1

بابه‌ت: بولبول فیداتم

گۆرانییه‌ تازه‌كه‌ی عدنان كه‌ریم

بولبول فیداتم

بولبول فیداتم بولبول بولبول فیداتم
حه‌یرانی سۆز و ده‌نگ و سه‌داتم
ده‌مێكه‌ مه‌یلی لای یاران ئه‌كه‌م
تاسه‌ی دیده‌نی نازداران ئه‌كه‌م
بده‌ له‌شه‌قه‌ی باڵی نه‌رم و سوك
بڕۆ تا چه‌می تاسه‌ی ناو كه‌ركوك
له‌وێوه‌ باخچه‌ی خانه‌قا دیاره‌
مێرگوزارێكی ته‌ڕ و ئاوداره‌
بنیشێره‌وه‌ سه‌ر لقی چڵێ
ده‌ستكه‌ ناڵه‌ هه‌رده‌م بۆ گوڵێ
زۆرم پێ خۆشه‌ وه‌ك باخچه‌ی به‌هار
بگه‌شێیته‌وه‌ له‌گه‌ڵ جۆی ڕووبار
ئه‌و گوڵ خونچه‌یه‌ ده‌می كاته‌وه‌
خه‌می كۆنه‌ و نوێم له‌بیرباته‌وه‌
پێی بڵێن ته‌نها هه‌ر تۆ شای گوڵی
گوڵی سه‌ربه‌ستی ئارامی دڵی

گوڵی سه‌ربه‌ستی ئارامی دڵی
گوڵی سه‌ربه‌ستی ئارامی دڵی
گوڵی سه‌ربه‌ستی ئارامی دڵی
گوڵی سه‌ربه‌ستی ئارامی دڵی


ئه‌م به‌شه‌ی كه‌ له‌خواره‌وه‌ تۆخ كراوه‌

ئه‌وه‌ له‌ناو گۆرانییه‌كه‌دا زۆر دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ واته‌ له‌ كۆتایی گۆرانییه‌كه‌دا

2

وه‌ڵام: بولبول فیداتم

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=IH52fLC1M60[/youtube]
ئه‌مه‌ گۆرانیه‌كه‌ی عه‌دنان كه‌ریم

هۆنراوه‌كه‌ش هی شاعیر ( شێخ نوری شیخ صالح)ه

ده‌سته‌كانت خۆش... كاكه‌ بیلال هه‌ڵه‌بجه‌یی 
ڕێزم بگه‌یه‌نه‌ شاره‌كه‌م  زۆر بیری ئه‌كه‌م sad

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

3

وه‌ڵام: بولبول فیداتم

[size=19]یه‌كه‌م جاره‌ گوێم لێ بیت كاك سیروان ، هۆنراوه‌كه‌ی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆر جوان نووسراوه‌
ده‌ست خۆش كاك بیلال بۆ دانانی هۆنراوه‌كه‌ی، ده‌ست خۆش بۆتۆش كاك سیروان..
[/size]

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

4

وه‌ڵام: بولبول فیداتم

-Sirwan  - نوسی
ڕێزم بگه‌یه‌نه‌ شاره‌كه‌م  زۆر بیری ئه‌كه‌م

به‌ڕاستی تۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یت؟

به‌هه‌ر حاڵ زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت گیانه‌كه‌م

5

وه‌ڵام: بولبول فیداتم

زۆر سوپاس بۆ تۆش ئایه‌ خان

6

وه‌ڵام: بولبول فیداتم

[size=16]ئه‌رئ کاکه‌ بیلال گیان مه‌کۆکه‌ت جیبه‌سه‌ر هات خۆ ئاو لافاو نه‌یبرد؟:/

هه‌ربژیت بۆ هۆنراوه‌که‌ت[/size]

7

وه‌ڵام: بولبول فیداتم

Dast xosh Bilal

8

وه‌ڵام: بولبول فیداتم

DellYaar نووسی:

Dast xosh Bilal

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

9

وه‌ڵام: بولبول فیداتم

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی ئازیز