بابه‌ت: گۆڵچیه‌كان ڕه‌خنه‌یان له تۆپی جامی جیهانی گرت
ئه‌مرۆ جانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به هه‌مان شیوه‌ی ئیکه‌ر کاسیاس ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی له تۆپه تازه‌که‌ی جامی جیهانی باشوری ئه‌فریقا که به جابولانی ناسراوه بوفۆن ئه‌مڕۆ وتی : خۆئاماده‌کردنه‌کان بۆ جامی جیهانی به باشی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چیت ته‌نیا یه‌ک خاڵی نه‌رێنی هه‌یه و تۆپه تازه‌که جێگای ڕه‌زامه‌ندی نیه و به‌ڕاستی شه‌رمه‌زاریه که له پاڵه‌وانێتیه‌کی گرنگی وه‌کو جامی جیهانی به‌کاربێت.
هه‌روه‌ها کاسیاس یش پێشتر هه‌مان بۆچوونی هه‌بوو هه‌روه‌ها وتبووی که زیاتر له تۆپی که‌نار ده‌ریاکان ده‌چێت ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ناره‌زایی چه‌ندین گۆڵپارێزی تر له سه‌روویانه‌وه گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل جۆلیۆ سیزار و گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را جۆی هارت.یاریگا