بابه‌ت: ئه‌گه‌ر مه‌یلت له دڵ ده‌ركه‌م
[size=16]ئه‌گه‌ر مه‌یلت له دڵ ده‌ركه‌م غه‌ریبیت كۆیی دڵبهربم
ئه‌گه‌ر ساتێ له یادم چی هیلاكی ژه‌هری ئهژدهربم
به غه‌یری بۆسهیی چاوت ئه‌گه‌ر قصدی وصالت كه‌م
به شوعله‌ی قه‌هری تۆ یاڕه‌ب سه‌راپا قه‌تڵی ئه‌خگه‌ر بم
ئه‌گه‌ر یه‌ك لحظه سستی كه‌م له ژێر باری غه‌می عیشقت
به مثلی په‌نجه‌ره قوربان به ته‌ن سوراخی خه‌نجه‌ر بم
له‌سه‌ر ته‌عریفی ئه‌گریجه‌ت ئه‌گه‌ر بێم وه‌صفی كاكۆڵ كه‌م
به ضه‌ربی تیغی ئه‌برۆی تۆ ئه‌من مهقتولی بێ سه‌ر بم
ئه‌گه‌ر یه‌ك لحظه غافڵ بم له شوعله‌ی ماهی ڕوخسارت
له حه‌شرا بێ نصیبی جه‌ننه‌ت و هه‌م حه‌وزی كه‌وثهر بم
گه‌دایی كۆیی جانانه به شاهی عاله‌می ناده‌م
گه‌دایی خۆشتره بۆ من له شاهی گه‌ر مخیر بم
ئه‌رێ یاران به‌ڵا ( كوردی ) له بۆته‌ی فیرقه‌ته یه‌كجار
خولاسه و بێ غه‌ش و مه‌قبولی عاله‌م هه‌روه‌كو زهڕبم[/size]
مسته‌فا به‌گی ساحێب قڕان ( كوردی )
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم