بابه‌ت: به‌ره‌وه جامی جیهانی 2010 باشووری ئه‌فریقیا و چه‌ند ئامارێك !!
[size=16]به تێپه‌ڕبوونی كات ئێستا له هه‌موو جیهان چاوه‌ڕوانی ڕۆژی 11 / 6 / 2010 ده‌ست پێكی یاریه‌كانی جامی جیهانی باشووری ئه‌فریقیا ده‌كه‌ن كه گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانیه‌تیه له ئاستی جیهان ، سه‌ره‌تای ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1930 كه یه‌كه‌م مۆندیال بوو ئه‌وكات 13 هه‌ڵبژارده به‌ژداریان كردوو خاوه‌ن خاك و جه‌ماوه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆره‌گوای توانی به‌ناوی یه‌كه‌م مۆندیال ناوی خۆی بخاته مێژوو پاشان ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه به‌رده‌وام بوو تاساڵی 1938 پاشان مۆندیال وه‌ستا به هۆی ڕووداوه‌كانی جه‌نگی جیهانیه‌وه ، له ساڵی 1950 دووباره به سیسته‌مێكی نوێ مۆندیال ده‌ستی پێكرده‌وه پاشان هه‌رچوار ساڵێك بێ وه‌ستان ده‌ستی پێكرد تاكو ئێستا ، بۆ یه‌كه‌م جار مۆندیال له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو كیشوه‌ری " ئه‌مریكای باشوور و ئه‌وروپا " مۆندیال له كیشوه‌ری ئاسیا كه هه‌ردوو وڵاتی " كۆریای باشوور و ژاپۆن " به‌ڕێوه‌چوو ئه‌وكات پاڵه‌وانی مۆندیال به‌ناوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیله‌وه بوو كاتێك سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له مۆندیالی ئه‌مجاره‌ش كیشوه‌ری ڕه‌ش " ئه‌فریقیا " ئه‌م شه‌ره‌فه‌ی پێ ده‌سپێردرێت كاتێك دوای چه‌ند ڕۆژێكی تر هه‌مووان به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی مۆندیالی باشووری ئه‌فریقیا ده‌كه‌ین ، هه‌ڵبژارده زلهێزه‌كانی جیهان " به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین و ئیسپانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا و ئینگلته‌ره .....هتد .. " كه هه‌رده‌م پاڵێوراو بووینه بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كانی مۆندیال .
دیهمنێك له یه‌كه‌م مۆندیالی ساڵی 1930
پاڵه‌وانه‌كانی جامی جیهانی له مۆندیالی 1930 تا مۆندیالی 2006
1 - 1930 پاڵه‌وان ( ئۆره‌گوای ) له ووڵاتی ئۆره‌گوای
2 - 1934 پاڵه‌وان ( ئیتاڵیا ) له ووڵاتی ئیتاڵیا
3 - 1938 پاڵه‌وان ( ئیتاڵیا ) له ووڵاتی فه‌ڕه‌نسا
4 - 1950 پاڵه‌وان ( ئۆره‌گوای ) له ووڵاتی به‌ڕازیل
5 - 1954 پاڵه‌وان ( ئه‌ڵمانیا ) له ووڵاتی سویسرا
6 - 1958 پاڵه‌وان ( به‌ڕازیل ) له ووڵاتی سوید
7 - 1962 پاڵه‌وان ( به‌ڕازیل ) له ووڵاتی شیلی
8 - 1966 پاڵه‌وان ( ئینگڵته‌را ) له ووڵاتی ئینگڵته‌ره
9 - 1970 پاڵه‌وان ( به‌ڕازیل ) له ووڵاتی مه‌كسیك
10 - 1974 پاڵه‌وان ( ئه‌ڵمانیا ) له ووڵاتی ئه‌ڵمانیا
11 - 1978 پاڵه‌وان ( ئه‌رجه‌نتین ) ووڵاتی ئه‌رجه‌نتین
12 - 1982 پاڵه‌وان ( ئیتاڵیا ) له ووڵاتی ئیسپانیا
13 - 1986 پاڵه‌وان ( ئه‌رجه‌نتین ) له ووڵاتی مه‌كسیك
14 - 1990 پاڵه‌وان ( ئه‌ڵمانیا ) له ووڵاتی ئیتاڵیا
15 - 1994 پاڵه‌وان ( به‌ڕازیل ) له ووڵاتی ئه‌مریكا
16 - 1998 پاڵه‌وان ( فه‌ڕه‌نسا ) له ووڵاتی فه‌ڕه‌نسا
17 - 2020 پاڵه‌وان ( به‌ڕازیل ) له ووڵاتی كۆریای باشوور و ژاپۆن
18 - 2006 پاڵه‌وان ( ئیتاڵیا ) له ووڵاتی ئه‌ڵمانیا
19 - 2010 پاڵه‌وان ( ؟ ) له ووڵاتی ئه‌فریقیای باشوور
________________________________________________________
به‌ڕازیل پاڵه‌وانی مۆندیالی 1958
ئه‌و ڕاهێنه‌رانه‌ی جامی جیهانیان به‌ده‌ست هێناوه له مۆندیالی 1930 تا مۆندیالی 2006 .
