بابه‌ت: له گوڵزاری پیاوچاکان
له گوڵزاری پیاوچاکان
1- په‌یوه‌ندی رۆحی
زانای ئه‌مه‌ریکی (جیفری له‌نك) له کتێبی (صراع من اجل الاسلام)
ده‌ڵێت: که موسڵمان بووم ده‌چووم بۆ مزگه‌وت و نوێژم به جه‌ماعه‌ت ده‌کرد و گوێم له ئیمامه‌که ده‌گرت که قورئانی ده‌خوێند زۆر دڵخۆش ده‌بووم.....
لێیان پرسیم ؛ خۆ تۆ زمانی عه‌ربی نازانی و له قوئان تێ ناگه‌یت بۆچی ئه‌مه‌نده حه‌زت له له قورئان خوێندنی ئیمامه‌که‌یه؟ منیش پێم وتن کاتێك منداڵ ده‌گری گوێی له ده‌نگی دایکی ده‌بێ ژیر ده‌بێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی له قسه‌کانی دایکی تێ بگات؟ ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌کی رۆحی هه‌یه له نێوان دایك و منداڵه‌که ده‌بێته مایه‌ی ژیر بوونه‌وه‌ی منداڵه‌که . منیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌و په‌یوه‌ندیه هه‌یه له‌نێوان من قورئان و دڵ و ده‌رونم ئارام ده‌بێ .
2- ده‌ست بڵاوی
(عبدالله کوری عمر) (ره‌زای خوایان لێ بێ) هیچ کات نانی بێ میوان نه‌ده‌خوارد، هه‌موو رۆژێك که ده‌هاته‌وه فه‌قیره‌کانی سه‌ر رێی ماڵی خۆیان ده‌هێناوه ماڵ بۆ نان خواردن ، رۆژێك خێزانه‌که‌ی پێش هاتنه‌وه‌ی عبدالله هه‌موو فه‌قیره‌کانی نێوان ماڵی خۆیان و مزگه‌وتی هێناوه ماڵ و خواردنی دانێ و به‌رێی کردن، پاشان که عبدالله هاته‌وه ماڵ میوان نه‌بوو که‌سی ده‌ست نه‌که‌وه‌ت بیهێنێته‌وه ماڵ ... ئه‌و رۆژ نانی نه‌خوارد
3- کۆڵ مه‌ده له نوسین
له زانایه‌کیان پرسی تا که‌ی هه‌ر خه‌ریکی نوسینی زانست ده‌بیت؟ وتی له‌وانه‌یه ئه‌و وشه‌ی که ده‌بێته هۆی رزگاربوون هێشا نه‌نوسرابێت!!
4-منداڵ
منداڵێك هه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرد / گه‌وره‌که‌ی ویستی لێی بدات ،منداڵه‌که وتی من به‌بێ ئه‌قڵی هه‌ڵه‌م کرد ، تۆ به عه‌قڵه‌وه مه‌که هه‌ڵه‌وه
-
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!