بابه‌ت: پیاوان چی ده‌زانن ده‌رباره‌ی ژن؟
[size=16]*هه‌وڵمه‌ده درۆی له‌گه‌ڵ بكه‌یت، چونكه ئه‌و ته‌نها بهدهنگتدا ده‌زانێت كهدرۆ ده‌كه‌یت.
* پشتگوێی مه‌خه كاتێك لهبههاترین پێویستییه‌كانی تۆیه.
* یه‌كه‌م جار تۆ خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ ده‌رببڕه ئه‌و كات پرسیار بكه ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌و بۆ خۆت.
* خیانه‌تی لێمه‌كه، دڵی وه‌ك شوشه‌یه كه شكا به‌ئاسانی ناگه‌ڕێته‌وه باری پێشووی.
* گه‌ر بینیت زه‌رده‌خه‌نه‌ی له‌سه‌ر لێوه ئه‌وه بزانه دڵخۆشه به‌بونی تۆ له‌گه‌ڵیدا.
* گه‌ر په‌یوه‌ندی پێوه‌كردی ئه‌وه بزانه كه خه‌مباره‌و گه‌ر چی خه‌مه‌كانیشی ده‌رنابڕێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت گوێی له‌ده‌نگت بێت‌و ئاسوده بێته‌وه.
* گه‌ر هاتوو شاد‌و دڵخۆش بوو هاوبه‌شی بكه له‌و خۆشییه‌دا، گه‌ر هاتوو خه‌مبارو بێ تاقه‌ت بوو هه‌وڵبده ئاسوده‌ی بكهیتو خه‌مه‌كه‌ی نه‌هێڵی نه‌ك چاره بده‌یته ده‌ست خۆی.
* دڵی ژن پیاوێكی خۆش ناوێت تا بڕوای پێنه‌كات.
* زۆر سه‌خته ژن تاڵی‌و ناخۆشیه‌كانی ده‌رببڕێت، گه‌ر بینیت چاوه‌كانی فرمێسكی پیادا دێته خوار ئه‌وه بزانه كه له‌ناخۆشترین باردایه. له‌كۆتایدا ببنه هاوڕێیه‌كی دڵسۆز‌و باوكێكی به‌سۆزو برایه‌كی نهرمو نیان‌و هاوسه‌رێكی به‌وه‌فاو پڕ سۆز بۆ ژنان كاتێك ژن ئه‌م مرۆڤه هه‌ست ناسكه‌یه.
دڵداران[/size]