بابه‌ت: " شێـتی به‌رهه‌می عه‌قڵـه "
[center][size=22]" شێتی به‌رهه‌می عهقڵـــه "[/size][/center]
[size=19][center]ئه‌گه‌ر له شوێنێکدا شێتێکت بینی ئه‌وا به‌زه‌ییت به‌ودا نه‌یه‌ته‌وه ،به‌ڵکو به‌زه‌ییت به خۆتدا بێته‌وه که نه‌ت توانیوه بگه‌یته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که شێت بیت ! چونکه ته‌نها تاڵه مویه‌کی باریک بلیمه‌تی له شێتی جیاده‌کاته‌وه ، شێته‌کان که‌سـانی لێهاتوو و زیره‌ک بوون ، ئه‌وان هێنده شتیان زانیوه ، هێنده بیریان کردۆته‌وه ، که مێشکیان توانستی ئه‌و هه‌موو په‌ستانه‌ی نه‌بووه و به شێت بوون کۆتایی هاتووه. وه‌ک گه‌وره فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمان نیچه که خۆی به شێتی کۆتایی به‌ژیانی هات ده‌ڵێت " شێتی به‌رهه‌می عه‌قڵه " واته که‌س ناتوانێت به ئاسانی شێت بێت ، شێتی له ئه‌نجامی عه‌قڵێکی گه‌وره و پته‌وه‌وه رووده‌دات، له ئه‌نجامی زیره‌کیه‌کی له راده‌به‌ده‌ر رووده‌دات. شێته‌کان که‌سانێکی لێهاتوون ، گه‌ر ژیانیان به‌م عاقاره نه‌بوایه ئه‌وا که‌سانێکی بلیمه‌ت ده‌بوون، وه‌ک نوسه‌ری عه‌ره‌ب و خاوه‌ن کتێبی( بلیمه‌تی و شێتی )هاشم صالح ده‌ڵێت " جیاوازی بلیمه‌ت و شێتی ئه‌وه‌یه، قه‌یرانی بلیمه‌ت له ڕێگه‌ی داهێنانه‌وه ئـاوا ده‌بێت،به‌ڵام قه‌یرانی شێتی به‌ره‌و وڕێنه‌یه‌کی به‌تاڵ و کاری ناشایسته‌ی ده‌بات . واته گه‌ر داهێنانی گه‌وره نه‌بوایه، ئه‌وا بلیمه‌ت ده‌بوو به که‌سێکی شێت". ڕه‌نگه شێتی هه‌ندێک له بلیمهتهکـان بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ست نه‌کردنی که‌سانی ده‌وروبه‌ریان به گه‌وره‌ییه‌که‌یان، وه‌ک نیچه ده‌ڵێت " هه‌ندێ که‌س هه‌ن پاش مردن له دایک ئه‌بن " , ئه‌م وته‌یه‌ی نیچته واته که‌سانێک هه‌ن که زۆر که‌سی بلیمه‌ت و گه‌وره‌ن ، به‌ڵام له سه‌رده‌می خۆیاندا هیچ گرنگیان پێنه‌دراوه‌و پشتگوێ خراون، به‌ڵام سه‌رده‌مێک یه‌ت که گه‌وره‌یی ئه‌م که‌سانه ده‌رده‌خات. ئه‌م وته‌یه‌ی نیچه‌ش به ته‌واوی به‌سه‌ر خۆیدا چه‌سپا !! . له کۆتاییدا ئه‌مه‌وێت بڵێم ڕێزگرتن له شێته‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌م ئه‌رکێکی مرۆڤانه‌یه و هه‌م ده‌بێت بزانین که ئه‌وان له ئێمه به‌تواناتربوون... له بیریشمان نه‌چێت هه‌موو شێتیهکیش هه‌ر له‌م جۆره‌ی سه‌ره‌وه نیه !!
نوسینی : رۆمان[/center][/size]
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..
YASSIN OMER
[/size][/center]