بابه‌ت: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به سه‌ركه‌وتنی خۆی نیه با ئه‌م بابه‌ته نه‌خوێنێته‌وه
حه‌ز ئه‌كه‌ی ببیت به سه‌ركرده؟ حهزئهكهی ببیت به نوسه‌رێكی به‌ناوبانگ؟ حه‌ز ئه‌كه‌یت ڕۆمان نوسێك بیت ڕۆمانه‌كانت بۆ چه‌ندین زمان وه‌ربگێڕدرێت؟
یان زانایه‌كی كه‌م وێنه بیت؟ یان ببیته وێنهكێشیكی ناودار؟ یان حه‌ز ده‌كه‌یت ببیته ئه‌كته‌رێكی سینه‌مایی زۆر به‌ناوبانگ؟ كێ حه‌ز ده‌كا خه‌ڵاتی نۆبڵ وه‌ربگرێ !!؟؟
ئایا ئه‌مانه هه‌ر خه‌ون و خه‌یاڵن یان ڕاستی یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر؟ بێگومان راستین.. ئایا ئه‌وه ئێمه‌ین ئه‌توانین ببین به‌م هه‌موو شته سه‌یرانه؟ ئایا ده‌كرێ ئێمه بتوانین بگه‌ینه ئه‌م ئاستانه؟ ئێمه مرۆڤین! ده‌ی هه‌ر مرۆڤه كه ده‌بێته سه‌رداری خه‌ڵك، هه‌ر مرۆڤه رۆمان ده‌نوسێ یان ده‌بێته زانا یان هه‌ر شتێكی تر، كه‌واته بۆچی ئێمه ئه‌و مرۆڤانه نه‌بین؟ گه‌ر هه‌وین بۆ هه‌وڵ ناده‌ین؟ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆته داهێنه‌رێكی به‌توانا هه‌روا بۆخۆی فێر بووه یان هه‌وڵی داوه؟ بێ گومان ماندوو بووه هه‌وڵی داوه.. كه‌واته ئێمه ئه‌توانین ببین به هه‌موو شتێك گه‌ر هه‌وڵ بده‌ین.. گه‌ر یه‌كێك له ئێمه ئێستا زۆر بێ هیوایه‌و گاڵته‌ی به‌م قسانه دێت و ده‌ڵێ ئێمه ناتوانین ببین به سه‌رداری خه‌ڵك؟ ئه‌ی كه‌وایه كێ ئه‌توانێ ببێ؟ ئه‌وه كێیه له ئێمه زیرهكترهو ماندوو نهناستره و سه‌رده‌كه‌وێ؟ بۆ ئێمه خه‌وتوین؟ بۆ هه‌ر له ئێستاوه بڕیار ناده‌ین؟ بڕیاری ئێستات داهاتووته، بینه‌زیر بۆتۆ ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكستان كاتێك له قوتابخانه له ناو قوتابیه‌كان به مامۆستای وت ده‌مه‌وێ ببمه سه‌رۆك گشت قوتابیه‌كان گاڵته‌یان پێ كرد، به‌ڵام له كۆتایی دا گه‌یشت به ئامانجه‌كه‌ی، ده‌ی با ئێمه‌ش بڕیار بده‌ین و هه‌وڵ بده‌ین، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش گاڵته‌مان پێ بكات هه‌ر ده‌گه‌ین به ئامانجمان.