1

بابه‌ت: بێنیتێز له‌ 48 كاتژمێری داهاتوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نفێلد ده‌بێت

http://kurdup.com/up/uploads/picture/f0394aff6c.jpg
له‌ دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌رچوونی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی ڕافائێل بێنیتێز ئه‌وا گشت ڕاپۆرته‌كان له‌ ئینگلته‌را له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێككه‌وتون كه‌وا له‌ 48 كاتژمێری داهاتوو بێنیتێز قه‌ڵای ئه‌نفێلد جێده‌هێڵێت،به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی به‌ڕێز مانوێل گارسیا كویلۆن ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی لیڤه‌رپوول كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌،،گارسیا كۆیلۆن دوێنی ووتی،،،”ئێمه‌ هیچ شتێك ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌ نازانین و نامانه‌وێت هیچ شتێك بڵێین ئێستا”،،هه‌ندێك ڕاپۆرتی تر باسیان له‌وه‌ كرد كه‌وا یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌ فه‌رمی داوای له‌ بێنیتێز كردووه‌ ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌رنه‌كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌رچوونی بێنیتێز له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول.