بابهت: كاكا گڕی لە سەربازگەی مەشقی بەرازیل بەردا
[size=24]ئەو هێرشكردنە بەهێزەی كە لەلایەن فلیپی میلۆی بەرازیلی كرایە سەر كاكا لەكاتی سەربازگە مەشقیەكانی هەڵبژاردەكەدا بووە هۆی شەرە قسە لەنێوان ئەو دوو یاریزانەدا، چونكە نزیك بوو كاكا لەیاریەكانی مۆندیال دوور بخاتەوە.
هەندێك راپۆرت ئاماژە بەوە دەكەن كە لەكۆتا راهێنەری بەرازیل لە جۆهانسبێرگ شەرە قسە لەنێوان كاكاو میلۆدا ئەنجام دراوە، بەهۆی ئەو لێدانە بەهێزەی میلۆ كە لەكاكای داوە لەكاتی
راهێنانەكاندا، بەڵام میلۆ بەخێرایی بەرەو كاكا چووەو داوای لێبوردنی لێكردووە، چونكە زانیویەتی زۆر بەهێز یاری لەگەڵدا كردووە، بەڵام كاكا لێبوردنەكەی وەرنەگرتووەو رەدی كردووەتەوە، رەد كردنەوەی كاكا بووەتە هۆی سەرسورمانی زۆربەی ئامادەبووان، چونكە بەو شێَوەیە سەیری كاكایان نەكردووەو بەكەسێكی لەسەخۆیان ناسیوە، بەڵام رۆبینۆ كەمێك كێشەكەی هێوركردووەتەوەو ئەو جۆرەكارانەی بەگرنگ نەزانیوە لە نێوانیاندا.[/size]
یاریگا