بابه‌ت: ده‌ته‌وێت به‌وه‌ستانه‌وه بخه‌ویت؟
[size=16]تا ئێستا بیرت له‌وه كردۆته‌وه كه زۆر جار ماندووبووى و پێوستت به پشوو هه‌بوه به‌ڵام شوێنه‌كه‌ى گونجاو نه‌بوه ،یاخود له‌سه‌فه‌رێك بویت و پپَوستت به پشوێكى كه‌م هه‌بوه به‌لام هیچ شوێنێك نه‌بوه؟ئهمجارهریان بێخه‌م به ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ ئه‌مه‌ى بۆ ده‌سته‌به‌ر كردویت و له‌هه‌ر شوێنێك ویستت بخه‌ویت ئه‌وا ده‌توانى به ئاسانى ئه‌وكاره بكه‌یت.
یه‌كێك له به‌ناوبانگترین و گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانى جیهان تایبه‌ت به دروست كردنى به‌ناوى LMCC بالیف هه‌ڵساوه به داهێنانى ئامێرێكى نوێ كه قه‌باره‌ى زۆر بچوكه‌و وه‌كو جانتیهكى سه‌فه‌رى ده‌توانى له‌گه‌ڵ خۆت بیگوازیته‌وه،له‌هه‌ر شوێنیك ویستت بخه‌وى ئه‌وا ئه‌م جانتایه بكه‌وه راسته‌وخۆ بالیفێكى بۆ سه‌رت دروست ده‌كات و دواى ئه‌وه به هۆى دوپایهوه ده‌توانى به وه‌ستانه‌وه بخه‌ویت ،له‌هه‌مان كاتدا بهرِێوهبهرانى ئه‌و كارگه‌یه ئه‌وه‌شیان رِوون كردۆته‌وه جگه له بالیف و ئه‌م پایانه‌ى پشته‌وه ئه‌وان بیریان له‌وه كردۆته‌وه ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و شوێنه رۆِژبێت و كاریگه‌ى له‌سه‌ر چاوى كه‌سه‌كه هه‌بێت ؟ئه‌وا بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته چاویلكه‌یه‌كى دژه رۆژیان له‌گه‌ل ئه‌م بالیفه داناوه‌و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان روون كرده‌وه كه ئه‌م بالیفه دوو بیستۆكهى بیده‌نگى (سماعه كاتم الێوت)ى لهگهڵَه بۆ برِینى ئه‌و ده‌نگ و ژاوه‌ژاوه‌ى كه ده‌گاته گوێ.
[/size]
kurdiu