1 - 1930 ( ئهلبۆرتۆ سۆبۆشی ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆره‌گوای
2 - 1934 ( ڤیتۆریۆ بۆتزۆ ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا
3 - 1938 ( ڤیتۆریۆ بۆتزۆ ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا
4 - 1950 ( خوان لۆپێز ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆره‌گوای
5 - 1954 ( سیب هێربیگهر ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا
6 - 1958 ( ڤیتشنتی ڤیۆلا ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل
7 - 1962 ( ڤیتشنتی ڤیۆلا ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل
8 - 1966 ( ئهلف ڕامزی ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را
9 - 1970 ( ماریۆ زاگالۆ ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل
10 - 1974 ( هامۆن شۆن ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا
11 - 1978 ( سیزار لویس مینۆتی ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین
12 - 1982 ( ئاترۆ پیرزۆت ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا
13 - 1986 ( كارلۆس بیلاردۆ ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین
14 - 1990 ( فرنتز پیكنپاور ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا
15 - 1994 ( كارلۆس ئه‌لبیرتۆ پێرێرا ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل
16 - 1998 ( ئیمێ جاكی ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕنسا
17 - 2002 ( سكۆلاری ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل
18 - 2006 ( ماشیلۆ لپی ) بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا
19 - 2010 ( ؟ )
________________________________________________________
ئه‌رجه‌نتین پاڵه‌وانی مۆندیالی 1986
گؤڵكارانی مۆندیال له مۆندیالی 1930 تا مۆندیالی 2006
1 - 1930 ( ستابێلی ) به ( 8 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین
2 - 1934 ( جافیۆ ) به ( 4 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا
3 - 1938 ( لیوندایس ) به ( 8 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل
4 - 1950 ( ئهدمێر دیمینتز ) به ( 9 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل
5 - 1954 ( كۆیچین ) به ( 11 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا
6 - 1958 ( فۆنتین ) به ( 13 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا
7 - 1962 ( سانچێز ) به ( 6 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی چیلی
8 - 1966 ( ئۆزهبیۆ ) به ( 9 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگاڵ
9 - 1970 ( مۆله‌ر ) به ( 10 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا
10 - 1974 ( لاتۆ ) به ( 7 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌نده
11 - 1978 ( ماریۆ كامپیۆس ) به ( 6 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین
12 - 1982 ( پاوڵۆ ڕووسی ) به ( 6 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا
13 - 1986 ( لینكه‌ر ) به ( 6 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌ره
14 - 1990 ( سكیلاچی ) به ( 6 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا
15 - 1994 ( سالینكۆ ) به ( 6 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ڕووسیا
16 - 1998 ( داڤێد سوكێر ) به ( 6 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا
17 - 2002 ( ڕۆناڵدۆ ) به ( 8 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل
18 - 2006 ( كلۆزه ) به ( 5 ) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا
19 - 2010 ( ؟ )
________________________________________________________
ئینگڵته‌ره پاڵه‌وانی مۆندیالی 1966
باشترین یاریزانانی مۆندیال له مۆندیالی 1930 تا مۆندیالی 2006
1 - 1930 ( هیكتۆر سكارۆنی ) له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆره‌گوای
2 - 1934 ( زامۆرا ) له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا
3 - 1938 ( لیوندایس و داسێلڤا ) له هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل
