بابه‌ت: بــمــێــنــهوه . . .
[center]
بــمــێــنــهوه
ئه‌ی تۆ نه‌ت وت خۆشم ئه‌وێیت؟
نه‌ت وت به ته‌نها هه‌ر هی تۆم؟
ئێستا بۆچی لێم گۆڕاوی؟
خۆ من هه‌ر ماوم وه‌کو خۆم
که ته‌مه‌نێکم له ده‌ست چوو
له پێناوی چاوه‌کانت
بۆ ئه‌ته‌وێ پێم بنۆشی
کاسه‌ی ژه‌هری دابڕانت؟
ئاخر بێ تۆ من چۆن بژیم؟
که تۆ هیوای بۆ ژیانم. . .
دڵنیابه. . . ئه‌گه‌ر بڕۆی
منیش چاو‌ڕێی نه‌مانم
تۆش نا‌توانیت له هیچ شوێنێک
وه‌ک باوه‌شم سه‌بوریت بێ
که‌س نییه وه‌ک من بتوانێ
هاوبه‌شی خه‌م و شادیت بێ!
سا که وایــه. . . له پێناوی
خۆشه‌ویستی بمێنه‌وه
خه‌نده‌ی تۆراوی سه‌ر لێوم
جارێکی‌تر بهێنه‌وه
سه‌هه‌ند
5/4/2010[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !