بابه‌ت: ئه‌ڵماس
ئه‌ڵماس
ئه‌ڵماس مادهیهكهپێكهاتهى بلوری هه‌یه‌و زۆر جار شێوه‌ى شه‌ش پاڵووی هه‌یه‌و هه‌ندێ جار شێوه‌ى شه‌ش ڕووی هه‌یه. ئه‌ڵماس به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر لهكاربۆن ( ڕه‌ژوو) پێكدێ له‌ژێر په‌ستان و گه‌رمی زۆر. لێكچوونێكی زۆر ههیهلهنێوان ئه‌و ماده‌یه‌ى كهگرافیت و ئه‌ڵماس پێكدێنێ كه‌ئه‌ویش كاربۆنه،كه‌چی سیفاته‌كانی هه‌ر یه‌كیان زۆر جیاوازهلهئهوی تر به‌هۆى جیاوازی هه‌ر یه‌كیان له‌پێكهاته‌ى گه‌ردیله‌یی.ئه‌و لێكچوونهزۆرهی كهلهپێكهاتهى كیمیاوی ههیهوای له‌زانایان كرد كهتاقیكردنهوهبكهن له‌سه‌ر گۆڕینی گرافیت بۆ ئه‌ڵماس له‌ڕێگای ئامێرێكی تایبه‌ت كه‌به‌رگری پله‌ی گه‌رمی به‌رزو په‌ستانی زۆر ده‌كات بۆ گۆڕینی گرافیت بۆ ئه‌ڵماس كه‌له‌ئه‌نجامدا ئه‌ڵماسی پیشه‌سازی یان (ئه‌ڵماسی دروستكراو) به‌رهه‌م دێ.
ته‌مه‌نی نوێترین ئه‌ڵماس نزیكه‌ى یه‌ك ملیار ساڵه،كهمادهیهكی زۆر ناسراوو بهسوودهلهنێوان (3000) ماده‌ی ناسراو كه‌هه‌ن تا ئێستا. ئه‌ڵماس له‌دێر زهمانهوهناسراوهوهك گه‌وهه‌رێكی به‌نرخ،له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌م ئه‌ڵماس زۆر بڵاو بووهوهپاش پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیای بڕین و سافكردنی ئه‌ڵماس ،به‌تایبه‌تی به‌ڕێگای (بریلیات) كه‌له‌لایه‌ن ئه‌وروپییه‌كان دۆزرایه‌وه.
ئه‌ڵماس سیفاتی فیزیایی نایابی هه‌یه، به‌تایبه‌تی هێزی ڕه‌قی به‌رز كه‌ته‌نها ئه‌ڵماس پله‌ی (10/10) وه‌رده‌گرێ له‌پله‌ى هێزی ڕه‌قی به‌رده‌كان،ته‌نها بۆ زانین جیاوازی له‌پله‌ی هێزی ڕه‌قی له‌نێوان (9 پله) بۆ (یاقوت و زفیر) و (10 پله) زۆره‌و هه‌روه‌ها تواناى په‌رش وبڵاوبوونه‌وه‌ى ڕووناكی زۆر به‌رزه.له‌به‌ر ئهوهئهڵماس ماده‌یه‌كی زۆر به‌نرخ و گرنگهلهپیشهسازی دروستكردنی خشڵ، هه‌روه‌ها پیشه‌سازییه‌كانی تر وه‌ك به‌كارهێنانی ئه‌ڵماس له‌سه‌ری ئه‌و دڕێلانه‌ی كهبهكاردێن له‌لێدانی بیری نه‌وت.
یۆنانیه‌كان بهئهڵماسیان ده‌گوت ئازماس (به‌یۆنانی αδαμαξ ) كه‌مانای (ناتوانرێ بگۆڕدرێ) ده‌دات چونكه‌زۆر ڕه‌قه. ئیبن مهنزوِر له(لسان العرب) ده‌ڵێ له‌بنچینه‌دا وشه‌ى ئه‌ڵماس لهئاژماسى یۆنانی وه‌رگیراوه‌و كراوه‌ته‌عه‌ره‌بى وه‌پاشان عه‌ره‌به‌كان (ژ) یان گۆریوهبۆ (ل) چونكه‌زۆر لیك نزیكن له‌شێوه‌و ده‌رچوونی له‌ده‌م.
زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌ڵماس لهزاركهگڕكانییهكان ده‌رده‌هێنن كهئاگرهگڕكانییهكان بۆ دهرهوهدهرى ده‌هاوێژن له‌قوڵایی زه‌وى ده‌رده‌چێ كه‌ده‌گاته(150 كم) له‌پله‌ى گه‌رمی زۆر به‌رزو په‌ستانی زۆر ماوه‌یه‌كی زۆرى ده‌وێت كهدهگاتهملیۆنهها ساڵ تا بارودۆخی گونجاو دروست ده‌كات بۆ پێكهاتنی ئه‌ڵماس.
كانگاكانی ئه‌ڵماس به‌زۆری دهكهونهناوهڕاست و باشوری ئه‌فریكا ،بڕێكی باشیش له‌ئه‌ڵماس لهكهنهداو ڕوسیا‌و به‌ڕازیل و ئوستڕالیا دۆزراوه‌ته‌وه.
ساڵانهنزیكهى (130 ملیۆن) مسقال یان (26 هه‌زار) كیلۆگرام ئه‌ڵماس ده‌رده‌هێنرێ كه‌نرخه‌كه‌ی ده‌گاته(9 ملیار) دۆلاری ئه‌مریكی.
چوار پێوه‌ر هه‌یه‌بۆ زانینی باشی و نایابی ئه‌ڵماس : عه‌یار(قرات)،و خاوێنی (ڕوونی)،و ڕه‌نگ،و بڕین.
به‌رامبه‌ر بهئهڵماسى سروشتی، ئه‌ڵماسى پیشه‌سازی (دروستكراو) به‌رهه‌م ده‌هێنرێ كه‌بڕه‌كه‌ی دهگاتهچوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ڵماسى سروشتی ده‌رهێنراو.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی ئه‌ڵماسى دروستكراو قه‌باره‌ی بچووكه‌و ناڕێك دیارهكهدهبێتههۆی كه‌می نرخ به‌به‌راوورد كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ڵماسى سروشتی،وهبهكارهێنانهكانی ته‌نها لهكارهپیشهسازییهكان ده‌بێت ،له‌به‌ر ئهوهبڕوانامهی دروست و بهگرنتى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵماسى سروشتی ده‌درێت به‌تایبه‌تی ئه‌ڵماسی نایاب، ئه‌م بڕوانامانه‌ش له‌لایه‌ن سهَنتهر و كۆمپانیاكان ده‌درێن كه‌ژماره‌یه‌ك له‌خه‌ڵكی زانایان هه‌یه‌له‌م بواره‌و ماوه‌یه‌كی زۆرهلهبازرگانی ئه‌ڵماس و به‌ردی نایاب كارده‌كه‌ن، وه‌ك (GIA ) ى ئه‌مریكى و (HRG و IGI ) ى به‌لجیكی كهبچووكترین ورده‌كاری بهردهكهدهنووسن وه‌ك كێش وعه‌یارو، جۆری پارچه‌كه،و پله‌ی خاوێنی (ڕوونی)،و دووریه‌كانی به‌رده‌كه، بڕوانامهكهژمارهیهكی زنجیره‌یی ده‌درێتێ و كۆپییه‌ك له‌م بڕوانامهیهلهفایلهكانی كۆمپانیا هه‌ڵده‌گیرێ و ئه‌م بڕوانامانهباوهڕ پێكراوانه‌ش ئهڵماسهكهبهنرختر ده‌كه‌ن.
زۆر كێشه‌و گیروگرفت و باس ههیهدهربارهی ده‌رهێنان و دابه‌شكردنی ئه‌ڵماس،هه‌روه‌ك له‌پڕۆسه‌ى فرۆشتنى به‌ناو (ئه‌ڵماسى خوێناوى) له‌لایه‌ن باندی چه‌كداری ئه‌فریكایی. هه‌روه‌ها قسهههیهدهربارهی گروپی دی پێرز،كهیهكێكهلهگهورهكۆمپانیاكانی ئه‌ڵماس له‌جیهان و باره‌گای ههیهلهجۆهانز بێرگ و له‌نده‌ن،كهباڵادهستی خۆى به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كاردێنێ بۆ كۆنترۆڵكردنی بڕی ئه‌ڵماس لهبازاڕو یاریكردن به‌نرخه‌كان .
بۆ سه‌رچاوه‌كه
ببورن چونكهئهم بابهتهماوهیهك له‌مه‌وبه‌ر وه‌رم گرتووه