‌باره‌ت به كاتی هاتنی ئه‌دیشۆ بۆ شاری هه‌ولێر (بریفكانی) گوتی: ئه‌یوب ئه‌دیشۆ ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌ی جه‌یش به‌شداری له جامی سوریا ده‌كات له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه راسته‌وخۆ دێته شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر مۆربكات[/size][/size]
مه‌کۆی وه‌رزش