4 - 1950 ( چیا فینۆ ) له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆره‌گوای
5 - 1954 ( بۆشكاش ) له هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا
6 - 1958 ( ڕیۆنه كوبا ) له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا
7 - 1962 ( گارنیشیا ) له هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل
8 - 1966 ( بۆبی چاڵتۆن ) له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌ره
9 - 1970 ( بێلیه ) له هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل
10 - 1974 ( یۆهان كرۆیف ) له هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نده
11 - 1978 ( ماریۆ كامپیۆس ) له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین
12 - 1982 ( میشل پلاتینی ) له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا
13 - 1986 ( دیگۆ مارادۆنا ) له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین
14 - 1990 ( لۆتار ماتیۆس ) له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا
15 - 1994 ( ڕۆماریۆ ) له هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل
16 - 1998 ( زه‌ینه‌دین زێدان ) له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا
17 - 2002 ( ئۆلی ڤهركان ) له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا
18 - 2006 ( كلۆزه ) له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا
19 - 2010 ( ؟ )
________________________________________________________
ئیتاڵیا پاڵه‌وانی مۆندیالی 1982
سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی به‌ژداری مۆندیالیان كردووه له مۆندیالی 1930 تا مۆندیالی 2006 جگه‌له مۆندیالی 2010
1 - هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل تاكه هه‌ڵبژارده‌یه له هه‌موو مۆندیاله‌كان به‌ژداری كرددوه كه ( 18 ) جار
2 - ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا ( 16 ) جار
3 - ئه‌رجه‌نتین و موكسیك ( 14 ) جار
4 - ئینگڵته‌ره و فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا ( 12 ) جار
5 - به‌لچیكا و سوید ( 11 ) جار
6 - ئۆره‌گوای و یوگسلافیا ( 10 ) جار
7 - مه‌جه‌ر و چیك ( 9 ) جار
8 - ئۆسكتلهنده و ئه‌مریكا و هۆڵه‌نده و سویسرا ( 8 ) جار
9 - یه‌كیتی سۆڤیه‌ت و نه‌مسا و بولگاریا ڕۆمانیا و كۆریای باشوور و پاره‌گوای و پۆڵه‌نده ( 7 ) جار
10 - كامیرۆن ( 5 ) جار
11 - سعودیه و كۆڵۆمبیا و مه‌غریب و پیرۆ و پرتوگاڵ ( 4 ) جار
12 - كۆسته‌ریكا و ئۆكرانیا و بۆلیڤیا و دانیمارك و ئێرله‌نده‌ی باكوور و نێجیریا و نه‌رویج و ئێران و ژاپۆن ( 3 ) جار
13 - میصر و ڕوسیا و سلڤادۆر و توركیا و ئوستڕاڵیا و ئیكوادۆر ( 2 ) جار
14 - كوێت و ئیمارات و كه‌نه‌دا و كۆریای باكوور و یۆنان و هایتی و ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات و سه‌نیگاڵ و سلۆڤینیا و زائیر و ئه‌نگۆڵا و كۆتی ڤوار و غانا و تۆگۆ و تریندادتۆباگۆ و عێراق ( 1 ) جار
________________________________________________________
ئه‌ڵمانیا پاڵه‌وانی مۆندیالی 1974
چه‌ند ئامارێكی تایبه‌ت به مۆندیال له مۆندیالی 1930 تا مۆندیالی 2006
1 - یاریزانی به‌ڕازیلی ( ڕۆناڵدۆ ) گۆڵكاری هه‌موو مۆندیالهكانه به تۆماركردنی ( 15 ) گۆڵ .
2 - یاریزانی ئه‌ڵمانی ( لۆته‌ر ماتیۆس ) زۆرترین یاری ئه‌نجام داوه له مۆندیال به ( 25 ) یاری .
3 - زۆرترین هانده‌ر له مۆندیال له یاری نێوان ( به‌ڕازیل و ئۆره‌گوای ) ساڵی 1950 له یاریگای " ماراكان "ـی به‌ڕازیل به ( 174 ) هه‌زار هانده‌ر .
4 - خێراترین گۆڵ یاریزانی توركی ( هاكان شوكر ) له هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشووری تۆماركرد به تێپه‌ڕ بوونی 11 چركی له مۆندیالی 2002 .
5 - خێراترین لێدانی سزا له مۆندیالی 1974 له خوله‌كی 2 نێوان هۆڵه‌ند و ئه‌ڵمانیا هۆڵه‌نده گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد .
6 - خێراترین گۆڕانكاری له مۆندیالی 1998 ئیتاڵیا یاریزان " نێستا " پاش 4 خولهك گۆڕێ .
7 - كه‌مترین هانده‌ر له مۆندیالی 1930 یاری نێوان پیرۆ و ڕۆمانیا به ئاماده‌بوونی 300 هانده‌ر .[/size]
[center]
ئاماده‌كردنی / ئاسۆ یاسین
مافی پارێزراوه / بۆ ماڵپه‌ڕ و یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین[/center]